وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا لە حکومەتی تورکیا دەڵێت ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ پـێنجشەممە پەرلەمانی ئەوروپا پەسەندی کرد بۆ داوای ڕاگرتنی دانوسـتاندنەکان لە بارەی خواستی تورکیا بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا، هیچ بەهایەکی نیـیە
سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە فەرمانی دادگا بەرەو زیندان ڕەوانەکرا
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەنزیخانەیەکی نزیک شاری حللەی باشوری بەغدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 70 کەس کوژراون کە زۆربەیان شیعەی ئێرانی بوون
وەزیری کاری تورکیا دەڵێت زیاتر لە 10500 فەرمانبەری حکومیـیان لە کارەکانیان لابردووە بە گومانی ئەوەی پەیوەندیـیان هەیە بە پارتی کرێکارانی کوردسـتانەوە
کاربەدەسـتێـکی باڵا لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاهی داوە لەوەی شیانی هەیە ئەندامانی داعش، ئەوانەی لە سوریاوە دەگەڕێنەوە هێرش بە گازی خەردەل ئەنجام بدەن پاش ئەوەی فێربوون چۆن ئەم ماددە ژەهراویـیە لە شوێنەکانی شەڕ بەکاربهێنن
دادگایەکی بەغدا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دوو پەیامنێری ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی دەرکرد، ئەمەش بە تاوانی بڵاوکردنەوەی ڕاپـۆرتێـکی نادروستی هەڵبەستراو لەسەر شاری کەربەلا
ژمارەیەک لە میدیاکانی ئەمەریکا دەڵێن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا خانم نیکی هێڵی بۆ گرتنەدەستی پـۆستی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەسـتنیشانکردووە
حەشدی شەعبی لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند هێزەکانیان گەیشتوونەتە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان هەردوو شاری تەلەعفەر و شەنگال و لە ئێسـتادا لە ناوچەی سینۆ بە هێزەکانی پـێشمەرگە گەیشتوونەتەوە
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی تۆمەتباردەکات بە قۆستنەوەی قۆناغی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە ئەمەریکا بۆ بەرپاکردنی شەڕێـکی سەرانسەری بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسـتی ئۆپـۆزسیۆن لە سوریا
دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 15 هەزار کەسی دیکەیان لە کارەکانیان دەرکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی دەسـتیانپـێکردووە لە پاش هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوت
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ دووشەممە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کرد. ئۆفیسی جێگری سەرۆک ڕاگەیاندنێـکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە
ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا دەڵێت ڕەوا نیـیە بەو بڕیارەی لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ دەسـتگیرکردنی دەرچووە پـێی بگوترێت بڕیاری دادگا، بەڵکو ئەوە فەرمانی سوڵتانێـکە کە پـێی وایە قسەی لە تەواوی جیهان دەڕوات
داعش بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو هێرشە خۆکوژیـیەی کرایە سەر مزگەوتێـکی شیعەکان لە کابولی پایتەختی ئەفغانسـتان کە بووە مایەی کوژرانی زیاتر لە 30 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە
بەپـێی میدیاکان چاوەڕواندەکرێت سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە ناوی ژمارەیەک لە ئەندامانی حکومەتەکەی ڕابگەیەنێت، ئەمەش پاش دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ تیمەکەی و ژمارەیەک لەو کۆماریـیانەی لە پـێکهێنانی حکومەتەکەی ڕاوێژیان پێدەکات
دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین و ئەمین ئرماک هاوسەرۆکی ناوچەی ئارتوکڵوی شاری ماردینیان دەسـتگێرکردووە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تێرۆرزم
سەرچاوە سوریاییەکان دەڵێن لە ئاکامی بۆردومانەکانی سەرهەڵداوان بۆ سەر خوێندنگایەک بەلانی کەم حەوت خوێندکاری منداڵ کوژراون.
ڕێکخراوی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی کوشتنی چوار کارمەندی هێزی ئاسایشی پاکستان لە ئەستۆ دەگرێت.
سهرۆکی ههڵبژێردراوی ووڵاتهیهکگرتوهکانی ئهمریکا دانۆڵد ترامپ لهگهڵ زۆرترین لهوئهندامانهی ئهگهر ههیه لهکابینه وهزاریهکیدابن کۆدهبێتهوه، دهشڵێت لهوانهیه ئهندامی زیاتر بۆحکومهته نوێکهی دهستنیشانکات.
سەرۆک وەزیری عێراق لە پەیوەندیـیەکی تەلەفونیدا پـیرۆزبایی لە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا کرد و هیوای خواستووە پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات فراوانتربکرێن
گوتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا دەڵێت ئەمڕۆ هەینی حکومەتی وڵاتەکەی داوای لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کردووە هەڵمەتێـکی لەشکری ئەنجام بدات بۆ گەمارۆدانی شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش لە سوریا
زیاتر نیشـان بده