کەناڵی سکای نیوزی بەریتانیا ڕایگەیاند کەسێـک لە داعش هەڵگەڕاوەتەوە و کۆمەڵێـک بەڵگەنامەی ڕادەستکردوون کە تیایاندا زانیاری هەن سەبارەت بە نزیکەی 22 هەزار ئەندام و لایەنگری داعش لە زیاتر لە 50 وڵاتدا
ئەمەریکا و عێراق پـێکەوە کۆبوونەوەیەکیان بۆ گەورە دیپـلۆماتان و کاربەدەسـتانی نەتەوە یەکگرتووەکان سـازکرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەگەری هەرەسهێنانی بەنداوی موسڵ
سەرۆک وەزیری تورکیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە لاببرێت کە ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی گەلانن (هەدەپە).
ئەنجامی هەڵبژاردنە بەرایـیەکانی ڕۆژی سێشەممە نیشانی دەدەن لە پـێشبڕکێی دیموکراتەکاندا بێرنی ساندەرس سیناتۆری ویلایەتی ڤێرمۆنت سەرکەوتنێـکی پێشبین نەکراوی لە ویلایەتی میشگین بۆخۆی تۆمارکردووە
دوو کاربەدەسـتی باڵای هەواڵگری عێراق دەڵێن هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە هەڵمەتێـکیدا لە مانگی ڕابردوو توانیویەتی بەرپرسی یەکەی دروسـتکردنی چەکی کیمیاوی داعش لە باکوری وڵاتەکە دەسـتگیربکات
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند سوپای پاسداران ئەمڕۆ سێشەممە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای وڵاتەکە ژمارەیەک موشەکی بالستیـیان هەڵداوە بۆ تاقیکردنەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بڕیارە دانوسـتاندنەکانی ئاشتی سوریا لە 14 ی ئەم مانگی سێـیە لە جنێڤ دەسـتپـێبکاتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی لەشکری ئەمەریکا لە بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی بزوتنەوەی شەبابی سۆماڵی داوە و لە ئاکامدا زیاتر لە 150 چەکدار کوژراون
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە سەردانێـک لە ئیماراتی عەرەبە و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە بە مەبەستی وتووێژکردن لەبارەی کێشە و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
حهشدى شهعبى لیوایهكى تایبهت به چهكداره كوردهكانى دروست دهكات و لیواكه ناو دهنێت لیواى كوردى فهیلى ، كه سهرجهم چهكدارهكانى ئهو لیوایه كوردى ناوچه دابڕاوهكانن
چەکدارانی توندڕەوی ئیسلامی لە تونس هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگای لەشکر و پـۆلیس لە شاری بن قوردانی نزیک سنووری لیبیا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 30 کەس کوژراون
ملیاردێر دۆناڵد ترامپ هەتادێ نزیک تر دەبێتەوە لە مسۆگەر کردنی بەربژارێتی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی لیوزیانا و کەنتاکیشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری دانمارک دەڵێت بەم زووانە پـرۆژە بڕیارێـک لە لایەن حکومەتەوە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ زیاترکردنی ڕۆڵی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی داعش
لە پەیوەندی بە کەیسی خنکانی ئالان کوردی و چوار کۆچبەری دیکە لە نزیک کەنارەکانی تورکیا، دادگایەکی ئەو وڵاتە بڕیاری دا 2 کەسی سوری بۆ ماوەی 4 سـاڵ و 2 مانگ زیندانی بکرێن بە تاوانی بە قاچاغبردنی کۆچبەران
ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە 8 هەلیکۆپتەری جەنگی پـێشکەش بە ئوردنی کرد لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنەی داویەتی بۆ یارمەتیدانی لەشکری ئوردن کە لە ئێسـتا بەشداری شەڕی داعش دەکات
بڕیارە ڕۆژی هەینی هەریەک لە سەرۆک وەزیری بەریتانیا و سەرۆکی فەڕەنسا و و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێگەی تەلەفونەوە وتووێژ بکەن سەبارەت بە ئاگربەسـتی سوریا و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ناو ئەو وڵاتە
دەسەڵاتدارانی مەغریب دەڵێن ئەو شانە تێرۆرستیـیەی سەر بە داعش کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە وڵاتەکەیان ئاشکراکرا، بە نیازبوو بە کەرەستەی بایۆلۆجی کوشندە هێرشی تێرۆرستی ئەنجام بدات
ناوەندێـکی حکومی بۆ ڕاوەرگرتنی گشتی لە ڕووسیا دەڵێت ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لە ئێسـتادا پشـتیوانیـیەکی جەماوەری زۆری هەیە بەراورد بە چەند سـاڵی ڕابردوو
کاربەدەسـتێـکی تورکیا دەڵێت لە هەفتەی ڕابردووەوە لەوەتای ئاگربەستی سوریا چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، وڵاتەکەی تۆپـبارانی هێزەکانی یەپەگەی نەکردووە.
دەزگای ئاسایشی گشتی ئوردن دەڵێت چەند هێرشێـکی داعشی پـوچەڵکردووەتەوە کە بە نیازبوون چەند شوێنێـکی سیڤیل و لەشکری لە وڵاتەکەیاندا بکەنە ئامانج
زیاتر نیشـان بده