دەسەڵاتدارانی عێراق مۆڵەتی کارکردنیان لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە سەندەوە و بڕیاریان داوە ئۆفیسەکەی لە بەغدا بۆ ماوەی یەک سـاڵ دابخەن.
بڕیارەکە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەرچووە و دەڵێت کەناڵی جەزیرە بەردەوام بووە لە پـێشێلکردنی ڕێساکانی سـاڵی 2014 ی پەیوەست بە ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی شەڕی دژە تێرۆر.
کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن کەناڵی جەزیرە بە شێوەیەک ڕوماڵی هەواڵەکان دەکات کە تیایاندا دژایەتی شیعە دەکات و زۆر بە لای داعش دایدەشکێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەناڵی جەزیرە لە قەتەر سەرسامی خۆی لەم بڕیارەی عێراق ڕاگەیاند و لێدوانی کاربەدەسـتانی عێراقی لەم بارەیەوە ڕەتکردەوە، دەڵێت بە شێوەیەکی پـرۆفیشناڵانە کاری کردووە. هیواشیان خواست حکومەتی عێراق لەم بڕیارەی پاشگەز ببێتەوە و لە زوترین کات ئۆفیسەکەیان لە بەغدا جارێکی دیکە بکەنەوە.
جێی ئاماژەیە ئەمە جاری سێـیەمە حکومەتی عێراق ئۆفیسی کەناڵی جەزیرە لە وڵاتەکەی دابخات.