داواکاری گشتی لە سویسرا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی پـۆستەرێک کە لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری بێرنی پایتەخت لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بەرزکرایەوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دەوروبەری بەنداوی فورات لە باکوری شارۆچکەی تەبقە بۆ چەند کاژمێرێک ڕادەگرن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی بەنداوەکە
داواکاری گشتی فیدراڵی سویسرا دەڵێت لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی دەسـتیپێکردووە لە بارەی شیانی سیخوڕی حکومەتی تورکیا بەسەر ڕەوەندی تورکی لە وڵاتەکەیاندا
حوسنی موبارەک سەرۆکی پـێشووی میسر ئازادکرا و بۆ یەکەم جار لەوەتای لە ساڵی 2011 وە پـرۆسەی دادگاییکردنی دەسـتیپێـکرد، گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی میسر ئەلجەدیدە لە قاهیرەی پایتەخت
وەزیزی بەرگری فەڕەنسا دەڵێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەی ژێر دەستی داعش لە باکور سوریا دەستپێدەکات
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەو کۆبوونەوەیەی دوێنێ چوارشەممە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش سازیکرد، یەکەم کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیەکە بوو لەوەتای ساڵی 2014 وە و تیایدا زۆر بابەتی پەیوەست بە شەڕەکە تاووتوێکران
لەشکری میسر ڕایگەیاند لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا لە نیمچە دورگەی سینا 15 چەکداری توندڕەو کوژراون و 3 ئەفسەر و 7 سەربازی بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو بە ئۆتۆمبیلەکانیاندا گیانیان لەدەستداوە
دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامی پـیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ئەو گەلانە کرد کە ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دەگێڕن، بە تایبەتی ئێرانییەکان
هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا لەگەڵ هێزێکی سوریای دیموکرات لە ناکاو بە فڕۆکە بۆ ناوچەیەکی ژێر دەستی داعش لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی تەبقە لە باکوری سوریا براون و توانیویانە ژمارەیەک گوندی باشوری ڕووباری فورات و جادەی سەرەکی نێوان تەبقە و حەلەب کۆنترۆڵ بکەن
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت تورکیا تۆپبارانی گوندە سنووریـیەکانی کانتۆنی عەفرین دەکات و لە ئاکامدا 10 کەسی سیڤیل برینداربوون
ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێـکی پـیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ئەو کۆمەڵگەیانەی کردووە کە بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت هەردوو شاندی حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بەڵێنیان داوە ئامادەی وتووێژەکانی ڕۆژی پـێنجشەممەی جنێڤ بن بە مەبەستی دەسـتپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی ئاشتی، هەرچەندە لەم ڕۆژانەی ڕابردوو شەڕ و پـێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ڕوویانداوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند نیازی نیـیە بنکەی لەشکری نوێ لەسەر خاکی سوریا دابمەزرێنێت، ئەمەش بە پـێچەوانەی لێدوانێکی گوتەبێژی هێزەکانی یەپەگە کە ڕایگەیاندبوو ڕووسیا بەنیازە لە عەفرین بنکەیەک بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانیان بکاتەوە
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت خانم تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری وڵاتەکەیان لە 29 ی مانگی سێ وتارێک ئاڕاستەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات و تیایدا بە فەرمی بڕیاری بەریتانیا بۆ کشاندنەوە لە یەکێتی ئەوروپا ڕادەگەیەنێت
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت لەگەڵ ڕووسیا ڕێکەوتوون بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی لەشکری لە کانتۆنی عەفرین، ئەمەش بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی یەپەگە لە چوارچێوەی شەڕی دژی تێرۆرزم
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشـکی سپی میوانداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق دەکات، چاوەڕواندەکرێت وتووێژبکەن لە بارەی شەڕی داعش، بە تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستای هێزەکانی عێراق بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ
سویسرا داوایەکی تورکیای ڕەتکردەوە بۆ یارمەتیدانی لە سکاڵایەکی یاسایی دژی کەسێکی تۆمەتبار بە سووکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا
ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی پـشتڕاستیکردەوە زیاتر لە 30 پەنابەری سۆماڵی کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵبوون لە نێو بەلەمێـکدا لە دەریای سوور بە گولـلەی دۆشکەی هەلیکۆپتەرێک کوژراون
هێزەکانی عێراق دەچنە ناو بەشە کۆنەکەی شاری موسڵ و لە مزگەوتی ئەلنوری نزیکبوونەتەوە، ئەوەی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕابەری داعش پـێش سێ ساڵ لەمەوبەر خەلافەتەکەی خۆی تیادا ڕاگەیاند
پـۆلیس دەڵێت نامەیەکی پـۆستی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ئۆفیسی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا فەرمانبەرێک برینداربووە و دەموچاوی و هەردوو دەستی سووتاون
زیاتر نیشـان بده