وەزیری بەرگری عێراق دەڵێت لە هاوینی ئەمسـاڵدا وڵاتەکەی فڕۆکەی جۆری F-16 لە ئەمەریکا وەردەگرێت لە چوارچێوەی گرێبەستێـک کە پێشـتر حکومەتەکی مۆریکردووە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت چەکدارانی داعش لە پاش شەڕەکانی ڕۆژی چوارشەممەیان لە دژی هێزەکانی ئەسەد وا ئێسـتا لە نزیک دەروازەی شاری حەسەکەدان
کاربەدەسـتان لە تورکیا دەڵێن لە پارێزگای بەنگۆل کەسێک تەقەی لە پاسێـکی بچوک کردووە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پارتی هەدەپە دەکرد و لە ئاکامدا شۆفێرەکەی کوژراو
ناوەندێـکی ئیسرائیلی بەبێ دەنگی ڕاپـرسیـیەکی لە عەرەبسـتانی سعودیـیە ئەنجامداوە تاوەکو بزانێت خەڵکی ئەو وڵاتە کێ بە دوژمنی سەرەکی خۆیانی دەزانن
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە ماوەی نۆ مانگ لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ سەر داعش لە عێراق و سوریا زیاتر لە 10 هەزار چەکداری ئەم گرووپە تێرۆرستیـیە کوژراون
براک ئۆباما سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه یاسایه‌کی واژووکرد که کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پـێشووی حکومه‌ت ده‌هێنێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـکی ئێجگار زۆر له زانیاری له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه تهلهفۆنیـیهکانهوه که پـێشـتر به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی ده‌کران
وڵاتانی به‌شدار له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیاندا ڕۆژی سێشه‌ممه له پاریس به‌ڵێنیان به عێراقدا زیاتر پاڵپشـتی لێبکه‌ن له شه‌ڕی دژی ئه‌م گروپه توندڕه‌وه
ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند له ڕووداوێـکی هاتوچۆدا له باکوری وڵاته‌که‌یان 24 گه‌شتیاری عێراقی گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 16 ی دیکه برینداربوون
حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕۆژی سێشه‌ممه له تاران له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د له‌حام سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوریا ئه‌م لێدوانه‌ی دا و گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران به حکومه‌ت و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه هه‌تا کۆتایی له پاڵ حکومه‌ت و خه‌ڵکی سوریا ده‌مێنـنه‌وه
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاڵپشـتی پێویست ناکرێن له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش کاریگه‌ری ده‌بێت ته‌نها ئه‌گه‌ر بێت و ئاشته‌وایی سیاسی له عێراقدا هه‌بێت
که‌سی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێـکی زرێپـۆشی بۆمبڕێژکراویان به باره‌گایه‌کی پـۆلیسی فیدراڵی له ناوچه‌ی ثهرثاری ڕۆژئاوای شاری سامه‌ڕا له باکوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 43 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق کوژراون و 62 که‌سی دیکه برینداربوون
ده‌زگاکای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران له نزیک شـاری ڕومادی کوژراوه، له‌و ده‌مه‌ی له‌وێ هێزه عێراقیـیهکیهکان ڕاوێژیان پێده‌کرد بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و شاره له ده‌سـتی داعش
ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یاسایـیهی نه‌ما بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تۆمارکراوه ته‌له‌فۆنیـیه‌کان، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی درێژ نه‌کردووه که درابوو به‌و ده‌زگایه له پاش هێرشه‌کانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید ده‌ڵێن که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکردووه که تومه‌تبارکراوه به په‌یداکردنی خه‌ڵکی بۆ داعش و گروپه‌کانی دیکه و پاشان ڕه‌وانه‌کردنیان به‌ره‌و سوریا و عێراق
هه‌ر وه‌ک پـێشـبینی ده‌کرا جۆزێف بلاته‌ر بۆ جاری پـێـنجه‌م پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پـێی (فیفا) ی گرته‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕکه‌به‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی شـازاده عه‌لی بن حسێن کشایه‌وه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وڵاتی کوبای له‌و لیسته ڕه‌شه لاداوه که به وڵاتێکی سه‌رپه‌رشتیاری تێرۆریست دانرابوو.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت چه‌کدارانی گروپی ئیسلامی به‌رده‌وامن له پـێشڕه‌وی له ناوچه گوندیـیه‌کانی پارێزگای ئیدلیب له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و ڕۆژی هه‌ینی توانیویانه هه‌ردوو گوندی موعتهرم و ئورم ئه‌لجۆز کۆنترۆڵ بکه‌ن که ده‌که‌ونه سه‌ر ڕێگای حه‌له‌ب - لازقیـیه
ئۆفیسی دادپارێزی گشتی ئه‌ستانبوڵ ده‌ستیکردووه به لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کدا پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمه‌نی ڤیدیۆیی ماشێنی بارهه‌ڵگر که باری فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌ڵگرتووه.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن دوو ئۆتۆمبێل له نزیک دوو ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یی به‌غدای پایته‌ختدا ته‌قیونه‌ته‌وه و ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتۆته 15 که‌س و هه‌روه‌ها زیاتر له 40 که‌سیش بریندارن.
زیاتر نیشـان بده