ژمارەی قوربانیـیانی تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ناوچەی کەڕادەی بەغدا گەیشتە 292 کوژراو و هێشتا تەرمی ژمارەیەکی زۆریان ڕادەسـتی کەسوکاریان نەکراونەتەوە بەهۆی ئەوەی ناناسرێنەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ دوو سەرچاوەی ئۆپـۆزسیۆن دەڵێن هێزەکانی حکومەت لە باکوری ڕۆژئاوای شاری حەلەب پـێشڕەویـیان کردووە و توانیویانە تاکە ڕێگەی ئۆپـۆزسیۆن بۆ ئەو شارە بـبڕن
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە شاری بنغازی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 12 سەربازی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەسـتداوە
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە ئەفغانسـتان زۆر کەم نەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو نیگەرانیـیە ئاسایشـیــیانەی لەو وڵاتەدا هەن
لەشکری حکومەتی سوریا دەڵێت بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە سەرانسەری وڵاتەکە سیستەمی هێورکردنەوە دەگرێتەبەر و خۆی لە شەڕ و پـێکدادان لادەدات
دۆناڵد ترەمپ کە چاوەڕواندەکرێت بـبێتە کاندیدی کۆماریـیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دەڵێت سەدام حسێن دیکتاتۆری پـێشووی عێراق هەرچەندە کەسێـکی بەدکاربوو، بەڵام تێرۆرستانی دەکوشت
سەرۆکی کۆمیتەی بەریتانیا بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕی عێراق دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەیان ساڵی 2003 بڕیاری بەشداریکردنی لەو شەڕە دابوو بەر لەوەی هەموو دەرفەتەکان لەدەست بدات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێـکی ئاشتیـیانە و هەروەها پـلانی گونجاو بۆ دوای سەدام حسێن نەبوو
وەزیری ناوخۆی عێراق داوای دەسـت لەکارکێشانەوەی لە پـۆستەکەی بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر ناردووە، ئەمەش لە بەرامبەر شکستهێنانی دەزگا ئاسایشیـیەکانی وڵاتەکەی لە پاراستنی خەڵکی
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیAmnesty International دەڵێت گروپی ئیسلامی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا هەن تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و بڕوادەکرێت هەندێـکیان پشتیوانی دەکرێن لە لایەن ژمارەیەک وڵاتەوە.
ئەمەریکایـیەکان ئەمڕۆ دووشەممە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان کە 240 سـاڵ لەمەوبەر و لە ڕێکەوتی 4 ی مانگی حەوتی سـاڵی 1776 سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا ڕاگەیاند
لەشکری ئیسرائیل دەڵێت هێرشی کردووەتە سەر دوو شوێنی لەشکری سوریا لە بەرزایـیەکانی گۆلان، پاش ئەوەی لە سوریاوە تەقە لە دەروازەی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات کراوە و زیانی بەرکەوتووە
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت ئەو کەسە خۆکوژەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە خۆی لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری جەدە تەقاندەوە خەڵکی وڵاتەکەیان نەبووە
وەزیری دەرەوەی تورکیا نکوڵی کرد لەوەی گوتبێتی ڕووسیا دەتوانێت بنکەی ئاسمانی ئنچەرلیک لە باشوری وڵاتەکە لە دژی داعش بەکاربهێنت
گەنجێـکی تونسی کە چەکدارانی داعش فریویان دابوو و پەیوەندی پـێوەکردبوون لە سوریا و عێراق، سەری باوکی خوارد لەو هێرشە تێرۆرستیـیەی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی کۆبووەوە، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی ئاست بەرزی نێوان هەردوو وڵاتە لەوەتای پەیوەندیـیەکانی نێوانیان بچڕان بەهۆی خستنی فڕۆکە ڕووسیـیەکە لە ساڵی ڕابردوودا
هێرشەکە کراوەتە سەر چەکدارانی داعش ئەوانەی هەوڵیان دابوو لە شاری فەلـلوجە هەڵبێن. لە ئاکامدا بە سەدان چەکداری داعش کوژراون و دەیان ئۆتۆمبیلیان تێکشکاوە
کاربەدەسـتانی ئەفغانسـتان دەڵێن هێرشی خۆکوژی کراوەتە سەر خوێندکارانی ئاکادیمیای پـۆلیس لە ناوچەی قەڵای حەیدەر خان لە ڕۆژئاوای کابولی پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 37 کەس کوژراون و 40 کەسی دیکە برینداربوون
دوو سەرچاوە لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، لەوانەی ئەمەریکا پاڵپشـتیـیان دەکات، دەڵێن هێزەکەیان ئەوەی دوێنێ سێشەممە فڕۆکەخانەیەکی بچوکی کۆنترۆڵکردبوو لە نزیک شارۆچکەی ئەلبوکەمال، ئەمڕۆ پاشەکشەی کردووە پاش ئەوەی داعش هێرشێـکی لە ناکاوی کردبووە سەریان
بەپـێی دوایـین ئاماری فەرمی تورکیا ژمارەی قوربانیانی هێرشە خۆکوژیـیەکانی دوێنێ شەوی سێشەممەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک لە ئستەنبوڵ 41 کەس کوژراون و 239 کەسی دیکە برینداربوون
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی گرێ سپـی سوریا لە نزیک سنووری تورکیا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 10 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 13 کەسی دیکە برینداربوون
زیاتر نیشـان بده