کۆریای باکور ڕەتیدەکاتەوە داوای لیبوردن لە کۆریای باشور بکات سەبارەت بە تەقینەوەی مین بە 2 خەڵکی کۆریای باشور کە بووە مایەی برینداربوونیان و دەڵێت کۆریای باشور پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان دەخاتە مەترسییەوە
کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەڵێت چەکداران تەقەیان لە 2 لە کارمەندە یەمەنییەکانیان کردووە و کوشتیانن لەو دەمەی لە پارێزگای سەعدەوە لە باکووری وڵاتەکەوە بەرەو سەنعای پایتەخت بەڕیوەبوون
گروپێـکی چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کە ڕۆژئاوا پاڵپشـتی دەکات، دەڵێت 3 چەکداری بیانی داعشی کوشتووە کە دووانیان سعودین و یەکێـکیان تونسیـیە
پـۆلیس لە دورگەیەکی یۆنان دەسـتیانگرت بەسەر کەشـتیـیەک لە کە پـڕبووە لە چەک و تەقەمەنی و بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان پـێدەچێت لە تورکیاوە بەرەو لیبیا دەرچووبێت
کاربەدەسـتان عێراق دەڵێن لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژی داعش لە دەرەوەی شارۆچکەیەک لە پارێزگای ئەنبار 12 سەرباز و چەکداری خێڵە سووننەکان کوژراون
داعش ڤیدیۆیەکی نوێی کوشـتنکاریـیە دڕندانەیـیەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا نیشـانی دەدات 4 ئەندامی حەشدی شەعبی بە زیندوویی دەسوتێنن
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وێنەی سەتەلایت پشـتڕاستیان کردووەتەوە بینا سەرەکیـیەکەی پەرسـتگای بێل لە شاری مێژووی تەدموری سوریا وێرانکراوە
قایمقامی شارۆچکەی ڕوتبەی ڕۆژئاوای عێراق دەڵێت داعش نزیکەی 200 کەسی لە شارۆچکەکەی دەسـتگیرکردووە و بێ سەروشوێنی کردوون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بەریتانیا دەڵێت داعش بەشێـکی پەرسـتگای "بل"ی شاری مێژوویی تەدمور لە ناوەڕاستی وڵات وێرانکردووە
ئوسترالیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات بەشداری بکەن لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش لە عێراق و سوریا، ئەمەش وەکو ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی زیادبوونی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ڕوو لە ئەوروپا دەکەن
تۆڕی گەورەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت لەم هەفتەیە حاڵەتێـکی بێ وێنە لە تۆڕەکەیان ڕوویداوە، ئەویش یەک ملیار کەس لە یەک ڕۆژدا فەیسبوکیان بەکارهێناوە
بەرپرسانی نەمسا دەڵێن3 کەسیان دەستگیرکردووە بە پەیوەندیان بەو 71 تەرمی ئەو کۆچبەرانەوە هەیە کە لە نێو ترێلەیەکدا لەسەر شاڕێـیەکی نزیک سنووری هەنگاریا دۆزراونەتەوە
ئەمەریکا دەڵێت داوای لە ئوزبەکستان کردووە بێتە نێو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئازادبێت لەوەی چۆن پـێی باشە بەشداری بکات
پەرلەمانی عێراق دەستەیەکی لێـکۆڵینەوەی پـێـکهێناوە بۆ لێپـرسینەوە لە کاربەدەسـتانی وەزارەتی کارەبا و بە تایبەتی قاسم ئەلفەهداوی وەزیری کارەبا لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی وەزارەتەکە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە گەندەڵی لەو وەزارەتە دەکەن
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمەریکایی دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکایی لە سوریا هاککەرێـکی داعشی کوشتووە کە بە ڕەچەڵەک بەریتانیـیە
داعش خاکی دیکەی لە ژێر دەستی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەرهێناوە و بەوەش زیاتر پـێشـڕەوی کردووە لەو ناوچەیەی تورکیا و ئەمەریکا بەنیازن بەرەیەکی نوێی لێبکەنەوە لە دژی داعش
گوتەبێژی لەشکری عێراق دەڵێت دوو ئەفسەری باڵایان بە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی باکوری شاری ڕومادی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە کوژراون
نێردراوی تایبەتی نێودەوڵەتی بۆ لیبیا ئاگاهی داوە لە مەترسیـیەکانی بەهێزبوونی داعش لەو وڵاتە و دەڵێت پـێویستە لیبیایـیەکان پـێکەوە کاربکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گروپە توندڕەوە
بڕیارە وەزیرانی گواستنەوە و ناوخۆی ژمارەیەک وڵاتی دراوسێی فەڕەنسا لە پاریس کۆبـبنەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی چۆنێتی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی بە تایبەتی ئەوانەی هاتووچۆ بە هێڵە گشتیـیەکان دەکەن
دەسەڵاتدارانی میسر دەڵێت لە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی نیمچە دورگەی سینا 3 چەکدار کە لە نێو ئۆتۆمبیلێـکدا بوون تەقەیان لە 2 پـۆلیس کردووە و کوشتویانن
زیاتر نیشـان بده