وەزیری بەرگری فەڕەنسا دەڵێت فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەی بەرەبەیانی هەینی لە شوێنە نەوتیـیەکانی داعشیان داوە لە نزیک شاری ڕققەی سوریا
بەپـێی ڕاپـۆرتی چەند گروپێـکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، ئەوانەی چاودێری سزاکانی مەرگ لەسەرانسەری جیهان دەکەن، عەرەبسـتانی سعودیـیە لە ماوەی سـاڵی 2015 سزای مەرگی بەسەر 157 کەس جێبەجێ کردووە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ هەینی بە ڕێستورانتێکـی فەڕەنسایی ناودار لە کابولی پایتەختی ئەفغانسـتان تەقیـیەوە و تاڵیبان بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاند. کاربەدەستان دەڵێن بەهۆیەوە 4 کەس برینداربوون و زیانێـکی ماددی زۆر بە ڕێستورانتەکە کەوتووە
وەزیری ناوخۆی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا دەڵێت ژمارەی پـۆلیسیان لە دوو وێستگەی شەمەندەفەری شاری میونخ کەمکردووەتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی شەوی سەری سـاڵ زانیاریـیان پـێگەیشتبوو کە هەوڵی تێرۆرستی لەو نزیکانە لە ئارادایە
سەرۆکی ئێران فەرمانی کردووە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی پەلەبکات لە دروسـتکردنی موشەک، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر پـلانەکانی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران لەسەر تاقیکردنەوە موشەکەکانی
پـۆلیسی بەلجیکا 6 کەسی دەسـتگیرکردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا سەبارەت بە هەڕەشەی هێرشی تێرۆرستی لە دەمی ئاهەنگەکانی سەری سـاڵدا لە برۆکسلی پایتەخت
سەرۆکی تورکیا بەڵێنی داوە هێزەکانی لەشکر و ئاسایشی وڵاتەکەی بەبێ وچان بەردەوام بن لە شەڕی دژی پارتی کرێکارانی کوردسـتان (پەکەکە)
وەزیری دەرەوەی عێراق جارێکی دیکە داوایکرد تورکیا هێزەکەی لە باکوری وڵاتەکەی بکێشێنتەوە و ئاگاهی بە ئەنکەرە دا کە ڕەنگە بەغدا پەنا بۆ بژارەی شەڕ ببات ئەگەربێت و هەروەها هێزەکە لە ناو خاکی عێراقدا بمێنێتەوە
کۆمەڵەکە ڕۆژی چوارشەممە لە ئامارێـکیدا نووسیویەتی لەوەتای ڕووسیا لە 30 ی مانگی نۆوە هێرشەکانی دەسـتپـێکردووە هەتا ئێستا 792 کەسی سیڤیل بە موشەک و بۆردومانی فڕۆکەکان کوژراون، لەوانە 180 کەسیان منداڵبوون
دادگایەکی بەریتانیا پـیاوێـک و هاوسەرەکەی بە تاوانکار دانا بە تۆمەتی پـلاندانان بۆ هێرشێـکی تێرۆرستی لە دەیەمین سـاڵیادی هێرشەکانی لەندەن کە ڕێکەوتی 28 ی مانگی پـێنج بوو
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت ڕێبەرێـکی داعش کوژراوە کە پەیوەندی بە هێرشەکانی مانگی ڕابردوو سەر پاریسەوە هەبوو
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەو لێدوانەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە داویەتی بۆ دروستکردنی دەوڵەت شتێـکی ئیستفزازیـیە و خیانەتە
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە شاری ڕومادی، ئەمەش پاش ڕۆژێـک لەوەی لەشکری وڵاتەکەی هەواڵی ڕزگارکردنی تەواوی شارەکەی لە داعش ڕاگەیاند
کاربەدەسـتانی ئێران دەڵێن لە ناوەڕاستی مانگی یازدەوە هەتا ئێسـتا 112 کەس بە ئەنفلۆنزای بەراز کە بە H1N1 دەناسرێت، لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەسـتداوە
لەشکری عێراق ڕایگەیاند شاری ڕومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار بە تەواوی لە داعش ڕزگارکراوە و ئێسـتا تیمە تایبەتەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوەی شارەکەن لە تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان ڕێبەری گروپی ناسراو بە جەیش ئەلئیسلام لە سوریا بە هێرشێـکی ئاسمانی لە نزیک دیمەشقی پایتەخت کوژراوە
خزمەتگوزاریـیەکانی ئنتەرنێت لە تورکیا کەوتوونەتە بەر هێرشێـکی گەورەی هاککەران و لە ئاکامدا کارە بانکیـیەکان لەو وڵاتە خاوبوونەتەوە و هەروەها وەهای لە کاربەدەسـتان کردووە مەترسیـیان هەبێت مەبەستی سیاسی دەرەکی لە پشت ئەم کارەوەبێت
قەتەر دەڵێت لە دژی دروسـتکردنی لیستە بە ناوی گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، بەر لەوەی وتووێژەکانی ئاشتی دەسـتپێـبکات
کۆمکاری عەرەب داوای لە تورکیا کرد بە بێ هێچ مەرجێـک هێزەکانی لە باکوری عێراق بکێشێتەوە و دەڵێت ئەمە پـێشێـلکردنی سەروەری عێراقە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب
سەرۆک ئۆباما دەڵێت خۆی و میشێلی هاوسەری نوێژ و نزا دەکەن بۆ ئەو کرستیانانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دووچاری ستەمکاری داعش بوونەتەوە
زیاتر نیشـان بده