وەزیری دەرەوەی نەمسا دەڵێت دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و هەردوو هاوپەیمانەکەی ئێران و ڕووسیا بەشداربکهن لە شەڕی دژی داعش.
سباستیان کۆرتێس ڕۆژی سێشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی " بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پـێویستە ڕێگەیەکی عەمەلی هاوبەش بگرینەبەر و ئەسەدیش تیایدا بەشداربکرێت."
لە درێژەی قەسەکانیدا گوتیشی" بە بۆچوونی من شەڕی دژی تێرۆر پـێش هەموو شتێـکە. ئەمە بەبێ هێزی وەکو ڕووسیا و ئێران ناکرێت."
پاشان گوتی" نابێت تاوانەکانی ئەسەدمان بیربچێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیش‌دا دەبێت تێڕوانینێـکی واقعیـیانەمان هەبێت، ئەویش ئێمە لە شەڕەکەدا لە هەمان لاداین."
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له به‌رپـرسانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و به تایبه‌تی له‌م مانگانه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بۆ شه‌ڕی دژی داعش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا دروستبکرێته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی که‌می ئه‌و به‌رپـرسانه به ئاشکرایی باس له‌م بابه‌ته ده‌که‌ن.