وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی بەرامبەر پـرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی کردەوە کە پـشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی وتووێژ لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان
جەنەڕاڵ محەمەد باقری ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێـکی سێ ڕۆژی گەیشتە پایتەختی تورکیا و لە لایەن هاوتا تورکەکەی خولوسی ئاکار لە بارەگای سەرۆکایەتی ئەرکان پـێشوازیەکی فەرمی لێکرا و پاشان کۆبوونەوەیەکی داخراویان ئەنجام دا
فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنەکانی داعش لە ناو شاری تەلەعفەر دەسـتیانپـێکردووە، ئەمەش وەک ئامادەکاریـیەک بۆ دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت وەزارەتی دادی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەیەکی دەسـتپـێکردووە لە بارەی ئەو هێرشە خوێناویەی ڕۆژی شەممە لە شاری چارلۆتسڤیلی ویلایەتی ڤێرجینیا کرایە سەر گروپێـکی خۆپـیشاندەران
کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران بەبێ ئەوەی لایتی پـێوەبێت بەسەر کەشتیەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا لە کەنداو فڕیوە، وە ئەمەش کارێـکی ناسەلامەت و ناپـرۆفیشناڵانەیە
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی هێڵی ئاسنی میسر دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، ئەمەش وەک هەستکردن بە بەرپـرسیارێتی لە بەرامبەر ڕووداوەکەی ڕۆژی هەینی ئەوەی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای ئەسکەندەریـیە
میدیاکانی ناو لوبنان دەڵێن سەدان چەکداری گروپـێکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لەگەڵ خێزانەکانیان لە ناوچەیەکی لوبنانەوە بەرەو ناو سوریا براونەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ کۆتاییهێنان بە نائارامیـیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبناندا
بانکی کۆمۆنوێڵث کە گەورەترین بانکی ئوسترالیایە دەڵێت بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکەکەی دەستبەرداری کارەکەی دەبێت و خۆی خانەنشین دەکات، ئەمەش لە ژێر فشاری دەزگاکانی چاودێر و سەرپەرشتی کاری بانکەکان
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەڵێت لە مانگی چوارەوە هەتا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە یەمەن تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون و نزیکەی 2 هەزار کەسیان گیانیان لەدەسـتداوە
لە نێوەندی دوو خۆپـیشاندانی دژ بە یەک لە شارێـکی بچوکی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریکا، ئۆتۆمبیلێـک خۆی کردووە بە نێو گروپـێـکیاندا و لە ئاکامدا کەسێـک گیانی لەدەستداوە
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت ناکرێت ئەنکەرە چاوپـۆشی بکات لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نوێ لەسەر سنوورەکانی باشوری تورکیا، ئیدی لە سوریا بێت یان لە عێراق
تێکشکاندنی کێلەکانی گۆڕەکەی سەردەشت عوسمان هەم لەراگەیاندنەکان و لەناو خەڵک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایی لێکەوتەوەو لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت؛ بەڵام تێڕوانین و هەڵوێستی خانەوادەکەیان سەبارەت بەو رووداوە جێی بایەخی دەنگی ئەمریکابوو
کاربەدەستانی میسر دەڵێن لە ئاکامی پـێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ناوچەیەکی باکوری وڵاتەکەیان بە لایەنی 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 123 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداریـیەکی نوێ و زۆر توندی بە کۆریای باکور داوە، دەڵێت ئەگەربێت و پـیۆنگیانگ بە ژیرانە مامەڵە نەکات ئەوا ئاکامی خراپی بەسەر ڕژێمەکەیدا دێت
کاربەدەستانی ئەمەریکا و کەنەدا دەسـتیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە مەسەلەی سەرهەڵدانی نیشانەکانی چەند نەخۆشیەک لە نێو دیپـلۆماتەکانیاندا لە هاڤانی پایتەختی کوبا، دەڵێن گومان دەکرێت بە چەکێـکی نهێنی دەنگ تووشکرابن
ئەو ژنە چالاکوانە ئێرانیەی لە تورکیا بۆ ماڵپەڕێـکی ئیسرائیل بابەتی دەنووسی و مەترسی ناردنەوەی بۆ ئێرانی لەسەر بوو، ئەمڕۆ پـێنجشەممە گەیشتە ئیسرائیل
ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان IOM دەڵێت قاچاخچیان نزیکەی 180 کۆچبەری نایاسایی ئەثیوپی و سۆماڵیان ناچارکردووە لە نزیک کەنارەکانی یەمەن لە ناو بەلەمەوە خۆیان هەڵبدەنە ناو ئاوی دەریاوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی عەمباری چەکی ناوکی نۆژەنکردووەتەوە و هەرگیز وەکو ئێستا بەهێزترین وڵاتی جیهان نەبووە
کاربەدەستانی قەتەر ڕایگەیاند هاوڵاتیانی 80 وڵاتی جیهانیان لە وەرگرتنی ڤیزە بەخشیوە و دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی وڵاتەکەیان بکەن
دەستەیەکی سوێندخۆرانی فیدراڵی ئەمەریکا تۆمەتی هەوڵی پشتیوانیکردنی داعشی ئاڕاستەی کەسێـکی بەنگلادیشی کرد کە لە ویلایەتی میریلاند نیشتەجێـیە
زیاتر نیشـان بده