پـۆلیسی فلپـین دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە چەکدارێـکی چینی لە ڕێستورانتێـکی شاری سیبو تەقەی لە چەند دیپـلۆماتێـکی چینی کردووە و لە ئاکامدا دوو دیپـلۆمات کوژراون و کونسوڵی چینی لەو شارە برینداربووە.
سەرۆکی پـۆلیسی شارەکە دەڵێت هێشـتا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە کە تیایدا یاریدەدری کونسوڵ و بەرپـرسی دارایی گیانیان لەدەسـتدا.
دەشڵێت هێرشبەر و قوربانیـیەکان هەموویان پـێکەوە لە بەشێـکی ڕێستورانتەکە ئامادەی ئاهەنگێـکی لە دایکبوون بوون و لە ناکاودا ڕووداوەکە بووە.
دوو کەس دەسـتگیرکراون کە یەکێـکیان هاوسەری دیپـلۆماتێـکی چینیـیە و ئەوی دیکەیان خانمێـکە لە کونسوڵخانەی چین لە سیبو کاردەکات. هەروەها چەکێـکیش لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵگیراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی چین لە مانێلای پایتەخت هیچی لە بارەی ڕووداوەکە ڕانەگەیاندووە.