Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەنگە لە هێرشی سەر ئیدلیب خراپـترین کارەساتی مرۆیی بکەوێتەوە


کۆمسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەوڵەکانی بەهاناچوون دەڵێت ڕەنگە لە ئاکامی ئەو هێرشەی هێزکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی دەیکەنە سەر پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، خراپترین کارەساتی مرۆیی سەدەی 21 ی لێبکەوێتەوە.

مارک لۆکۆک ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ڕاگەیاند و گوتی لەوانەیە بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەوە 800 هەزار کەس ئاوارە و دەربەدەرببن. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تەنیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 30 هەزار کەس ئاوارەبوون.

گوتی 47% ی ئەم ئاوارانە بەرەو کەمپی ئاوارەکان ڕۆیشتوون و 29% چوون بۆ لای خزمانیان و 14% چوونەتە کەمپە نافەرمیـیەکان و 10% لە ناوچەی دیکە خانویان بە کرێ گرتووە.

مەزەندەدەکرێت نزیکەی 2.9 ملیۆن کەس لەو ناوچانەی پارێزگای ئیدلیب و دەوروبەری بژین کە لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادان.

XS
SM
MD
LG