وەزیری کاروباری دەرەوەی سەڵتەنەتی عوممان سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا کرد و لەوێ لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی پـۆلیس هەڵمەتێـکیان لە دژی شانەیەکی داعش لە شاری ئامەد ئەنجامداوە و لە ئاکامدا 7 چەکداری داعشیان و کوشتووە و 2 پـۆلیسیش گیانیان لەدەسـتداوە و 5 پـۆلیسی دیکە برینداربوون
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی دور دەسـتی باکوری ئەفغانسـتانی داوە و شەپـۆلەکانی گەیشتووەتە پاکسـتان و هیندسـتان و لە ئاکامدا بە دەیان کەس گیانیان لەدەسـتداوە و دەیانی دیکە برینداربوون
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەو کۆبوونەوەی لە ڤیەنـنا لە بارەی قەیرانی سوریا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هەرەیەک لە ڕووسیا و سعودیـیە و تورکیا ئەنجامی دابوو، باش و بەسوودبوو
دەسەڵاتدارانی لوبنان دەڵێن ئەندامانی گروپـێـکی سەر بە داعشیان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازبوون هێرش بکەنە سەر چەند شوێنێـکی لەشکری و هەروەها تەقینەوەی خۆکوژی لە مەراسیمەکانی عاشورا ئەنجام بدەن
سێ ڕێکخراوی ئیسلامی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ناوەندێـکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی خۆیان لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی دیمەشیقی پایتەخت ڕاگەیاند، ئەمەش بە مەبەستی شەڕی هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانە ڕوسیایـیەکەی
ئەمەریکا ڕەخنەی لە ڕووسیا گرتووە لەسەر ئەو بوردومانانەی لە سوریا ئەنجامی دەدات، دەڵێت ئەو هێرشانە دەبنە مایەی بەهێزبوونی داعش و هەروەها کوژرانی بە دەیان کەسی سیڤیل و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس و ێرانبوونی قوتابخانە و بازاڕەکان
ناوەندێـکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەڵێت داعش و باڵەکانی لە ماوەی ئەم سێ مانگەی دوایـیدا 2978 کەسی ناچەکداری لە چەندان وڵاتی جیهان کوشتووە
هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێـکی کوتوپـڕدا 70 بارمتەی کوردیان لە دەسـتی داعش ڕزگارکردووە
وەزیری بەرگری ڕووسیا دەڵێت مۆسکۆ بە نیازە بنکەیەکی لەشکری لە دورگەی کوریەل دامەزرێنێت، کە بەشێکی ئەو دوورگەیە ژاپۆن بە هی خۆی دەزانێت.
پـیاوێـک کە سەرودەموچاوی پـێچابوو بە شمشێر هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەیەک لە باشوری سوید و لە ئاکامدا مامۆسـتایەک و خوێندکارێـک کوژراون و مامۆستایەک و خوێندکارێـکی دیکە برینداربوون
وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمەریکا هەلەری کلنتن ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم کۆمیتەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕێبەرایەتی کۆمارییەکان ئامادە دەبێت، کە لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە کوشندەکەی 2012 دەکەن بۆ سەر کۆنسۆڵخانەی ئەمەریکا لە بنغازی لیبیا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا داوایکرد ئەو توندوتیژیانە ڕابگیرێن کەوا ماوەی سێ هەفتە لە نێوان ئیسرائیلیـیەکان و فەڵەسـتینیـیەکان هەڵگیرساون
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند نیازی نیـیە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کاندید بکات، بەمەش کۆتایی هێنا بە چەند مانگێـک لە باسکردنی ئەگەر و نەگەری خۆکاندیدکردنی ئەم کەسایەتیە خاوەن ئەزمونەی دیموکراتەکان
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ HRW ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپـۆرتێـکی لەسەر هەرێمی کوردسـتانی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ڕەخنەی لە پارتی دیموکراتی کوردسـتان گرت لە بەرامبەر تەقەکردن لە خۆپـیشـاندەران و داخسـتنی میدیاکانی ئۆپـۆزسیۆن و ڕێگەگرتن لە پەرلەمانتارانی ئۆپـۆزسیۆن
پـۆلیسی فلپـین دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە چەکدارێـکی چینی لە ڕێستورانتێـکی شاری سیبو تەقەی لە چەند دیپـلۆماتێـکی چینی کردووە و لە ئاکامدا دوو دیپـلۆمات کوژراون و کونسوڵی چینی لەو شارە برینداربووە
بەشار ئەسەد دوێنێ سێشەممە بۆ یەکەم جار لە پاش هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی سوریا لە سـاڵی 2011 چووە دەرەوەی وڵاتەکەی و گەیشتە ڕووسیا و لەوێ لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن کۆبووەوە
ناتۆ نیگەرانی خۆی ڕادەگەیەنێت لە بارەی ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەی ڕووسیا لە سوریا ئەنجامیان دەدات و دەڵێت مەترسی هەیە بەمە ڕەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت لەم کاتەی هەرەیەک لە ڕووسیا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە نیشانەی جیاواز لە ناو ئەو وڵاتە دەدەن
پاش ئەوەی تاهیر ئەلچی سەرۆکی ژوری پارێزەرانی دیاربەکر دەسـتگیرکرا بە تاوانی پـرۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بەرەو شاری ئستەنبوڵ برا هەتا لەوێ دادگایی بکرێت
زیاتر نیشـان بده