کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری ڕەققە 25 کەسی سیڤیل کوژراون کە شەشیان منداڵن
سەرچاوەیەکی بەرپـرس لە فەرماندەیەتی گشتی لەشکری ئوردن دەڵێت بەهۆی هێرشێـکی تێرۆرستی لەسەر سنووری باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە 6 کەس لە هێزەکانیان کوژراون و 14 کەسی دیکەیان برینداربوون
فلیپـۆ گراندی سەرۆکی ئۆفیسی پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێسـتا لە جیهاند لە هەموو 113 کەسێک یەکێـکیان ئاوارەیە یان پەنابەرە
پاش 2500 سـاڵ لە حوکمڕانی پـیاو، ئەمڕۆ ڕۆما ژنێـکی گەنجی بۆ بەڕێوەبردنی شارەکەیان هەڵبژارد
کاربەدەسـتانی ئەفغانسـتان دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە سێ تەقینەوە لە وڵاتەکە ڕوویانداوە و لە ئاکامدا 24 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 42 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆک وەزیری عێراق ڕایگەیاند بەشی هەرە گەورەی شاری فەلـلوجە لە داعش ڕزگارکرا و تەنها چەند بەشێـکی بچوک ماونەتەوە و ئەوانەش لە زووترین کات ڕزگاردەکرێن.
سیناتۆر بێرنی ساندەر ڕکابەری هێلەری کلنتن بۆ کاندیدێتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڵێنی داوە لەگەڵ خانم هێلەری کلنتن کاربکات بۆ ڕێگەگرتن لە دۆناڵد ترەمپ لەوەی ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا
زیاتر لە 50 دیپـلۆماتکار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا یاداشتنامەیەکیان لە نێو خۆیاندا واژوکردووە و تیایدا بە توندی ڕەخنە لە سیاسەتی وڵاتەکەیان لە بەرامبەر سوریا دەگرن
کاربەدەسـتانی لەشکری و ئاسایشی عێراق دەڵێن هێزەکانیان توانیویانە کۆمەڵە بیناکانی حکومەت لە ناوەندی شاری فەلـلوجە کۆنترۆڵبکەن و ئاڵای وڵاتەکەیانی لەسەر بەرزبکەنەوە
سەرۆکی دەزگای CIA ئاشکرای کرد کە داعش هەوڵ دەدات چەکدارانی خۆی ڕەوانەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بکات و هەروەها لایەنگرانی خۆی لە ڕۆژئاوا هان بدات تاوەکو هێرشی تاکە کەسی و چەتەگەری ئەنجام بدەن
پەرلەمانتارێـکی بەریتانیا بە چەقۆ و دەمانچە هێرشی کرایەسەر و بەهۆی قورسی برینەکانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا
پـێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران لە ناوچەیەکی ئوستانی ئازەربایجان دەکەونە بۆسەیەکی سوپای پاسدارانەوە و لە ئاکامدا شەڕێـکی قورس ڕوودەدات و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
لـێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن داعش جینۆسایدی لە دژی ئێزیدیـیەکان لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە و دەیەوێت لە ڕێگەی کوشتنکاری و کۆیلایەتی سێـکسی و تاوانی دیکەوە ئەم گروپە نەژادیـیە ئاینیـیە کە زیاتر لە 400 هەزار کەس دەبن لەناوبەرێت
خێزانێـکی پـێنج کەسی کە لە ویلایەتی نبراسکاوە بۆ گەشتوگوزاری ڕوویان لە ویلایەتی فلۆریدا کردبوو، منداڵێـکی دوو ساڵەیان لە لایەن تمساحێکەوە دەبرێت لە بەردەم چاوی باوکی و باپیری
هێلەری کلنتن وەزیری پـێشووی دەرەوەی ئەمەریکا لە دوایـین هەڵبژاردنی بەرایـی دیموکراتەکان کە لە واشنتنی پایتەخت بەڕێوەچوو سەرکەوتنی بەدەسـتهێنا
حکومەتی سوریا دەڵێت هێزی تایبەتی ئەڵمانی و فەڕەنسایی و ئەمەریکایی لە باکوری وڵاتەکەی هەن، بەڵام ئەڵمانیا ئەم ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت داعش ناوچەی گەورەی لەدەستداوە کە پـێشـتر لە عێراق و سوریا داگیریکردبوون و هەروەها ژمارەی چەکدارانی بیانیشی زۆر کەمبووەتەوە
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورە بووەتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی شەوی دووشەممە کەسێـکی توندڕەو ئەفسەرێکی پـۆلیس و هاوژینەکەی لە نزیک پاریسی پایتەخت کوشت
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت لێکۆڵەرەوان هەتا ئێسـتا بەڵگەیەکی ڕوونیان بەردەست نەکەوتووە کە ئاماژە بۆ ئەوە بکات عومەر مەتین، لە لایەن کۆمەڵە توندڕەوەکانەوە ڕاسپـێرداربێت ئەو کوشـتنکاریـیە بکات
ڕێـکخراوێـکی بەهاناچونی نەرویژی دەڵێت لەوەتای ڕۆژی شەممەوە زیاتر لە 4 هەزار کەسی سیڤیل لە شاری فەلـلوجە هەڵاتوون، ئەمەش پاش ئەوەی هێزەکانی حکومەت جادەیەکی سەرەکیـیان کۆنترۆڵکردووەتەوە
زیاتر نیشـان بده