شەڕڤان دەرویش گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە لەشکری تورکیا دەسـتیکردووە بە تۆپـبارانی هێڵەکانی پـێشەوەی هێزەکانیان لە ناوچەی باکوری شاری مەنبج لەسەر ڕووباری ساجور.
لە لێدوانێـکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا شەڕڤان دەرویش گوتی هەتا ئەم کاتە 25 گولە خومپار و 23 گولـلە تۆپی قورسی گرتووەتە شوێنەکانی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج دەکات. ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شوێنەکانی ئەمان نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە داعشەوە دورە. دەشڵێت داعش بۆردومان ناکات.
پاشان ڕەخنە دەگرێت دەڵێت حکومەتی تورکیا کە خۆی بە ئەندامێـکی هاوپەیمانی شەڕی داعش دادەنێت، چاوی داعش نابینێت. پاشان داوا لە کۆمەڵی نێو دەوڵەتی دەکات لە بەرامبەر ئەم تۆپـبارانەی تورکیا بێ دەنگ نەبن و هەروەها ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە پارێزگاری لەو ناوچانە بکات کە لە داعش ڕزگاردەکرێن.
هەروەها ڤیدیۆیەکی تۆپبارانەکەمان پـێگەیشتووە و لینکەکەی لە خواری پەڕەکەیە