سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لە جۆن کێری وەزیری پـێشووی دەرەوەی وڵاتەکەی گرت پاش ئەوەی ئاشکرای کردبوو کە بەردەوامبووە لە بینینی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی سەرۆک ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن کۆدەبێتەوە
زریان و گەردەلولی ناسراو بە هوریکەین فلۆرنس بەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە کەنارەکانی ویلایەتی نۆرث کارۆلینا و بە خێرایـیەکی خاو و گەردەلولێکی بەهێز بەسەر ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو ویلایەتە تێپەڕ دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە بەشداری لە بنیادنانەوەی سوریا بکات، ئەگەر بێت و بە چارەسەریـیەکی سیاسی بگەن و بە دوایدا هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجام بدەن
زریان و گەردەلولی فلۆرنس هێزەکەی کەم دەبێتەوە لەم کاتەی بەرەو کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەڕوات. بەڵام کەشناسان هۆشداری دەدەن کە بە شێوەیەکی گشتی قەوارە و توانایی زریانەکە هێشتا هێندە بەهێزە کە شیانی هەیە زیانی زۆری لێبکەوێتەوە.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان دەڵێن هێزی لەشکری زیاتری تورکیا هاتوونەتە ناوچەکانی پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە
سەرۆکی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد ناکۆکیـیەکانیان وەلاوە نێن و خۆیان یەکبخەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و گروپە توندڕەوەکان
میدیاکانی حکومەتی تورکیا دەڵێن دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیان توانیویەتی نەخشە داڕێژەری تەقینەوەکانی ساڵی 2013 ی شاری ڕەیحانلی لە ناو شارێکی سوریا بە نهێنی دەسـتگیربکات
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەر شوێنە دیپـلۆماسیـیەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەوا ئێران لێی بەرپـرسیارە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی بەبێ هیچ چەندوچۆنێک ئامادەیە ڕووبەڕووی بەدکاران ببێتەوە بۆ پاراستنی خۆی، وە ئەمەریکا هەرگیزا و هەرگیز ملکەچی زۆرداری نابێتەوە
سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئێران داوای لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆنی کوردی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەربکەن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە بۆسەیەکی داعش لە ناوچەی باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە لایەنی کەم 21 سەرباز و چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا کوژراون
مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و تیایدا هێرشە موشەکیـیەکەی ڕۆژی شەممەی ئێرانی سەرزەنشتکرد
کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەوڵەکانی بەهاناچوون دەڵێت ڕەنگە لە ئاکامی ئەو هێرشەی هێزکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی دەیکەنە سەر پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، خراپترین کارەساتی مرۆیی سەدەی 21 ی لێبکەوێتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دەسـتپـێکردووە بۆ سەر دوایـین شوێنی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
پـۆلیسی فەڕەنسا کەسێکی دەستگیرکرد پاش ئەوەی بۆ ئۆتۆمبیلەکەی چووەتە سەر ڕێڕەوێکی فڕۆکەخانەی لیۆن لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە
سەرۆک وەزیری عێراق سەردانی شاری بەسڕەی باشوری وڵاتەکەی کرد، ئەمەش پاش ئەو خۆپـیشاندان و ناڕەزایـیانەی توندوتیژیـیان لێکەوتنەوە و بوونە مایەی کوژرانی 12 کەس
ئێران بە موشەکی مەودا کورت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بارەگا و کەمپی ئاوارەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شاری کۆیە بۆردومانکراون
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت دادگایەکی تورکیا ئەمڕۆ هەینی بڕیاری دا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پـێشووی 4 ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بکرێت بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ "تێرۆرزم"
سەرۆکانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند بەو گیانە هاوکاریـیەی لە وتووێژەکانی ئەستانە لە نێوانیاندا هەبوو، چارەسەری دۆخەکەی پارێزگای ئیدلیبی سوریا دەکەن
زیاتر نیشـان بده