پـۆلیس لە شارۆچکەی ڤێرینهایم لە باشوری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەڵێت کەسێـکی چەکدار ئەمڕۆ پـێنجشەممە هێرشی کردووەتە سەر سینەمای کینۆپـۆلیس و تەقەی لە خەڵکی کردووە، بەڵام لە ئێسـتادا ناتوانن هیچ وردەکاریـیەکی زیاتر ڕابگەیەنن.
خانم کرستینا کۆبەس گوتەبێژی پـۆلیسی ئەڵمانیا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی کەسەکە خۆی کردووە بە سینەماکە و تەقەی لە خەڵکەکە کردووە.
بەپـێی میدیاکانی ئەڵمانیا مەزەندە دەکرێت لە نێوان 20 بۆ 50 کەس برینداربووبن.
دوایـین هەواڵ باس لەوە دەکەن لە لایەن پـۆلیسی ئەڵمانیاوە هێرشبەرەکە کوژراوە.