کۆمکاری عەرەب داوای لە تورکیا کرد بە بێ هێچ مەرجێـک هێزەکانی لە باکوری عێراق بکێشێتەوە و دەڵێت ئەمە پـێشێـلکردنی سەروەری عێراقە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب.
نەبیل ئەلعەرەبی سکرتێری کۆمکاری عەرەب ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە پاش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی وەزیرانی عەرەب لە قاهیرە گوتی ده‌ستبه‌جێ هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ داواکه‌ی عێراقن بۆ شەرمەزارکردنی له‌شکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق. گوتیشی هه‌روه‌ها داواده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ تورکیا هێزەکانی لە باکوری عێراق بکێشێتەوە و جارێـکی دیکە هەمان کار بە بیانوی هیچ پاساوێـک دووبارە نەکاتەوە.
نه‌بیل عەرەبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ئەم کارەی تورکیا پـێشـێلکردنی یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشە.
ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بە بڕیارەکەی کۆمکاری عەرەب دەربڕی و گوتی توانیویانه سه‌رکه‌وتوو بن له به‌ده‌سـتهێنانی یه‌کڕیزی عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر پـێشێلکاریـیه‌کانی تورکیا. گوتیشی ئاماده‌ن په‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌ڵبده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌کانی بکێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا ئه‌وانیش هه‌ڵوێستێـکی دیکه‌یان ده‌بێت.