جان دوندار ڕۆژنامەوانی تورک، ئەوەی ساڵی 2014 لە ڕۆژنامەی جمهوریـیەت ڕاپـۆرتێـکی لەسەر ناردنی چەک بە قاچاغ بۆ سوریا بڵاوکردبووەوە و لە ئێسـتادا لەسەری دادگایی دەکرێت، ئەمڕۆ لە لایەن کەسێـکەوە هەوڵی کوشتنی درا
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەڵێت لە سەروبەندی دووگیانیدا ئەو خانمانەی دەزی ئەنفلۆنزا لە خۆیان دەدەن ، پێدەچێت ئاستی مەترسی منداڵە لەدایکبووەکە بۆ ماوەی شەش مانگ لە توشبون بە ئەنفلۆنزا کەمبکاتەوە
پارتی کرێکارانی کۆریای دەسەڵاتدار لە کۆریای باکور یەکەم کۆنگرەی گشـتی خۆی دەبەستێت لە پاش نزیکەی 36 سـاڵ، چاوەڕواندەکرێت تیایدا زیاتر دەسەڵاتەکانی کیم جونگ ئونی ڕێبەری وڵاتەکە هێندەی دیکە توندتربکرێن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت چەکدارانی بەرەی نوسرە و جوندی ئەقسا و ئەحرار ئەلشام و چەند گروپێـکی دیکەی ئیسلامی توانیویانە تەواوی شارۆچکەی خان تۆمان لە باشوری ڕۆژئاوای حەلەب کۆنترۆڵ بکەن
سەرۆک وەزیری عێراق فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوە لەو بەندیخانەیە کاتیـیە بکرێت کە ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ دەڵێت زیاتر لە 1000 کەس تیایدا لە دۆخێـکی نامرۆیانە دەسـتگیرکراون بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێـکیان ئاڕاستەکرابێت
کاربەدەسـتان لە عەرەبسـتانی سعودیـیە دەڵێن هێزەکانی ئاسایش ئەمڕۆ پـێـنجشەممە هەڵمەتێـکیان ئەنجامداوە بۆ دەسـتگیرکردنی کەسانی سەر بە داعش و لە ئاکامدا 4 داعش کوژراون
ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت بەنیاز نیـیە لە کۆنگرەی داهاتووی پارتی ئاکەپە، خۆی بۆ سەرۆکایەتی پارتەکەی کاندیدبکاتەوە
جۆرج براندس داواکاری گشـتی ئوسترالیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە بۆ پەیامنێرانی ڕاگەیاند نێڵ پراکاش کە لە دایکبووی شاری مێڵبۆرنە، لە 29 ی مانگی چوار بە هێرشێـکی ئاسمانی لە موسڵ کوژراوە
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت دڵنیایە لەوەی وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە عێراق و سوریا، زیاتر پاڵپشتی لەشکری بۆ شەڕەکە دابیندەکەن
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هێزی زەمینی بۆ ناو سوریا ڕەوانە دەکات، ئەگەر هاتوو پـێویست بەو کارە بکات، وە ئەنکەرە ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی هەموو ڕێوشوێنێـکی پـێویست بگرێتەبەر چ لە ناوەوە یان لە دەرەوەی تورکیا
ئاژانسی دەنگوباسی RIA ڕووسیا دەڵێت سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان گوتویەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا هاوپەیمانێـکی وڵاتەکەیان نیـیە بە هێندەی ئەوەی تورکیا هاوپەیمانی ئەمەریکایە
دۆناڵد ترەمپی ملیاردێر سەرکەوتنێـکی گەورەی بۆ خۆی تۆمارکرد لە هەڵبژاردنە بەرایـیەکەی کۆماریـیەکان لە ویلایەتی ئیندیانا و بەمەش وەهای لە سیناتۆر تێد کروزی ڕکابەری سەرەکی کرد لە پـێشـبڕکێی کۆماریـیەکان بۆ سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 ی ئەمەریکا بکشێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیانـنامەیەکدا دەڵێت بە توندی ناردنی 150 سەربازی ئەمەریکایی بۆ ناوچەی ڕمێلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی شەرمەزار دەکات کە لە ئێسـتادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگەدایە
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای عێراق سەبارەت بە چەند بابەتێـکی گرنگ لەوانە شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی وڵاتەکە
دەسەڵاتدارانی عێراق مۆڵەتی کارکردنیان لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە سەندەوە و بڕیاریان داوە ئۆفیسەکەی لە بەغدا بۆ ماوەی یەک سـاڵ دابخەن
چالاکوانانی سوریا دەڵێن فڕۆکەکانی حکومەتی سوریا نەخۆشخانەیەک و ناوچەیەکی سیڤیلیان لە شاری حەلەب بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا بە لای کەم 20 کەس گیانیان لەدەسـتداوە
بەلجیکا دەڵێت تاوانباری سەرەکی بە ئەنجامدانی هێرشە تێرۆرستـیەکانی شەوی 13 ی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردووی پاریسی ڕادەسـتی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا کردووە
دوێنێ سێشەممە هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە پـێنج ویلایەتی وڵاتەکە بەڕێوەچوون و جارێکی دیکە دۆناڵد ترەمپی ملیاردێر لە نێو کۆماریـیەکان و هێلەری کلنتنی وەزیری پـێشووی دەرەوە لە نێو دیموکراتەکان پـشـتیوانی زیاتریان بۆخۆیان بەدەسـتهێنا
پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر وەزیرانی کابینە نوێـیەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر، لە کاتێـکدا ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ئەوپەڕی ناڕەزایی خۆیان لە نێو هۆڵی پەرلەماندا دربڕی. بەڵام لە کۆتایـیدا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی پـێنجشەممە دواخرا
دەسەڵاتدارانی سوید لە زانیاریـیەک دەکۆڵنەوە کە لە لایەن کاربەدەسـتانی عێراقەوە پـێـیان گەیشتووە و ئاماژە بە شیانی ڕوودانی هێرشێـکی تێرۆرستی داعش لە پایتەختی سوید دەکات
زیاتر نیشـان بده