سەرۆکی پـێشووی دەزگای هەواڵگری لەشکری ئیسرائیل دەڵێت ئەگەربێت و سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-300 لە لایەن سوریایـیەکانەوە بخرێتەگەڕ، ئەوا دەبێتە ئامانجێکی ئیسرائیل و لێی دەدرێت
میدیاکانی تورکیا دەڵێن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان 39 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوەکەی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تاوانباری دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت ڕێبەرانی ئێران سەرچاوەی ئاژاوە و مەرگ و وێرانکارین و هیچ ڕێزێک لە دراوسێکانیان ناگرن و دان بە سەروەری وڵاتاندا نانێن
سەرۆک وەزیری سوید نەیتوانی متمانەی پەرلەمانی نوێی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت و بەمەش دەبێت لە پـۆستەکەی بکشێتەوە و حکومەتەکەی هەڵبوەشێتەوە
هێزێکی دیکەی لەشکری تورکیا چووتە ناو پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا، ئەمەش پاش هەفتەیەک لە ڕێکەوتنەکەی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە سۆچی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی وتووێژی زیاتر لەگەڵ تورکیا دەکات سەبارەت بەو قەشە ئەمەریکایـیەی نزیکەی دوو ساڵە لە تورکیا دەسـتگیرکراوە
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناو تورکیا دەڵێن سەرۆکی وڵاتەکەیان گوتویەتی ئەنکەرە کرداری لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سوریا دەبێت و بە گوتەی خۆی ناوچەی پارێزراوی لێ دادەمەزرێنن بە هاوشێوەی ئەوەی لە عەفرین کردوویانە
ڕووسیا بڕیاری داوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی جۆری S-300 بە حکومەتی سوریا بدات، ئەمەش پاش ڕووداوەکەی هەفتەی ڕابردوو کە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکی ڕووسیایی بە هەڵە خرایە خوارەوە
سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت و دەڵێت سەرەڕای ئەوەی دەیانپارێزین کەچی نرخی نەوت زیاددەکەن
ڕێبەری حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت سەرەڕای هێرشە ئاسمانیـیەکانی ئیسرائیل لە سوریا، گروپەکەی توانیویەتی ببێتە خاوەن ئەو جۆرە موشەکانەی بە وردی ئامانجەکانیان دەپـێکن
بەرپـرسی تایبەتی ئەمەریکا بۆ مەسەلەکانی پەیوەست بە ئێران دەڵێت وڵاتەکەی دەیەوێت دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا بکات بە ئامانجی گەیشتن بە پەیماننامەیەک سەبارەت بە هەردوو بەرنامەی موشەکی بالیستی و ناوکی تاران
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لە 4 هێرشی لەشکری تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێراق کە زیاتر لە ساڵێکە کراون، ئەمەش بەهۆی شیانی پـێشێلکردنی یاساکانی شەڕ
دادگایەکی عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی دا بۆ ئەندامێکی گەورەی داعش کە جێگری ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری گروپەکە بووە
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کردارەکانی بۆ ڕاگرتنی جموجۆڵە لەشکریـیەکانی ئێران لە سوریا
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە ستایشی ڕێككەوتنەکەی نێوان توركيا و ڕووسيا کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە پەلاماردانی دوايين بنکەی سەرەكى چەكدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە ئەدلیب
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێت چین دەیەوێت لە ڕێگەی بە ئامانجکردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پـیشەسازی ئەمەریکا کاربکاتە سەر هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی کە لە 6 ی مانگی یازدە بەڕێوەدەچێت
ڕووسیا و تورکیا پـێکەوە ڕێکەوتن ناوچەیەکی دابڕێنەر لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب پـێکبهێنن، ئەمەش تاوەکو شەڕ و پـێکدادان ئەو پارێزگایە نەگرێتەوە
دوای لە دەستدانی دایکی بەهۆی جەنگەوە ، حیکمەتوڵای ئەفغانی تەمەن 10 ساڵان بڕیاریدا پەیوەندی بە بزوتنەوەیەکی ئاشتی بکات ، ئەوەی ئەندامەکانی بە سەدان کیلۆمەتریان بۆ چەندان هەرێمی جیاوازی ئەفغانستان لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بڕیوە
پـۆلیسی یۆنانی دەڵێت نزیکەی 10 کەس لە ئەندامانی گروپی ڕۆبیکۆناس Rouvikonas هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەثینای پایتەخت
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق فەرمانی کردووە هێز لە لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا بڵاوبکرێتەوە و پـێشێلکاریـیەکانی تورکیا تۆماربکرێن و بدرێنە دەست نەتەوە یەکگرتووەکان
زیاتر نیشـان بده