کاربەدەسـتان دەڵێن کەسێـک ئەمڕۆ دووشەممە لە زانکۆی ئۆهایۆ ستەیت لە شاری کۆڵەمبسی ویلایەتی ئۆهایۆ بە ئۆتۆمبیل خەڵکی کردووە بە ژێرەوە و پاشان بە چەقۆ ژمارەیەکی دیکەی بریندارکردووە.
گوتەبێژی زانکۆکە و کەناڵی تەلەفیزیۆنی WBNS ی لە کۆڵەمبس دەڵێن پـۆلیس تەقەی لە کەسەکە کردووە و کوشتویەتی.
گەواهیدەران دەڵێن کەسەکە ئۆتۆمبیلێـکی SUV ی ڕەنگ سووری پـێبووە. بەڵام هێشتا هۆکاری هێرشەکە نازانرێت.
ڕێبـێـکا دایم خانمە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن لە کۆڵەمبس گوتی لەو هەشت بریندارە تەنها یەکێـکیان برینەکانی قورسە و چوار لە بریندارەکان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
زانکۆکە خوێندنی بۆ ئەمڕۆ ڕاگرت و هێزەکانی پـۆلیس جادە و ڕێگەکانی نزیک زانکۆکەیان گرتووە.
جێی ئاماژەیە زانکۆی ئۆهایۆ ستەیت یەکێـکە لە زانکۆ گەورەکانی ئەمەریکا و نزیکەی 60 هەزار خوێندکاری هەیە.