وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی زانیاری بە فەڕەنسا داوە کە تورکیا چەکداری بۆ باکوری سوریا گواستووەتەوە تاوەکو بچنە ڕیزەکانی داعشەوە
پـۆلیسی کەنارەکانی یۆنان دەڵێت بە لایەنی کەم 13 کۆچبەر کە حەوتیان منداڵ بوون بەرەبەیانی چوارشەممە گیانیان لەدەستداوە، پاش نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نزیک دورگەی فارماکۆنیسی لە دەریای ئیجە
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونهتهوهیی Amnesty International ڕۆژی چوارشهمه گوتی هێرشهکانی ئاسمانی نزیکهی سێ مانگ له سوریا له لایهن ڕووسیاوه سهدان مهدهنی کوشتووه و گهلێک له ئهو ئامانجانهی هێرشیان کراونهتە سهر دهکرێت وهک تاوانانهکانی شهڕ بژمێردرێن
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە مۆسکۆ کۆبووەوە، ئەمەش لە کاتێـکدا پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ لە گرژیدان
فەرماندەیەکی ئاسایشی عێراق دەڵێت هێزەکانی دژە تێرۆر خۆیان ئامادە دەکەن بۆ چوونە ناو کۆمەڵە بیناکانی حکومەت لە ناوەندی شاری ڕومادی، ئەمەش پاش ئەوەی ڕۆژی سێشەممە چەند گەڕەکێـکی شارەکەیان لە داعش پاککردەوە
کاربەدەسـتێـکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ستافان دیمستۆرا نێردراوی نێودەوڵەتی بۆ قەیرانی سوریا بە نیازە لە مانگی یەک ساڵی نوێ وتووێژی ئاشتی بۆ سوریا لە ژنێڤ دەسـتپـێبکات
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا دەڵێت دەزگا زانیاریـیەکانی وڵاتەکەی توانیویانە هەوڵێکی تێرۆرستی پـوچەڵ بکەنەوە کە ئامانجی هێزەکانی ئاسایش و کارمەندانی دەوڵەت بووە لە ناوچەی ئۆغلیۆن لە ناوەندی وڵاتەکە
سەرۆک وەزیری تورکیا ڕەخنە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە دەگرێت لەسەر سەردانی بۆ ڕووسیا، لەم کاتەی گرژی لە نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ دروستبووە لەسەر خستنی فڕۆکە ڕووسیـیەکە
هێزەکانی حکومەتی عێراق لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە لە چەند قۆڵێـکەوە بە پاڵپشـتی تۆپخانە و هێرشی ئاسمانی دەسـتیانکردووە بە هێرشێـکی گەورە بۆ سەر ئەو ناوچانەی شاری ڕومادی کە هێشتا لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش ماونەتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی هەندێک لەو ڕەخنە ڕەوایانە قبوڵ دەکات کە لێی دەگیرێن لەسەر شکستهێنانی لە ڕوونکردنەوەی ستراتیژیەتەکەی لە دژی داعش بە شێوەیەکی گونجاو
بێژەر و کەسایەتی کۆمیدی ئەمەریکایی ستیڤ هارڤی کە سەرپەرشتی ئاهەنگی دەسـتنیشانکردنی شاجوانی جیهانی بۆ سـاڵی 2015 دەکرد، بە هەڵە ناوی شاجوانەکەی ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت چەکدارانی داعش ئەمڕۆ دووشەممە ڕێگەیان لە خەڵکی سیڤیل گرتووە لە شاری ڕومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار بچنە دەرێ، پاش ئەوەی دوێنێ حکومەت داوای لە خەڵکی کرد شارەکە چۆڵ بکەن
زلهێزانی جیهان لەسەر بەرنووسی پـرۆژە بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتوون، بەڵام هاوبەندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕەخنەی هەیە
ئەم سەردانە لە کاتێـکدایە کە هێزەکانی ئەفغانستان دووچاری شکستی گەورە بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاڵیبان و هەروەها زیادبوونی لایەنگرانی داعش لەو وڵاتەدا
سەرۆک ئۆباما دەڵێت کاربەدەسـتانی ئەمەریکا هیچ زانیاریـیەکیان پێ نەگەیشتووە کە نیشانی بدات مەترسی ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی هەیە لە دەمی پـشووەکانی سەری سـاڵدا
ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیشتە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ ڕێبەرانی کورد لە بارەی فراوانکردنی شەڕی دژی داعش
سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت وڵاتەکەی بە شێوەیەکی گشتی پشتیوانی لە دەسـتپـێشخەریەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ پـێشـکەشکردنی پـرۆژە بڕیارێـک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا
کاربەدەسـتانی تورک و عێراقی دەڵێن ئەمڕۆ چوارشەممە داعش بە خومپارە یان موشەکی کاتیۆشا ئەو بنکە لەشکریـیەی تۆپـباران کردووە و لە ئاکامدا چەند سەربازێـکی تورک برینداربوون
جێگرى پارێزگارى دیالە دەڵێت ، تەواوى پارێزگاى دیالە لە داعش پاككراوەتەوە و لە ئێستادا یەک بستى پارێزگاكە لە ژێر كۆنترۆڵى ئەو رێكخراوەدا نیـیە، لە كاتێكدا پێشتر 35%ى دیالە لە ژێر كۆنترۆڵى داعشدا بوو
بە شێوەیەکی گشتی بودجەی ساڵی 2016 عێراق لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە گوژمەی 105 ترلیۆن و 800 ملیار دیناری عێراقی پەسەندکرا
زیاتر نیشـان بده