گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕەتیکردەوە هێزەکانیان بۆردومانی حەشدی شەعبیان لە نزیک سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریادا کردبێت
بەرپـرسی یارمەتیـیە مرۆیـیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەڵێت کارمەندەکانیان وا ئامادەکاری دەکەن بە مەبەستی دابینکردنی پـێداویستی بۆ سەدان هەزار ئاوارە
میدیایەکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوارێـک لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێراندا، ئەمەش بە هاوشێوەی ئەو دیوارەی لەسەر سنوورەکانی سوریا دروستیکردووە
سەرۆک کۆماری ئێران وەزیرانی 17 وەزارەتی حکومەتەکەی لە کۆی 18 وەزارەت دەسـتنیشانکرد و لیستی ناوەکانی ڕەوانەی پەرلەمان کرد تاوەکو دەنگیان لەسەر بدەن
سەرۆکی تورکیا حکومەتی ئەڵمانیا تاوانباردەکات بە هاندانی تێرۆرستان، دەڵێت هەزاران فایلی تۆمەتبارانیان ڕادەستی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە، بەڵام بەرلین هیچ وەڵامی نەداونەتەوە
دادگایەکی میسر بڕیاری سزای مەرگی بۆ 12 کەس دەرکرد بە تۆمەتی بەشداریکردن لە هێرشێـکدا بۆ سەر بنکەیەکی پـۆلیس لە پارێزگای منیای باشوری وڵاتەکە لە ساڵی 2013
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی یارمەتی لەشکری فلپین دەدات لە شەڕی دژی چەکدارانی سەر بە داعش کە لە ئێستادا گەمارۆی شاری ماراویی باشوری فلپـینیان داوە
داواکاری گشتی پێشوی تاوانەکانی جەنگ ئەوەی بۆ ماوەی 5 ساڵ ئەندامێکی پانێڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ تۆمارکردنی پێشێلکاریـیەکانی میانەی جەنگی نێوخۆی سوریا
وەزیری دادی ئەمەریکا بە توندی ئاشکراکردنی زانیاریـیە نهێنی و هەستیارەکانی حکومەتی وڵاتەکەی شەرمەزارکرد و گوتی ئەم کارە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەگەیەنێت و ئەنجامدەرانی لێپـرسینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت
سەرچاوە ئاسایشی و خۆجێـیەکان لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق دەڵێن گۆڕێـکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە تەرمی 40 کەسی تێدایە لەوانەی داعش لە ساڵی 2015 کوشتونی
دوو سیناتۆری ئەمەریکایی پـرۆژە یاسایەکیان پـێشکەشکردووە بە ئامانجی پاراستنی ڕۆبەرت مولەر لێکۆڵەری تایبەت، ئەوەی لێکۆڵینەوە دەکات لە کەیسی دەسـتێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
داعش گەنجانی پارێزگای دیر زوری سوریای ناچارکردووە بە زۆرە ملێ ببنە چەکداری تاوەکو بۆ بەرەکانی شەڕیان ڕاپـێچ بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەی چەکدارانی زۆر کەمبووەتەوە بەهۆی ئەو شکستە گەورانەی دووچاری بووە
ئەمەریکا ئاگاهی داوە لەوەی ئەگەربێت "هەیئەت تەحریر ئەلشام" بەرەی نوسرەی جاران، کۆنترۆڵی پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا بکات، ئەوا ئاکامی خراپی بەسەر باکوری سوریا دەبێت
لە ڕۆژی وەکو ئەمڕۆدا و لە 3 ی مانگی هەشتی ساڵی 2014 داعش هێرشێکی فراوان و گشتی کردە سەر شەنگال و خەڵکی ئێزیدی بێ دەسەڵاتی کردە ئامانج و ئەوەی بۆی کرا کوشتی و ئەوانی دیکەشی هەر لە ژن و منداڵ و پـیر و گەنجەوە دەسـتگیرکرد
سەرۆک ترامپ پـرۆژە یاسای سزا نوێـیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕووسیای واژووکرد و بەوەش دەبێتە یاسا و دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە
میدیاکانی تورکیا دەڵێن ئەنجومەنی باڵای لەشکری وڵاتەکەیان بە سەرۆکایەتی بن عەلی یەڵدرمی سەرۆک وەزیر بڕیاری دا هەریەک لە فەرماندەکانی هێزی پـیادە و هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی بگۆڕدرێن
وەزیری دەرەوەی چیک مەخابەنی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری دادگایەکی تورکیا بۆ زیندانیکردنی 2 هاوڵاتی چیکی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە هێزەکاتی پاراستنی گەڵ (یەپەگە)
ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ کریستۆفەر ڕەی شارەزای یاسایی بۆ پـۆستی بەڕێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI پەسەندکرد، ئەمەش پاش 3 مانگ لەوەی سەرۆک ترامپ جەیمس کۆمی بەڕێوەبەری پـێشووی دەزگاکەی لەو پـۆستە لادا
سیناتۆرێـکی کۆماری دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا پـێی گوتووە شەڕێک بۆ لە ناوبردنی ڕژێمی کۆریای باکور هەڵدەگیرسێنێت لە بری ئەوەی ڕێگە بدات ئەو وڵاتە موشەکی ناوکی مەودا درێژ دروستبکات
دادگایەکی میسر دەسـتیکردووە بە دادگایـیکردنی 66 کەس بە تۆمەتی پـێکهێنانی گروپێـکی توندڕەوی سەر بە داعش لە وڵاتەکە و نەخشەدانان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئاسایشی و قێپتیە کرستیانەکان
زیاتر نیشـان بده