هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمب هەڵگری دەسـتکردی ئێرانی لە سوریا خستە خوارێ پاش ئەوەی بە ئاڕاستەی ئەو هێزانە چووبوو کە لە باشوری سوریادان و هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش پشـتیوانیان لێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکی هاوپەیماناندا ڕاگەیەندار، فڕۆکەیەکی ئەمەریکایی جۆری U.S. F-15E Strike Eagle فڕۆکەیەکی ئێرانی جۆری شاهد 129 خستووەتە خوارێ لە ناوچەیەک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تەنەف لە نزیک سنوورەکانی ئوردن.
هەروەها لە بەیانـنامەکەدا هاتووە هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ چاوپـۆشیەک ناکەن لە ئاست ڕەفتار و نیازە دوژمنکارانەکانی حکومەتی سوریا لە بەرامبەر ئەو هێزانەی لە سوریا شەڕی داعش دەکەن و هاوپەیمانان پشـتیوانیان لێدەکەن.
کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکا بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت فڕۆکەکە بە شێوەیەک بە ئاڕاستەی هێزەکاندا ڕۆیشتبوو کە گومانی لێدەکرا نیازی بۆردومانکردن بووبێت.
ئەمە دووەم فڕۆکەیە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە لایەن هاوپەیمانانەوە لە سوریا بخرێتە خوارێ.