ژمارەیەک لە ڕێبەرانی خێڵە سووننەکان لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق دەڵێن هەرگیز لەو کەسانەیان خۆش نابن کە پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبوو، دەشڵێن دەبێت سزابدرێن
یەکێتی ئەوروپا دەنگی پشتیوانی خۆی بۆ سەرەک وەزیری لوبنان ڕاگەیاندووە لە نێوەندی ئەو نیگەرانیانەی هەن سەبارەت بە دەست لە کار کێشانەوەکەی لە پۆستەکەی
دەستە و تاقمە فریاگوزارییەکان لە ئێران بەردەوامن لە هەڵدانەوە و گەڕان بە نێو داروپەردووی پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە لە سنورەکانی نێوان ئێران و عێراقی دا
سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەروەها ڕوسیاشی ڕوون و ئاشکرا کردووە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کردەکانی لەناو سوریادا
دەیان کەس کوژراون لە ئاکامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بازاڕێک لە شارۆچکەیەکی باکوری سوریا کە بەدەست سەرهەڵداوانەوەیە
پاکستان دەڵێت هێزە سەربازییەکان بەلانی کەم هەشت تێرۆریستیان کوشتووە و دەیانیشیان بریندار کردووە
تورکیا یارمەتی بۆ خەڵکی لێقەوماوی هەرێمی کوردستان ناردووە، ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی دوێنێ شەوی یەکشەممە زیان بە ماڵ و حاڵیان گەیشت لە هەڵەبجە و دەربەندیخان و ناوچەکانی دەوروبەریان
هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی سعودیە بۆ شەڕی دژی شیعەکانی یەمەن دەست دەکات بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و بەندەرەکان لە هەژارترین وڵاتی عەرەبیدا
لە ئاکامی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقی داوە زیاتر لە 407 کەس گیانیان لەدەستداوە لە هەردوو وڵاتدا
بڕیار بوو سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ سەرەک وەزیری ئوسترالیادا کۆببێتەوە بەڵام دواتر سەرەک وەزیری ژاپۆنیش بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد
بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7.3 لەسەر پێوانەی ڕێختەر بەشێکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراقی هەژاند. هەروەها بوومەلەرزەیەکی دیکە لە باشوری شاری دەربەندیخانی داوە.
سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە زیندانێکی مەدریدی پایتەخت ئیسپانیا ئازادکرا پاش ئەوەی 150 هەزار یورۆی وەک کەفالەت دانا لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی لەسەر هەوڵی سەربەخۆیی هەرێمەکەی ئاڕاستەی کراون
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هیچ شتێک نیـیە نیشانی بدات عەرەبستانی سعودیـیە سەرۆک وەزیری لوبنانی ناچارکردبێت دەسـتبەرداری پـۆستەکەی ببێت و دەستبەسەری کردبێت
ژمارەیەک لە سیناتۆرانی ئەمەریکا کە ئەندامی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتن، نامەیەکیان ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کردووە و تیایدا داوایان لێکردووە کورد بپارێزێت و حەشدی شەعبی لە ناوچە هەستیارەکاندا بکشێنێتەوە
ڕاوێژکارێکی کرملین دەڵێت سەرۆکی وڵاتەکەیان و سەرۆکی ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆنگرەیەک لە ڤێتنام کۆدەبنەوە بۆ تاووتوێکردنی چەند بابەتێک
وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەیانـنامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد و تیایدا داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن کاربکەن بۆ بەردەوامبوونی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجام دەدرێن
دیموکراتەکان سەرکەوتنێـکی بەرچاویان بۆخۆیان تۆمارکرد لەو هەڵبژاردنانەی دوێنێ سێشەممە لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا بەڕێوەچوون
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وڵاتەکەی لە دژی ئەو پـرۆژە بڕیارەیە کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داڕێژراوە بۆ درێژکردنەوەی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتیـیەکان لەو هێرشانەی لە سوریا بە چەکی کیمیایی کراون
ئەمەریکا دەڵێت ئێران ئەو موشەکەی بە یاخیبووە حوسیـیەکانی یەمەن داوە کە لە مانگی حەوتدا بۆ عەرەبستانی سعودی هەڵدابوو
هێزەکانی ئاسایش لە هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و سویسرا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە دژی تێرۆرزم ژمارەیەک کەسیان بە گومانی تێرۆرستیـیەوە دەسـتگیرکردووە
زیاتر نیشـان بده