سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت پـێشبینی دەکات لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لەو 13% ی دەنگانە بەدەسـتبهێنن کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی مانگی شەشدا بەدەستیان هێنابوون.
دەمیرتاش لە چاوپـێکەوتنێـکی تایبەت بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی لە پاش هەڵبژاردنەکەی پـێشوو ناحەقیـیەکی زۆر لە بەرامبەریان کراوە و پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار بە هەموو شێوەیەک فشاریان دەخاتەسەر، لەوانە دەسـتگیرکردنی ئەندامەکانیان و ڕێگەگرتن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیان.
تەواوی چاوپـێکەوتنەکە پاش چەند کاژمێرێـکی دیکە ئامادە دەبێت. چاوەڕوان بن.