بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا وڵاتانی خۆرئاوای تاوانبارکرد بە خوڵقاندنی قەیرانی کۆچبەران و دەڵێت لەوەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریاوە وڵاتانی خۆرئاوا یارمەتی تیروریستانیانداوە.
قەیرانی سوریا کە لە مانگی سێی ساڵی 2011 وە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەستیپـێکرد و ڕووبەرووی سەرکوتکردن بووەوە و بەرەو شەڕێکی ناوخۆی فرەلایەنە پەرەیسەند، بووە مایەی دەربەدەر و ئاوارەبوونی نێوەی خەڵکی سوریا.
بەڵام سەرۆکی سوریا لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای ڕووسیا ڕەتیکردەوە حکومەتەکەی بەرپـرسیاربێت لە هەڵاتنی خەڵکی و نکۆڵی کرد لەوەی سەرەتا ئەو قەیرانە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەستێپێکردبێت. گوتی ئەوانە بەشێکن لە پرۆپاگەندەکانی حکومەتەکانی خۆرئاوا، ئەوانەی ڕاستەوخۆ هاوسوزبوون لەگەڵ کۆچبەران بەڵام هەروەها هەر لە سەرەتاوە هۆی ئەوە بوون ژیانیان بخەنە مەترسییەوە.