پـۆلیسی ئەڵمانیا تەقەیان لە کەسێـکی توندڕەوی ئیسلامی کردووە و کوشتوویانە پاش ئەوەی بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر پـۆلیسێـکی ژن
کرواتیا دەڵێت لەوەتای هەنگاریا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سربیا داخستووە، زیاتر لە 5 هەزار پەناخواز چوونەتە نێو وڵاتەکەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە دەنگ و هەڵویستەکەی هەنگاریای بەرامبەر بە پەناخوازان شەرمەزارکرد و گوتی ئەو کارە جێی قبووڵکردن نیـیە
چالاکوانانی سوریا رایگەیاند کە هێزی ئاسمانی سوپای سوریا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر باکوری شاری ڕققە، کە داعش بە پایتەختی خۆی ناودێری دەکات
دوو خۆکوژ خۆیان تەقاندووەتەوە لە نزیک خاڵی پشـکنینی پـۆلیس لە بەغدای پایتەختی عێراق و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 21 کەس کوژراون و 76 کەسیش برینداربوون
وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت لە باکوری سینا چەند چەکدارێـک لە نێو ئۆتۆمبیلێـکەوە تەقەیان لە گەورە ئەفسەرێـکی پـۆلیس کردووە و کوشتویانە
بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا وڵاتانی خۆرئاوای تاوانبارکرد بە خوڵقاندنی قەیرانی کۆچبەران و دەڵێت لەوەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریاوە وڵاتانی خۆرئاوا یارمەتی تیروریستانیانداوە
وتەبێژی حکومەتی یەمەن دەڵێت کابینەی حکومەت گەڕاوەتەوە وڵاتەکە دوابەدوای چەندان مانگ لە مانەوەیان لە عەرەبستانی سعودیـیە و هەنوکە لە شاری عەدەنەوە کارەکانیان بەڕێوەدەبەن
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت لە هەفتەی داهاتوودا بەرەو مۆسکۆ بەڕێدەکەوێت بۆ وتووێژکردن لە بارەی ڕەوانەکردنی سەربازانی ڕووسیایی بۆ سوریا لەم دواییەدا
پـۆلیس دەڵێت دوو لەو 18 کارمەندە تورکەی کە لەسەرەتای ئەم مەنگەدا لە بەغدا ڕفیندرابوون، لە پارێزگای بەسرە لە باشوری عێراق ئازاکران
ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت داعش بە شێوەیەکی فراوان کەوتووەتە تاڵانکاری لە شوێنەوارە مێژوویـیەکانی لە سوریا داگیرکردوون و لە هەمووی زیاتر لە شاری دەتمور
کەسایەتیـیە کۆماریـیەکانی خوازیارن ببنە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 ی ئەمەریکا، شەوی چوارشەممە جارێـکی دیکە بەشداری لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تەلەفیزیۆنی دەکەنەوە
باڵی لیبیای داعش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا کەسێـک دەکوژن و دەڵێن لە دژیان سیخوڕی بۆ حکومەتی شەرعی لیبیا کردووە
دادگایەکی کوەیت حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 7 کەس دەرکرد لەسەر پەیوەندیـیان بە تەقینەوەکەی مانگی شەشی نێو مزگەوتی سادقی شیعەکان لە شاری کوەیت، ئەوەی بووە مایەی کوژرانی 26 کەس و برینداربوونی 227 کەسی دیکە
پـۆلیسی تایلاند ڕۆژی دووشەممە گوتی ئەو کەسەی گومان دەکرێت ڕۆڵی سەرەکی بینیبێت لە تەقینەوەکەی مانگی ڕابردوو پەرسـتگاکەی بانکۆک، ئەوەی بووە مایەی کوژرانی 20 کەس، بەرەو تورکیا هەڵهاتبێت
گوتەبێژی سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت دەیڤد کامیرۆنی سەرۆک وەزیر خوازیارە بە تێڕوانینێـکی هاوبەش بگەن لەسەر چۆنێتی لێدانی داعش لە سوریا، ئەمەش سەرەڕای هەڵبژاردنی کەسێـکی دژە شەڕ بۆ ڕێبەرایەتیکردنی پارتی کرێکارانی ئۆپـۆزسیۆن
خانەوادەی قوربانیانی هێرشە تیرۆرستیەکی 11 ی سەپتێمبەر ئەمڕۆ لە نیویۆرک گردەبنەوە و زەنگ لێدەدرێت و ناوی ئەوانەی لە هێرشەکەدا کوژران دەخوێندرێنەوە
بەرپرسانی ئاسایشی میسری دەڵێن لەو هێرشە تیرۆرستیەی ڕۆژی هەینی بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دورگەی سینای باکوری وڵات ئەنجامدرا، کوژرانی پیاوێکی تەمەن 61 ساڵان و هەردوو کوڕەکەی لە نێو ماڵەکەیاندای لێکەوتووەتەوە کە یەکێکیان تەمەنی 7 ساڵانە و ئەوی دیکەیان 3 ساڵانە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق چوونە ناوەوەی هێزی پـیادەی تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق شەرمەزارکرد و دەڵێت ئەم کارە پـێشـێـلکردنی سەروەری عێراقە و هەروەها خراپەکاریـیەکی ئاشکرایە بۆ پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات
بەرپـرسی گشتی ئاسایشی دەسەڵاتدارێتی کوردی سوریا دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەکانی ئاسایشی کوردی کردووە
داعش هێرش کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی دێرئەزوری لەشکری لە پارێزگای دێرئەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەپـێی هەواڵەکان شەڕی قورس لە ئارادایە و دەیان کوژراو لە هەردوو لایاندا هەن
زیاتر نیشـان بده