چاوەڕواندەکرێت جەستن ترودو ببێتە سەرۆک وەزیری نوێی کەنەدا پاش ئەوەی ڕێبەرایەتی لیبراڵەکانی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی وڵاتەکەی کرد و سەرکەوتنێـکی گەورەی تۆمارکرد
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت بڕوایان وایە لە نێوان 10 بۆ 13 هەزار چەکداری داعش لە عێراقدا هەبن
سەرۆکی ستوونە هاوبەشەکانی لەشکری ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە عێراق و لە شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کۆبووەوە، وەکو بەشێـک لە گەشتەکەی بۆ هەڵسەنگاندنی دوا پێشـهاتەکانی ئەو شەڕەی لە دژی داعش بەڕێوەدەچێت
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات لیکۆڵینەوە بکەن لە مەسەلەی گیان لەدەسـتدانی بەڕێوەبەری ئنستتیوتی ڕۆژنامەگەری جەنگ و ئاشتی عێراق کە ڕۆژی شەممە لە فڕۆکەخانەی ئستەنبوڵ بە مردوویی تەرمەکەی دۆزرایەوە
دادگایەکی تاوان لە تورکیا فەرمانی کردووە 4 کەس دەسـتگیربکرێن کە گومان دەکرێت دەسـتیان لەو دوو تەقینەوە خۆکوژیـیە هەبووبێت کە لە 10 ی مانگی دە خۆپیشـاندانێـکی ئاشتیـیانەی لە ئەنکەرە کردە ئامانج و لە ئاکامدا 100 کەس گیانیان لەدەسـتدا و سەدانی دیکە برینداربوون
بەپـێی ئامارێکی نوێ ژمارەی ئەو حاجیانەی لە پاڵەپەستۆکەی حەجی ئەمسـاڵدا لە شاری مەککەی عەرەبستانی سعودیـیە گیانیان لەدەسـتداوە 2110 کەس بوون
پاش ئەوەی هەنگاریا سنووری خۆی بە ئاڕاستەی کرواتیا لە ڕۆژی شەممە داخست، سەدان کۆچبەر بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر سنووری نێوان کرواتیا و سڕبیا ماونەتەوە و دوێنێ شەویان لەو ناوچەیە بە سەرما و خۆراکێـکی کەم بەسەربرد
ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیـیەکەی کە لە سەر بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران کراوە، ئەمڕۆ دووشەممە بەرەوپـێشچوونی بەخۆیەوە دی لەگەڵ سـازکردنی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی نێوان لایەنەکان بۆ چۆنێتی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت پـرۆسەی کشانەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانسـتان دوادەخات کە بڕیاربوو لە سـاڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت. بڕیارەکە پاش ئەوە هات تاڵیبان چەند کردەوەیەکی چەکدارای ئەنجام دا کە ئەمەریکا پـێشبینی نەدەکرد
بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێن بە تۆمەتی تیرۆریزم ، ئیمامێکی ڕووسی تەمەن 30 ساڵیان دەستگیرکردووە و دەڵێن گوایە ئەم ئیمامە لە ڕێی ماڵپەڕی ئینتەرنێتەوە هەوڵی راکێشانی خەڵکی بۆ داعش داوە
هێزەکانی لەشکری سوریا و هاوپەیمانانی بە پاڵپشـتی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر چەند شارۆچکەیەکی ژێر دەسـتی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە باکوری شـاری حومس
نەیجیریا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بڕیارێـکی ئەمەریکا بۆ ڕەوانەکردنی تیمێـکی لەشکری کە لە 300 سەرباز پـێکدێت بۆ وڵاتی کامیرۆن بە مەبەستی یارمەتیدانی ناوچەکە لە شەڕی دژی گروپی بۆکۆ حەرام
حکومەتی میانمار و هەشت گروپی ئیتنی چەکدار ڕێکەوتنامەیەکی ئاگربەستیان مۆرکردووە کە لەلایەن کاربەدەستانەوە بە دەستکەوتێکی مەزن ناودێردەکرێت و ستایش دەکرێت، هەرچەندە چەند گروپێکی دیکە چەکدار مۆرکردنی ڕێکەتنەکە رەتدەکەنەوە
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی میسر دەسـتپـێبکات، ئەمەش دوایـین هەنگاوە لەو بەرنامەیەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند لە پاش لادانی محەمەد مورسی لە پـۆسـتی سەرۆکایەتی لە مانگی شەشی 2013
گروپی تاڵیبانی ئەفغان دەڵێت ئامادەی دەستبکاتەوە بە وتووێژێـک کە ئاکامی هەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ بەو مەرجەی تەواوی داواکاریـیەکانی جێبەجێ بکرێن
سـاڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) دەڵێت ئەو یارمەتی و کۆمەکە لەشکریـیانەی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا پـێشـکەشی دەکەن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتە کە لە نێویدا هێزی عەرەبی و لەشکری ئازاد و یەپەگە هەن
لەشکری تورکیا دەڵێت لە ئۆپەراسیۆنێـکی زەمینی و هێرشی ئاسمانی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا 10 گەریلای پەکەکەیان کوشتووە، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێـک لەوەی پارتی کرێکارانی کوردسـتان یەک لایەنە ئاگربەسـتی ڕاگەیاند
کاربەدەسـتانی لەشکری ئەمەریکا و ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتووێژ دەکەن لە بارەی چۆنێتی پاراستنی فڕۆکەکانیان لەسەر ئاسمانی سوریا
تورکیا ئاگاهی دا بە هەریەک لە ئەمەریکا ڕووسیا لەوەی یارمەتی پـێشـکەش بە هێزە کوردیـیەکانی سوریا نەکەن، ئەوانەی شەڕی دژی داعش دەکەن. دەڵێت چۆن ئێوە قبوڵ ناکەن یارمەتی قاعیدە و باڵەکانی بدرێن، تورکیاش ئەوها قبوڵ ناکات یارمەتی پەکەکە و باڵەکانی بدرێن
گوتەبێژێـکی لەشکری عێراق دەڵێت سەرباز و چەکدارانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە دەسـتیان بە هەڵمەتێـک کردووە بۆ ڕزگارکردنەوەی شاری بێجی لە دەسـتی چەکدارانی داعش
زیاتر نیشـان بده