وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی کەوتووەتە نێو ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی هەوڵی نیشتنەوەی لەسەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەدمیراڵ کۆزنێتسۆڤی وڵاتەکەی
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت فەرماندە عێراقیـیەکان تاووتوێی گۆڕینی سـتراتیژیـیەتی خۆیان بۆ شەڕی داعش لە شاری موسڵ کردووە بە شێوەیەک دانیشتوانەکەی بتوانن شارەکەیان چۆڵ بکەن و هێزەکانی حکومەت خێراتر ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام بدەن
حکومەتی دانمارک بڕیاری داوە مۆڵەتی بەشداریکردنی فڕۆکە جەنگیـیەکانی لە شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا نوێ نەکاتەوە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگی دوازدەیە کۆتایی پـێدێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆعان داوای لە خەڵکی تورکیا کرد هەرچ پارەیەکی بیانیـیان هەیە بچن بیکەن بە لیرەی تورکی یان ئاڵتون، ئەمەش تاوەکو بەهای لیرەی تورکی بەرزببێتەوە کە لە پاش هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوت دابەزینێـکی زۆری بەخۆیەوە بینی
ڕاپـۆرتەکە نووسیویەتی شیانی هەیە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ڕفاندنی خەڵکی وەک ئەوەی لە سوریا باوە، ببێتە شێوازێـکی نوێی هێرشکردن لە ئەوروپاش
سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا گەشتێکی دەسـتپـێکردووە بە نێو ئەو ویلایەتانەی تیایاندا سەرکەوتنی بەدەسـتهێنا، یەکەم ویلایەتی ئیندیانا دەبێت کە لەوێ وەک دەڵێن کۆمپانیایەکی ڕزگارکردووە لەوەی بەرەو مەکسیک بڕوات
ئوسترالیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە یاسایەکی نوێی پەسەندکرد کە ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات ئەو تاوانکارانەی لەسەر کەیسی پەیوەست بە تێرۆرزم حوکمی زیندانی دراون و ماوەکەیان تەواوکردووە، ئەوا دەتوانن هەر لە زینداندا بیانهێڵنەوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (یونیسێف) دەڵێت بەبێ زیادکردنی بودجەی سندوقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوا هەتا سـاڵی 2030 تووشبووانی ڤایرۆسی HIV یان ئەیدز لە نێو گەنجاندا بە ڕێژەی 60% زیادەکات
دەسەڵاتدارانی ژاپـۆن بڕیاریان داوە 230 هەزار مریشکی دیکە لەناوبەرن پاش ئەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە نێویاندا بڵاوبۆیەوە، بەمەش نزیکەی 560 هەزار پەلەوەر لەناوبران لەوەتای لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نیشانەکانی نەخۆشیـیەکە لە نێو پەلەوەری چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە بەدیکرا
دوو ئەندامی گەورەی کۆماری لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بەنیازن هەوڵ بدەن بۆ هەموارکردنی یاسای جاستا، ئەوەی ڕێگە بە ئەمەریکایـیەکان دەدات سکاڵا لە دژی عەرەبستانی سعودیـیە تۆماربکەن لەسەر هێرشەکانی 11 ی سـێپتەمبەری ساڵی 2001
پـێشتر سەرۆکایەتی ڕووسیا داوای لە تورکیا کرد ڕوونکردنەوە بدات لەسەر لێدوانێـکی ڕەجەب تەیب ئەدرۆغان سەرۆکی تورکیا کە تیایدا گوتبوی هێزەکانی تورکیا بۆیە لە سوریادان هەتا ڕژێمی بەشار ئەسەد بڕوخێنن
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێـکی دەرکرد بۆ توندکردنی سزا نێودەوڵەتیـیەکان لەسەر کۆریای باکور، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تاقیکردنەوە ناوکیـیەکەی لە مانگی نۆی ڕابردوو ئەنجامی دا
سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە کە میشێلی هاوسەری هەرگێز خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید ناکات، بەمەش ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد میشێل ئۆباما ڕەنگە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 کاندید بکات
ژمارەیەک لەو بەرپـرسانەی پـرۆژەی هەموارکردنی دەسـتورەکەیان بینیوە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە ئەگەربێت و هەموارکردنەکە پەسەندبکرێت، ئەوا بۆی هەیە ئەردۆغان هەتا ساڵی 2029 حوکمی تورکیا بکات
سەرۆکی کۆریای باشور داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بڕیار بدات کەی و چۆن دەتوانێت دەسـتبەرداری دەسەڵاتەکەی ببێت، پاش ئەوەی بە تێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبارکرا
هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر دوو گوندی دورەدەستی باشوری شاری موسڵ و هەوڵ دەدەن ناوچە گوندنشینەکان لە چەکدارانی داعش پاکبکەنەوە کە لەو ناوچانەدا ماونەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە پـێشڕەوی هێزە عێراقیـیەکان
لە پاش کەوتنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی لامیا و یەکلابوونەوەی هەواڵی گیان لەدەسـتدانی 76 کەس کە پـێکهاتوون لە ئەندامانی یانەی چاپـیکۆینسێی بەڕازیلی بۆ تۆپی پـێ و ڕۆژنامەوانانی لە گەشتەکە یاوەریـیان دەکردن
ئەفسەرێـکی باڵای هێزەکانی عێراق دەڵێت لەوەتای ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دەسـتیپـێـکردووە زیاتر لە 900 چەکداری داعش کوژراون
کاربەدەسـتان دەڵێن کەسێـک ئەمڕۆ دووشەممە لە زانکۆی ئۆهایۆ ستەیت لە شاری کۆڵەمبسی ویلایەتی ئۆهایۆ بە ئۆتۆمبیل خەڵکی کردووە بە ژێرەوە و پاشان بە چەقۆ ژمارەیەکی دیکەی بریندارکردووە
هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تەواوی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبیان لەدەسـتدا، ئەمەش پاش ئەوەی کەوتنە بەر هێرشێـکی گەورەی هێزەکانی حکومەت بە پاڵپشـتی فڕۆکەکانی ڕووسیا
زیاتر نیشـان بده