جۆن مهککهین سیناتۆری کۆماری و سهرۆکی کۆمیتهی هێزه چهکدارهکان له ئهنجومهنی سیناتی ئهمهریکا ڕهخنهی توندی له سهرۆک ئۆباما گرت و ئۆباڵی قهیرانهکانی ئهمڕۆی ناو سوریای خسته ئهستۆی
چەکدارانی بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە دوایـین بنکەی لەشکری حکومەتی سوریایان لە پارێزگای ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای وڵات کۆنترۆڵکرد
ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کانبێرا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئوسترالیا پەرەدەدات بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی لە دژی داعش و ئیدی سوریاش دەگرێتەوە کە پـێشـتر تەنها لە عێراق ئەنجام دەدران
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پـشتیوانیکردنی عێراق لە شەڕی دژی داعش و چاکسازی لە وڵاتەکەدا
وەزیری دەرەوەی نەمسا دەڵێت دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و هەردوو هاوپەیمانەکەی ئێران و ڕووسیا بەشداربکهن لە شەڕی دژی داعش
هاوکاتی ئەوەی ژمارەیەکی ئێجگار زۆری پەنابەران هەوڵ دەدەن لە هەنگاریاوە بەرەو ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوای ئەوروپا بڕۆن، هەزاران پەنابەری دیکە هەن لە یۆنان و مەکەدۆنیا گیریانخواردووە نازانن کەی دەتوانن ئەوانیش بگەنە ئەو بەشە ڕۆژئاوایـیەی ئەوروپا
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەیەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بریکاری وەزیری داد و کاربەدەستێـکی دیکەیان ڕفاندووە
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی هێرشی ئاسمانی زیاتر بکاتە سەر داعش لە سوریا، ئەمەش لە کاتێـکدا تێڕوانینی جودا هەن سەبارەت بە یاسایی ئەو بۆردومانەی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە سوریا ئەنجامی دابوو
کاربەدەسـتێـکی یۆنان ڕۆژی دووشەممە گوتی ئەمەریکا داوای لە وڵاتەکەی کردووە ڕێگە بە ڕووسیا نەدات ئاسمانی یۆنان بەکاربهێنێت بۆ گەیاندنی کۆمەک بۆ ڕژێمی سوریا
وەزیری بەرگری عێراق لە هەوڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو، کاتێـک بە تفەنگی قەناس لە نزیک شـارۆچکەی بێجی لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین تەقەی لێکرابوو
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت وڵاتەکەی لە ڕۆژی سێشەممەوە فڕۆکەی دیدەوانی ڕەوانەی ئاسمانی سوریا دەکات بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی داعش لە ناو ئەو وڵاتە و پاشان هێرشی ئاسمانیـیان بکرێتەسەر لە لایەن فڕۆکەکانی فەڕەنساوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش دوایـین کێڵگەی نەوتی حکومەتی سوریای داگیرکردووە، ئەمەش پاش شەڕێـکی توند لە نزیک ئەو کێڵگە نەوتیـیەی دەکەوێتە ناوچەیەکی بیابانی لە ناوەڕاستی سوریا
تەرمی ئالان و غالبی برای و ڕێحانەی دایکیان ئەمڕۆ هەینی لە گۆڕستانێـکی شاری کۆبانی بەخاکسـپـێردران
وەزارەتی بەرگی ئەمەریکا دەڵێت 6 سەرباز کە چواریان ئەمەریکایـین برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە باکوری خۆرهەڵاتی دورگەی سینای میسر
دادگایەکی دیاربەکر ڕۆژی پـێنجشەممە بڕیار دا هەردوو ڕۆژنامەوان جایک هەنراهان و فیلیپ پـێندلبێری ئازادبکرێن کە هەفتەی ڕابردوو لە شاری دیاربەکر دەسـتگیریان کردن بە تاوانی گوایە پەیوەندیـیان بە تێرۆرەوە هەیە، بەڵام وەرگێڕەکەیان محەمەد ئیسماعیل ڕەسوڵ کە کوردی عێراقە ئازاد نەکرد
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران دەڵێت عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئێران گوتویەتی لەگەڵ ئەوەدایە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەنگ لەسەر ئەو ڕێکەوتنە بدات کە کاربەدەسـتانی وڵاتەکەی لەگەڵ زلهێزانی جیهان لە بارەی بەرنامە ناوکیـیەکە پـێی گەیشتوون
سەرۆکی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکوڵینەوە لەسەر سوریا دەڵێت گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش پێدەچێت بێ ئومید بن پاش ئەوەی شەڕڤانانی کورد، ئەوانەی لە بری مرۆڤایەتی شەڕیان دەکەن چەندان ناوچەیان لە ژێر دەسـت دەرهێنان
پـوری ئەو منداڵە کوردەی کۆبانی کە وێنەکانی بە جیهاندا بڵاوکرایەوە و لەسەر کەنارێـکی تورکیا لە قەراغ ئاوەکە تەرمەکەی بینرایەوە، بە ڕۆژنامەیەکی کەنەدای گوتووە خێزانی براکەی هەوڵیان دابوو بۆ کەنەدا کۆچ بکەن
بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما ئەو پشتیوانیـیە پـێویستەی لە ئەنجومەنی سینات بەدەسـتهێنا بۆ ڕێگەگرتن لە هەوڵی زۆربەی کۆماریـیەکان بۆ دانانی کۆسپ لە بەردەم جێبەجێـکردنی ئەو ڕێکەوتنەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێراندا پـێی گەیشتووە
هەواڵەکان وەها ڕادەگەیەنن ڕۆژی چوارشەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو بە جلوبەرگی لەشکریـیەوە 18 کرێکاری تورکیان لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕفاندووە
زیاتر نیشـان بده