وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت شیانی هەیە بە دابەشکردنی عێراق یان سوریا شەڕێـکی جیهانی هەڵبگیرسێت کە کۆتایی نەیەت
عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر و بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل کۆبوونەوە و وتووێژیان لە بارەی چەند پـرسێـکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، لەوانە پـرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکان
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی بیرۆکراسی و خراپی بەڕێوەبردنەوە نەیتوانی تەواوی ئامانجەکانی بەدیبهێنێت
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق ڕایگەیاند لەسەر داوای حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیز دادگای فیدراڵی بڕیاری دا ئەو ڕیفراندۆمەی چاوەڕواندەکرێت لە 25 ی ئەم مانگەدا لە هەرێمی کوردستان سازبکرێت کارەکانی ڕابگیرێن و ئەنجام نەدرێت
ئۆفیسی سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئەمڕۆ هەینی بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە لە بارەی بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم
کاربەدەستێـکی لەشکری لە نێو هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت ڕێگە بە هێزەکانی حکومەتی سوریا نادەن لە ڕووباری فورات بپەڕنەوە، لەم کاتەی شەڕی داعش دەکەن لە دێرزوری ڕۆژهەڵای وڵاتەکە
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی یەکەمین دانیشتنی خۆی سازکرد بەبێ بەشداری چەند لیستێـک، ئەمەش لە پاش دوو ساڵ لەوەی بەهۆی ناکۆکیـیەکان کارەکانی ڕاگیران
سیناتۆرێکی دیموکراتی ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات ڕەخنەی گرتووە لەو گرێبەستەی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا مۆریکردووە بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری S-400 کە بەهاکەی بە 2.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت
کارلا باب پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دوو پـرسیاری ئاڕاستەی کۆلۆنێل ڕاین دیلۆن گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کرد کە لە بەغدای پایتەختی عێراقە
کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە هێرشێـکی چەکداری و تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە باشوری وڵاتەکە بەلایەنی کەم 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 87 کەسی دیکە برینداربوون
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت بە سێ هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی لە سۆماڵ 6 چەکداری گروپی شەبابی سەر بە قاعیدە کوژراون
وەزیری دادی هۆڵەندا دەڵێت بەپـێی یاسای نوێی دژە تێرۆر ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان لە 4 کەسی توندڕەوی ئیسلامی سەندووەتەوە کە چوون بۆ سوریا بە مەبەستی شەڕکردن بۆ داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە
کەناڵی NTV ی تورکیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان فەرمانیان کردووە 79 فەرمانبەری پـێشووی کەرتی فێرکردن دەسـتگیربکرێن، ئەمانیش لەسەر کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ڕابردوو
بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت پشـتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکات، ئەمەش لە کاتێـکدا پەرلەمانی عێراق ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.
سیناتۆرێکی ئەمەریکا کە ئەندامە لە کۆمیتەی دارایی ئەنجومەنی سیناتی کۆنگرێس دەڵێت دەبێت خەڵکی میسر بزانن ئەمەریکا پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و زامنکردنی مافەکان دەکات
ڕاگەیاندنەکانی ناو تورکیا دەڵێن سەرۆکی وڵاتەکەیان گوتویەتی گرێبەستێـکیان لەگەڵ ڕووسیا مۆرکردووە بۆ کڕینی سیستەمی پـێشکەوتووی جۆری S-400 بۆ موشەکی بەرگری
پەرلەمانی عێراق لە دەنگدانێـکدا بەبێ بەشداری پەرلەمانتارە کوردەکان بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو ڕیفراندۆمەی بڕیارە لە 25 ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان سازبکرێت
پـزیشکێـکی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە شاری مەزار شەریفی باکوری ئەفغانستان بە دەستی نەخۆشێـکی خاوەن پـێداویستی تایبەت کوژرا
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت دوو هاوڵاتی دیکەی ئەڵمان لە تورکیا دەستگیرکراون، وە ئاگاهی دەدات ئەگەربێت و دەستگیرکردنی ئەڵمانەکان لە تورکیا بەردەوامبێت، ئەوا هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیانیان لەوەی ڕوو لەو وڵاتە نەکەن
ناوەندی نیشتیمانی ئەمەریکا بۆ چاودێری زریان دەڵێت لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە زریانی ئێرما بۆ ئاستی پلە یەک خاوبووەتەوە و پـێشبینی دەکرێت لە زریانی هێرکەینەوە بۆ جۆری زریانی خولگەیی بگۆڕدرێت
زیاتر نیشـان بده