چەند چەکدارێک بە جلوبەرگی پـۆلیسەوە هێرشیان کردووەتە سەر کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و بەپـێی کاربەدەستان و کارمەندانی کەناڵەکە 2 لە پاسەوانەکانی کەناڵەکە کوژراون و چەند کەسێک برینداربوون
پارێزەرێکی ناوداری مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتی میسر دەڵێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکە کاندید دەکات
شانشینی عەرەبستانی سعودیە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە زۆر بە توندی یەکتریان گوناهبار دەکرد لەسەر دۆسێی یەمەن
کۆماری ئیسلامی ئێران کۆت و بەندەکانی سەر مەهدی کەڕوبی ڕێبەری ئۆپزسیۆن سوک کردوونەتەوە وەک یەکێک لە کوڕەکانی کەڕوبی ئەمڕۆ دووشەممە باسی کردووە
حکومەتی عێراق دەڵێت پابەندە بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات پابەندی دەستور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ببێت و بە ڕاشکاوانە ڕایبگەیەنێت خوازیاری جیابوونەوە یان سەربەخۆیی نیـیە لە عێراق
سەرەک وەزیری ژاپۆن کە شان بە شانی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاوەستابوو، دەستەواژەکەی ترامپی دووبارە کردەوە کە هەموو بژارەکان کراوەن کاتێک باس دێتە سەر پەرەپێدانی چەک لەلایەن کۆریای باکورەوە
شا سەلمان پادشای عەرەسبستانی سعودیە ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەک گەورە کاربەدەستی بۆ شانشینەکەی دیارکرد و هەر ئەمڕۆش سوێندی یاساییان لەبەردەم پادشادا خوارد
ڕێبەری ڕێکخراوێکی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی لە سۆماڵیا لە هێرشێکی ئاسمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربازی بووە
هێڵی ئاسمانی نیشتمانی وڵاتی یەمەن تەواوی گەشتە ئاسمانیەکانی ڕاگرتووە لە دوو فڕۆکەخانەکەی وڵاتەکەدا
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت داعش باجێکی گەورە دەدات لە بەرامبەر هەر هێرشێک لە دژی ئەمەریکا بیکات، ئەمەش پاش ئەوەی داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لەو هێرشەی ڕۆژی سێشەممەی نیویۆرک ڕاگەیاند
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار دەڵێت هێزەکانیان توانیویانە دەروازەی سنووری ناوچەی قائیم کۆنترۆڵبکەن، ئەوەی دەکەوێتە سەرسنووری سوریا لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای وڵاتەکە
دادوەرێکی ئیسپانیا فەرمانی کرد 8 لە ئەندامانی حکومەتە لەکارلابراوەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا دەسـتگیربکەن، تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەو هەوڵانەی دابوویان بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەڵێت لە ئێستادا ناتوانێت بڕیار بدات ئەو ڕیفراندۆمەی لە مانگی نۆ لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کرا، کارێکی دەستوری بووە یان نا
ئوزبەکستان بەڵێنی داوە بە هەموو شێوەیەک کە لە توانایدابێت یارمەتی بدات لە لێکۆڵینەوەکانی ئەنجامدەدرێن سەبارەت بەو هێرشە تێرۆرستیـیەی دوێنێ سێشەممە کەسێکی ئوزبەکی لە شاری نیویۆرک ئەنجامی دا و بووە مایەی گیان لەدەستدانی 8 کەس
کاربەدەستێـکی کورد دەڵێت دەروازەی سەرەکی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدایە، هەرچەندە هەواڵ هەن باس لە جموجۆڵی هێزی عێراقی دەکەن لە بەری تورکیاوە
بەپێی پۆلیسی ئەمەریکا لە هێرشێکی ئوتومبێلدا لە مانهاتن لە نیویۆرک بەلایەنی کەمەوە 6 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون.
دادگایەکی ئیسپانیا داوای لە سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا و 13 کاربەدەسـتی دیکەی هەرێمەکەی کردووە لەم هەفتەیە ئامادەی دادگا بن تاوەکو لێپـێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت
کاربەدەستێکی کوردی سوریا دەڵێت ڕووسیا بەڕێوەبەرایەتی کوردی لە باکوری سوریای بانگهێشتی کۆنگرەیەک کردووە کە بڕیارە لە مانگی یازدەدا سازیبکات بۆ پـێکهاتەکانی خەڵکی سوریا
کەسێکی خۆکوژ ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە ناوچەی دیپـلۆماسی کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقاندەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 3 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆک وەزیری تورکیا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل کە لە ساڵی 1991 وە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیـیەکاندا بوو، ئێستا ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق کرایەوە
زیاتر نیشـان بده