ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە میانەی ئاڵۆزیـیەکانی شەوی یەکشەممەی ناو پەرلەمان براوەتە ژورێکی پەرلەمانەوە و لەوێ ئەشکەنجە دراوە، ئەمەش لەسەر ڕەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پۆڵ مانەفۆرت کە بۆ ماوەیەکی کەم بەڕێوبەری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بووە ئەمڕۆ دووشەممە بە پیلانگێڕان دژی ئەمریکا و سپیکردنەوەی پارە و درۆکردن لەگەڵ حکومەتدا گوناهبار کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی دەستخۆشی لە مەسعود بارزانی دەکات کە داوای درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی نەکرد وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان
دادگایـیکردنی 221 کەس ئەمڕۆ دووشەممە لە تورکیا دەسـتیپـێکرد، ئەمەش بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە هەوڵی کودەتاکەی 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016
دادپارێزی گشتی وڵاتی ئیسپانیا دەڵێت لە هەوڵی گوناهبارکردنی کاربەدەستانی کابینەی حکومەتی کەتەلۆنیادایە بە تاوانەکانی هاندان و یاخیبوون
میدیاکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێن "پۆڵ مانەفۆرت" کە بۆ ماوەیەکی کەم بەڕێوبەری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بووە، داوای لێکراوە ئەمڕۆ دووشەممە خۆی ڕادەستی دەسەڵاتداران بکات
تاڵیبانەکانی ئەفغانستان دەڵێن باری تەندروستی گیراوێکی ئەمریکایی بەرەو خراپ بوون دەڕوات
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت سەرۆکی وڵاتەکەیان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ڕەتکردۆتەوە
کاربەدەستانی کازاخستان ڕایانگەیاند خولێکی دیکەی وتووێژەکان لە نێوان حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە وڵاتەکەیان دەسـتپـێکردووە و بڕیارە تیایدا سەنگی بخرێتە سەر ڕەوشی مرۆیی خەڵکی سوریا
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە هێزەکانی حکومەتەکەی کردووە بۆ ماوەی 24 کاژمێر هەموو چالاکیـیە لەشکریـیەکانیان لە دژی هێزەکانی پـێشمەرگە ڕابگرن
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch داوادەکات سزا بەسەر حکومەتی سوریا بسەپـێنرێت، ئەمەش لە پاش ئەو ڕاپـۆرتەی دوێنێ پـێنجشەممە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکرایەوە
حزبەکانی نێو پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا، ئەوانەی لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمەکەیاندان، پەسەندیان کرد هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا جیاببێتەوە و ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش پشتڕاستی کردەوە ئاگربەستێـک لە نێوان هێزەکانی پـێشمەرگە و عێراق هەیە و دەڵێت هەوڵ هەیە ئەو ئاگربەستە بەردەوامی پـێبدرێت
هێزەکانی عێراق هەتا ئەمڕۆ هەینی مۆڵەتیان بە هێزەکانی پـێشمەرگە داوە لەو ناوچە سنووریـیەی لەگەڵ تورکیا بکشێنەوە کە لولەیەکی نەوتی لە عێراقەوە بەرەو تورکیای پـیادا تێپەڕدەبێت
میدیاکانی تورکیا دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان دەسـتیکردووە بە دەسـتگیرکردنی 121 فەرمانبەری پـێشووی وەزارەتی دەرەوە بە تۆمەتی پەیوەست بە فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو تۆمەتباری دەکات
سەرۆک وەزیری عێراق بە سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان قایل نیـیە و دەڵێت جگە لە هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمەکە و پابەندبوون بە دەستور هیچی دیکە قبوڵ ناکات
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەڵێت شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی عێراق و کورد کۆسپی لە بەردەم گواستنەوەی کەلوپەلە لەشکریـیەکان هاوپەیمانان لە نێوان سوریا و عێراق دروستکردووە
بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ لەسەر چوار پـرۆژە بڕیاری نوێ بدات کە لە دژی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان ئامادەکراون
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە هەموو ڕێوشوێنێک لە دژی هەرێمی کوردستان بگرێتەبەر کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر بدات، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی لە 25 ی مانگی نۆ بۆ سەربەخۆیی ئەنجامیان دابوو
حەشدی شەعبی دەستپـێشخەریـیەکەی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە بۆ سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی نۆ و دەڵێت هیچ بەهایەکی نیـیە و مەرجی حکومەتی ناوەندی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکەیە
زیاتر نیشـان بده