جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سێرگێی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیایـیەکەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری جنێڤی سویسرا لە کۆبوونەوەدان بە مەبەستی وتووێژکردن سەبارەت بە چۆنیـیەتی دەسـتپـێـکردنەوەی دانوستاندنەکانی ئاشتی سوریا
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بارەگای پـۆلیس لە ناوچەی جزیرەی پارێزگای شرناخ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 11 پـۆلیس کوژراون و 78 ی دیکە برینداربوون
پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە خالید عوبەیدی وەک وەزیری بەرگری، ئەمەش پاش ئەوەی لەگەڵ سەلیم ئەلجبوری سەرۆکی پەرلەمان کەوتنە تاوانبارکردنی یەکتر بە گەندەڵی
لەشکری تورکیا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ ناو خاکی سوریا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەی کە ناوی (درع الفرات) ی لێناوە و دەڵێت بۆ نەهێشتنی داعشە لەسەر سنوورەکانی و هەروەها دانانی سنوورێـک بۆ پـێشڕەویکردنی هێزە کوردیـیەکانە لە ناوچەکەدا
کاربەدەسـتانی ئەفغانسـتان دەڵێن زانکۆی ئەمەریکی لە کابول کەوتووەتە بەر هێرشی چەکدارانی نەناسراو و دەیان خوێندکار و مامۆسـتا لە ناویدا دەستبەسەرکراون
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیوی مەنبجی ڕووباری فوراتەوە بکشێنەوە، ئەگەر نا ئەوا پشـتیوانی ئەمەریکا لەدەسـتدەدەن
ئەڵمانیا دەڵێت پـشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنکەرە لە سوریا دەکات کە بە مەبەستی وەدەرنانی چەکدارانی داعش و هێزە کوردیـیەکانە لە سنوورەکانی تورکیا
کاربەدەسـتانی ئیتالیا دەڵێن تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان و پـشـکنین بە نێو داروپەردوی شوێنە داڕماوەکانی ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە و هەتا ئێستا گیان لەدەسـتدانی 73 کەس پشـتڕاستکراوەتەوە و سەدان کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئۆپەراسیۆنێـکی لەشکریـیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەسـتپـێـکردووە بۆ وەدەرنانی داعش لە شارۆچکەی جەرابلوسی سوریا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هەموو پشتیوانیـیەک لە ئۆپەراسیۆنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەکات بۆ وەدەرنانی داعش لە شارۆچکەی جەرابلوسی سوریا
کاربەدەسـتانی کورد و میدیاکانی حکومەتی سوریا دەڵێن هێزەکانی یەپەگە و ئاسایش بە ئارگربەستێـک لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا گەیشتوون و لە ئێسـتادا ئەو ئاگربەستە چووەتە قۆناغی جێبەجێـکردنەوە
لەشکری نەیجیریا دەڵێت لە هێرشێـکی ئاسمانی فڕۆکەکانی وڵاتەکەیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕێبەری بۆکۆ حەرام بە قورسی برینداربووە و ژمارەیەک سەرکردەی ئەم گروپە توندڕەوە کوژراون
هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێـکیان دەسـتپـێـکردووە بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی گەیارە لە باشوری پارێزگای نەینەوا، ئەمەش وەک هەنگاوێـک بە ئاڕاستەی شاری موسڵ کە 60 کیلۆمەتر لەو شارۆچکەیەوە دورە
شەڕڤان دەرویش گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە لەشکری تورکیا دەسـتیکردووە بە تۆپـبارانی هێڵەکانی پـێشەوەی هێزەکانیان لە ناوچەی باکوری شاری مەنبج لەسەر ڕووباری ساجور
حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ بەندکردنی دەستگیرکراوان لە توندڕەوانی ئیسلامی لە زیندانی جیادا، دور لە بەندکراوانی دیکە
تورکیا هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە شەرمەزار کرد و دەڵێت ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل مانای ئەوە نیـیە لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی فەڵەستین لە غەززە بێ دەنگ دەبێت
هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێن هێرشێـکی گەورەیان دەسـتپـێـکردووە بۆ وەدەرنانی هێزەکانی حکومەت لە دوایـین ناوچەکانی شاری حەسەکە
گوتەبێژی هێزەکانی یەپەگە دەڵێت ئەمڕۆ هەینی هەزاران کەسی سیڤیلیان لە شاری حەسەکە بردووەتە دەرێ پاش ئەوەی جارێـکی دیکە هێزەکانی حکومەتی سوریا بە تۆپ و فڕۆکە کەوتوونەتە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیـیەکان
ئاژانسی هەواڵەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت هێزەکانی پۆلیسی وڵات بە دەیان کەسیان لە بەڕێوەبەرێتی ڕێکخستنی کاروباری بانکی لە یەکێک لە گەورەترین زانکۆکانی ئستەنبوڵ دەستبەسەرکردووە
وێنە و ڤیدیۆی منداڵێـکی سوری بریندار جیهانی بە دوای خۆیدا غەمبارکردووە و جارێـکی دیکە بە بیر کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەهێنێتەوە کە خەڵکی سوریا لە ماوەی ئەم چەند ساڵە ڕابردوو دووچاری چ کارەساتێـک بوون
زیاتر نیشـان بده