سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت پـێشبینی دەکات لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لەو 13% ی دەنگانە بەدەسـتبهێنن کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی مانگی شەشدا بەدەستیان هێنابوون
ئاژانسی دەنگوباسی نیمچە فەرمی (فارس) ی ئێرانی دەڵێت گروپی میلیتانانی ناسراو بە "جەیش ئەلموختار" لە عێراق بەرپـرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە موشەکیـیەی دوێنێ پـێـنجشەممە ڕاگەیاندووە کە کرایە سەر کەمپی موجاهیدنی خەلقی ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی حکومەتی وڵاتەکەیان بە موشەک بۆردومانی ناوچەیەکی قەرەباڵغی دانیشـتوانیان لە نزیک پایتەخت کردووە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 40 کەس کوژراون
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە پـۆڵ ڕایەنی هەڵبژارد تاوەکو شوێنی جان باینەر بگرێتەوە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەیاندا
دە کەسایەتی کۆماری کە هەر یەکەیان خوازیارە بـبێتە کاندیدی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 ، شەوی چوارشەممە بەشداریـیان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا کرد و لە لایەن کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNBC پەخشکرا
بەرپرسی لێکۆلینەوەکانی شەڕی عێراق ڕادەگەیەنێت ئەو ڕاپۆرتەی کە لە مێژەوە چاوەڕوان دەکرا لەسەر شەڕەکە بڵاو بکرێتەوە، پەیمانی داوە بە سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە مانگی 6 یان 7 ی 2016 بڵاوی بکاتەوە.
ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتیشی مۆسکۆ خۆشحاڵە کەوا ئێران و میسر بانگهێشـتکراون بۆ بەشداریکردن لە وتووێژەکاندا
داواکارێـکی گشـتی لە ئەڵمانیا دەڵێت تاوانی هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبی ئاڕاستەی توندڕەوێـکی ئیسلامی تەمەن 35 سـاڵ کردووە کە بەپـێی یاسای وڵاتەکە سزاکەی دەگاتە 10 سـاڵ زیندانی
لەشکری نەیجیریا دەڵێت لە نزیک دارسـتانەکانی ناوچەی سامبیسا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان 338 کەسیان لە دەسـتی گروپی بۆکۆ حەرام ڕزگارکردووە و زۆربەیان ژن و منداڵن
ڕێکخراوێـکی جیهانی کە داکۆکی لە ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری دەکات دەڵێت لەوەتای مانگی شەشی سـاڵی 2014 وە داعش شـاری موسڵی داگیرکردووە 48 کەسی دەسـتگیرکردووە کە لە بواری ڕۆژنامەگەری کاریان کردبوو، لەوانە 13 کەسیانی لەسێدارەداوە
چەند کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکا دەڵێن وڵاتەکەیان تاووتوێی مەسەلەی ناردنی ژمارەیەکی کەم لە هێزی تایبەتی خۆی بۆ سوریا دەکات لەگەڵ ناردنی هەلیکۆپـتەری هێرشبەر بۆ عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی کۆمەڵێـک ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش
چەکدارانی سەر بە داعش لە ئەفغانسـتان ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەک وێنەی ترسناکیان لەسەر ماڵپەڕەکەیان بڵاوکردەوە و دەڵین ئەم وێنانە لە ئەفغانستان گیراون تیدا لاشەی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی پیشاندەدات کە لە شەڕەکاندا لەگەڵ داعش کوژرابوون
ئەو عێراقیـیانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی هەفتەی ڕابردووی هێزە تایبەتەکەی ئەمەریکا و کورد لە دەستی داعش لە نزیک حەویجە ڕزگارکران، دەڵێن زۆر بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داون و چەندان جار پـێـیان گوتوون وا دەتانکوژین
هێزی دەریایی ئەمەریکا کەشتیـیەکی جەنگی خۆی کە هەڵگری موشەکی ئاڕاستەکراوە، ڕەوانەی نزیک دوو دورگەی دورسـتکراوی چین کردووە لە دەریای باشوری چین، ئەمەش بووەتە مایەی ناڕەزایی چین
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش 3 کەسی سیڤیلی بە پایەکانی شوێنەواری مێژوویی شاری تەدمور بەسـتووتەوە لە پارێزگای حومس و پاشان بە بۆمب پایەکانیان پـێوە تەقاندوونەتەوە
تورکیا پـشـتڕاستی کردەوە لەشکرەکەی هێرشی کردووەتە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکوری سوریا و دەڵێت قبوڵی نیـیە هێزەکانی یەپەگە لە ڕووباری فوراتەوە بەرەو جەرابلوس ببەڕنەوە
دەسەڵاتدارانی میسر دەڵێن پارێزگاری شاری ئەسکەندەرییەی سەر دەریای ناوەڕاست دەستی لە کارکێشاوەتەوە بەهۆی ئەوەی دامودەزگا بەرپرسەکانی پارێزگاکەی نەیانتوانی وەکو پـێوست بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ئەو لافاوە بچن
داواکارێـکی گشـتی لە تورکیا هەوڵ دەدات تاهیر ئەلچی سەرۆکی ژوری پارێزەرانی دیاربەکر بە 7 سـاڵ زیندانی حوکم بدرێت، ئەمەش بە تاوانی پـرۆپاگەندە بۆ ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی
بەرپرسێکی پۆلیسی عێراق دەڵێت هێرشبەرێکی خۆکوژ کە پشتێنێکی پڕ تەقەمەنی لەخۆ بەستبوو ڕۆژی دووشەممە لە بەغدای پایتەخت خۆی لە نێو چادرێکدا تەقاندووەتەوە
کۆریای باشور پێشنیازی بەستنی کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لەگەڵ ژاپۆندا کردووە بە مەبەستی گێڕانەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوانیان کە تێـکچووبوون لە ئاکامی سەدەیەک لە گرژی بەهۆی رابردووی لەشکرکێشی ژاپۆنەوە
زیاتر نیشـان بده