به شێوهیهکی مام ناوهندی ئهمهریکا له ههر سێ مەدالیاکانی زێر، زێو و بڕۆنز له 30 زیاتره.
فڕۆکە جەنگیـیەکانی حکومەتی سوریا هێزە کوردیـیەکانیان لە شاری حەسەکە بۆردومان کردووە پاش ئەوەی شەڕ و پـێـکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەت و کورد لە شارەکە هەڵگیرسا
کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم بنکەی پـۆلیس لە دوو شاری تورکیا تەقیونەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 6 کەس کوژراون و 219 کەسی دیکە برینداربوون
لەشکری ئەڵمانیا دەڵێت دەسـتیکردووەتەوە بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پـێشـمەرگە پاش ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان بەڵێنی داوە چیتر چەکەکان لە بازاڕدا نەفرۆشرێنەوە
کۆریای باشور دەڵێت جێگری باڵیۆزی کۆریای باکور لە بەریتانیا لە حکومەتی وڵاتەکەی جیابووەتەوە و لە لەندنەوە بەرەو سیۆلی پایتەختی کۆریای باشور هەڵاتووە
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دووهەم ڕۆژ لە ئێرانەوە هەڵفڕین بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە سوریا
دادگایەکی تورکیا بڕیاری قەدەغەکردنی ڕۆژنامەیەکی نزیک لە کوردی دا بە تاوانی پـڕۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردسـتان
ئەنکەرە داوای ڕوونکردنەوەی لە بەرلین کردووە سەبارەت بەو هەواڵانەی دەڵێن لە ڕاپـۆرتێـکی نهێنی حکومەتی ئەڵمانیا نووسراوە تورکیا بووەتە شوێنێـک بۆ کاری گروپە ئیسلامیـیەکان
فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی نوێـیان کردووەتە سەر داعش لە لیبیا و ژمارەیەک ئۆتۆمبیل و شوێنی چەکداری ئەم گروپەیان کردووەتە ئامانج
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت فڕۆکەی بومبهاوێژی وڵاتەکەی کە لە بنکەیەکی هێزی ئاسمانی ئێران جێگری کردوون، ژمارەیەک شوێنی داعش و بەرەی نوسرەی جارانی لە سوریا بۆردومانکردووە
کاندیدی کۆماریـیەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا داوادەکات لێکۆڵینەوەیەکی ورد و توند بکرێت لەگەڵ ئەوانەی خوازیارن کۆچ بۆ ئەمەریکا بکەن
پەرلەمانی عێراق پـێنج وەزیری نوێی بۆ حکومەتەکەی حەیدرە عەبادی سەرۆک وەزیر پەسەندکرد، پاش چەند مانگێـک لەو کۆسپ و بەربەستانەی هاتبوونە بەردەمیان بۆ ئەم مەبەستە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئاگربەستە کاتیـیەکانی شەڕی حەلەبیان قۆستووەتەوە بۆ ڕێـکخستنەوەی هێزەکانیان و گەیاندنی چەک بۆیان
دوای ئهمهریکا، چین دووههم وڵاته که زۆرترین مەدالیای ئۆلۆمپـیادەکەی هەتا ئێستا وهدهست هێناوه
ڕۆژنامەوی سەندەی تایمس لە زاری ئەو سەرچاوانەی کەلە وەزیرەکانەوە بیستوویانە،دەڵێت دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕەنگە هەتا بەلایەنی کەم کۆتایی ساڵی 2019 ڕوو نەدات لەبەر ئەوەی حکومەتەکە زۆر ئاڵۆز بوو بۆ ئەوەی دەستبکات بە پرۆسەی دەرچوونی دووساڵی کە دەبو هەتا کۆتایی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێبهاتایە
گروپی جیهانی نایجیری بۆکۆ حەرام ڕۆژی یەکشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا وا دیارە وێنەی ژمارەیکە لەو کچانە بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵی 2014 ڕفاندی و دەڵێت ئەوانی تر گوایە لە هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتدا کوژراون.
چالاکوانان ڕادەگەیەنن سەرهەڵداوانی سوریا کە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای ئیدلبیان کۆنتڕۆڵ کردووە ڕۆژی یەکشەممە بۆردومانێکی سەخت کراون لە کاتێکدا شەڕی سەرهەڵداوان و هێزەکانی سەر بە حکومەت لە حەلەب بەردەوامە
کەسایەتییەکی ئاینی موسوڵمان و کەسێکی تری کە لەگەڵیدا بوو لە شاری نیویۆرک تەقەیان لێ کراوەو کوژراون لەلایەن چەکدارێکی کە هێشتا دەستگیر نەکراوە.
مەلەزانی بەناوبانگی ئەمەریکایی مایکل فلیپس 23 هەمین مەدالیای زێڕینی ئۆلۆمپیادی بردەوە و بەمەش مەدالیا زێڕەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆی بوو بە 5 مەدالیا و ڕەنگە ئەم ئۆڵۆمپیادە دواین ئۆڵۆپمیادی بێت.
هێزەکانی پێشمەرگە لە عێراق بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا، دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ ڕزگار کردنی گوندەکانی دەوروبەری موسڵ لە دەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)
زیاتر نیشـان بده