سهرۆکی پـۆلیسی کۆنگرێس دهڵێت ڕووداوهکهی پاش نیوهڕۆی نزیک بینای کۆنگرێس تاکه کهسێک هۆکارهکهی بووه و پـێدهچێت زیاتر ڕووداوێکی نهخوازراو بووبێت نهک کارێکی تاوانکاری
دەنگی تەقە لە نزیک دەروازەی گەشتیاریانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بیستراوە و هێزەکانی ئاسایش دەسـتبەجێ بینای کۆنگرێسان داخستووە
ئاژانسی دەنگوباسی نێودەوڵەتی ڕووسیا RIA دەڵێت بەپـێی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕووسیا، سەرۆکی دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA لە میانەی سەردانیدا بۆ مۆسکۆ لە سەرەتای ئەم مانگە باسی لە مەسەلەی وازهێنانی بەشار ئەسەد کردووە لە سەرۆکایەتی سوریا
مەئمون عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتی ئاسەوار و مۆزەخانەکانی سوریا دەڵێت چاکردنەوەی ئاسەوارەکانی شاری مێژووی تەدمور، ئەوانەی بە دەسـتی داعش وێرانکراون پـێویستی بە چەندان ساڵە
ئیسرائیل داوای لەو هاوڵاتیانەی کردووە کە لە تورکیان، بە زووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن بەهۆی مەترسی ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی. هەروەها ئاگاهی داوە لە مەترسی گەشتکردنیش بۆی لەم کاتەدا
تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق دەڵێت پەرلەمانی وڵاتەکەی 3 ڕۆژ مۆڵەتی بە سەرۆک وەزیر داوە تاوەکو پـێکهاتەی حکومەتە نوێـیەکەی ڕابگەیەنێت
ئاشتۆن کارتەر ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد سەرۆکی دەستەی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا لە وەزارەتی بەرگری (پەنتاگۆن) گوتی بە بەرنامە ڕێبەرانی داعش دەکەنە ئامانج
ڕێبەرێـکی شیعەی عێراق ئاگاهی بە ڕێبەرانی حزبە سیاسیـیەکانی وڵاتەکەی دەدات کە ئەگەربێت و کۆسپ بخەنە بەردەم حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومەتدا، ئەوا ڕووبەڕووی ناڕەزایی خەڵک دەبنەوە
ئەندامێـکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە موسڵمانێـکی سووننەیە دەڵێت داعش بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی کوشتن و بڕین و خوێن ڕشتن و چەوساندنەوەی خەڵکی دەکات
ئەنجامی هەڵبژاردنە بەرایـیەکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە دوێنێ سێشەممە لە چەند ویلایەتێـک ئەنجام دران، نیشانی دەدەن هێلەری کلنتن لە پارتی دیموکرات و دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆماری پشـتیوانیـیەکی باشیان لێکراوە
بەڕێوەبەرایەتی باکوری سوریا بە ڕابەرایەتی کوردەکان بە نیازن لە شێوازی حوکمڕانی کانتۆنەکانەوە یەک لایەنە بەرەو فیدراڵی هەنگاو بنێن
نیکۆلای پانکۆڤ جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی وڵاتەکەی ڕاگەیاند کە هێشتا زووە باس لە سەرکەوتن بەسەر تێرۆردا بکرێت، بۆیە دەبێت هێزی ئاسمانی ڕووسیا بەردەوامبێت لە لێدانی تێرۆرستان
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا شەوی دووشەممە پـشـتڕاستی کرد ئەبو عومەر ئەلشیشانی کوژراوە بەو هێرشە ئاسـمانیـیەی هاوپەیمانان کە لە 4 ی ئەم مانگی سێـیە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج
براک ئۆباما دەڵێت بڕوای تەواوی هەیە کە لە ماوەی ئەم دە مانگەی لە پـۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ماویەتی، دەتوانێت لە سیاسەتی دەرەوەدا کاری باش ئەنجام بدات
ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی کردووە لە ڕۆژی سێشەممەوە بەشی سەرەکی هێزەکانی لە سوریا بکێشێتەوە
لەشکری تورکیا دەڵێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11 فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی 18 شوێنی پارتی کرێکارانی کوردسـتانیان لە بناری قەندیل بۆردومانکردووە و زیانیان بە بنکە و عەمبارەکانی چەکەکانیان گەیاندووە
کاربەدەسـتان لە کۆمپانیاکانی نەوت لە عێراق بە ئاژانسەکانی دەنگوباسیان گوتووە هەرێمی کوردسـتان لە ئەمڕۆ هەینیـیەوە دەسـتیکردووەتەوە بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی ئەو لولە نەوتەی لە خاکی تورکیاوە دەگاتە بەندەری جیهانی سەر دەریای ناوەڕاست
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق داوای لە قەوارە سیاسیـیەکانی نێو پەرلەمان و کەسایەتیـیە ناودارەکانی وڵاتەکەی کردووە کەسانی تەکنۆکرات پـێشنیاربکەن بۆ ئەو حکومەتە نوێـیەی بەنیازە پـێکیبهێنێت
ڕووسیا جارێـکی دیکە جەختی لە گرنگی بەشداریکردنی کوردی لە دانوسـتاندنەکانی ئاشتی سوریا کرد، ئەوانەی بڕیارن بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەڕێوەبچن
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا براک ئۆباما لەگەڵ میشێل ئۆباما خانمی یەکەمی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆشـکی سپی بە فەرمی پـێشوازیـیەکی گەرمیان لە جەستن ترودو سەرۆک وەزیری کەنەدا و سۆفیە غیگوای هاوسەری کرد
زیاتر نیشـان بده