کاربەدەسـتێـکی باڵای تورکیا دەڵێت ژمارەی قوربانیـیانی هێرشە خۆکوژیـیەکانی شەوی سێشەممە کرانە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە ئستەنبوڵ گەیشتووەتە نزیکەی 50 کوژراو.
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا ئەو دوو دانیشتنەی لە پەرلەمانی وڵاتەکە لە 14 و 26 ی مانگی چوار بەڕێوەچوون و تیایاندا سەرۆکی پەرلەمان لە پـۆستەکەی لادرا و سەرۆکێـکی کاتی دانرا، نادەستوری بوون
کاربەدەسـتانی لوبنان دەڵێن هەشت تێرۆرستی خۆکوژ خۆیان تەقاندووەتەوە لە گوندێـکی کرستیانەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 5 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەسـتانی یەمەن دەڵێن لە ئاکامی زنجیرەیەک تەقینەوە کە سەربازانی یەمەنیان کردبووە ئامانج لە شاری موکەلـلا باشوری وڵاتەکە بە لایەنی کەم 38 کەس کوژراون و بە دەیان کەسی دیکە برینداربوون
کرملێن ڕایگەیاند سەرۆکی تورکیا داوای لێبوردنی لە ڕووسیا کردووە لەسەر ئەو فڕۆکە ڕووسیـیەی لە مانگی یازدەی ساڵی 2015 لە نزیک سنووری سوریا لە لایەن فڕۆکەی تورکیاوە خرایە خوارێ
دەسەڵاتدارانی پاکستان دەڵێن پـۆلیسی دژە تێرۆری وڵاتەکەیان ڕۆژی یەکشەممە هەڵیان کوتاوەتە سەر بینایەک لە شاری لاهوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و 3 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پەیوەندیکردن بە داعشەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت کاربەدەستانی ئەمەریکایی و ئوردنی ئاشکرایان کردووە کەسانێـک لە دەزگای موخابەراتی ئوردن چەکیان دزیوە کە لە لایەن دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕەوانەکرابوون
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی و ئیسرائیل بە ڕێکەوتنێـک گەیشتوون بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیە دیپـلۆماسی و ئابوریـیەکانی نێوانیان، ئەمەش پاش 6 ساڵ لە پـچڕانی ئەم پەیوەندیـیانە
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەکان لە سەرۆکایەتی تورکیاوە ئاشکرایانکردووە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەگەڵ خالد مشعەل بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە ئستەنبوڵ کۆبووەتەوە
فەرماندەیەکی کورد و کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو داعش زیاتر لە 900 هاوڵاتی سیڤیلی کوردی دەسـتگیرکردووە
سەرۆک وەزیری بەریتانیا بڕیاری داوە دەسـتبەرداری پـۆستەکەی بێت پاش ئەوەی خەڵکی وڵاتەکەی دەنگیان دا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا
ئەنجامی کۆتایی ڕاپـرسیـیەکەی دوێنێ پـێنجشەممەی بەریتانیا نیشانی دەدات ڕێژەی ئەوانەی لەگەڵ جیابوونەوەی وڵاتەکەیانن لە یەکێتی ئەوروپا 51.9% و ئەوانەی لەگەڵ مانەوەن 48.1%.
دەسـتەواژەی کافر لە لایەن هەندێـک گروپی توندڕەو بەکاردەهێنرێت، ئەمەش لە ڕوانگەیەکی تەسکەیانەوە بۆ ئاینی ئیسلام، بۆیە موسڵمانانی دیکە یان گروپە موسڵمانەکانی دیکە بە کافر و هەڵگەڕاوە لە ئاین ناودێردەکەن
دوایـین ڕاگەیاندنی پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت هێرشبەری سەر سینەمای کینۆپـۆلیس لە شارۆچکەی ڤێرینهایم لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە لایەن هێزەکانی پـۆلیسەوە کوژراوە. دەشڵێن بۆیان دەرکەوتووە کەس بریندار نەبووە
پـۆلیس لە شارۆچکەی ڤێرینهایم لە باشوری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەڵێت کەسێـکی چەکدار ئەمڕۆ پـێنجشەممە هێرشی کردووەتە سەر سینەمای کینۆپـۆلیس و تەقەی لە خەڵکی کردووە، بەڵام لە ئێسـتادا ناتوانن هیچ وردەکاریـیەکی زیاتر ڕابگەیەنن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ پـێنجشەممە چوونەتە نێو شاری مەنبجەوە و لە ئێسـتادا شەڕ کەوتووەتە نێو شارەکەوە
حکومەتی نەرویژ دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی سەربازی تایبەتی خۆی بۆ سوریا ڕەوانەبکات تاوەکو پشـتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بکەن لە شەڕی دژی داعش
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای لە 31 ی مانگی پـێـنجەوە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی مەنبج دەسـتیپـێکردووە 446 چەکداری داعش کوژراون
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی لیبیا و کاربەدەستێـکی تەندروسـتی دەڵێت لە ئاکامی شەڕ و پـێکدادانی نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و چەکدارانی داعش لە شاری سرتی باکوری وڵاتەکە و هەروەها تەقینەوەی عەمبارێـکی چەک و تەقەمەنی 60 کەس کوژراون
دادگایەکی ئەمەریکا 2 کەسی بە تاوانکار دانا لەسەر چەندان تۆمەت، لەوانە هەوڵی یارمەتیدانی داعش و پەیوەندیکردن پـێوەی، بەمەش ڕەنگە سزای دەیان ساڵ زیندانی بدرێن
زیاتر نیشـان بده