جەنەڕاڵ کێنث مەککەنزی فەرماندەی گشتی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا و شاندی یاوەری سەردانی ناوچەکانی باکوری سوریایان کرد و لەوێ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبوونەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەگەر ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا دانەمەزرێت و هەڕەشەکانی دژی ئەنکەرە بەردەوامبن، ئەوا ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لە ڕۆژهەڵاتی فورات ئەنجام دەدەن
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت دەستیگرتووە بەسەر کەشتیـیەکی نەوتی بەریتانیا لە تەنگەی هورمز بەهۆی پابەند نەبوونی بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیـیەکانەوە
کاربەدەستانی ئاسایشی عێراق دەڵێن بە فڕۆکەیەکی درۆن هێرشکراوەتە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە نزیک ئەثینای پایتەختی یۆنانی داوە و بووەتە هۆی بڕینی پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکان و وزەی کارەبا لە چەند ناوچەیەک
سەرۆکی ئەمەریکا و پەنتاگۆن دەڵێن کەشتیـیەکی جەنگی وڵاتەکەیان لە تەنگەی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارێ پاش ئەوەی لێی نزیککەوتووەتەوە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر 4 عێراقی بەهۆی پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تاوانی گەندەڵی
پـۆلیس لە شاری کۆلنی ئەڵمانیا دەڵێت بە بەشداری 200 پـۆلیس هەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجامدابوو بە ئامانجی پـوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تێرۆرستی و لە ئەنجامدا 6 کەس دەستگیرکراون
حکومەتی ئەرجەنتین ئەمڕۆ پـێنجشەممە بڕیاری دا گروپی حزبوڵڵای لوبنان بخەنە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانەوە و پاشان دەستبگیرێت بەسەر ئەو سەروەت و سامانەی لە وڵاتەکەیدا هەیەتی
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت لە تەنگەی هورمز دەستیگرتووە بەسەر کەشتیـیەکدا کە نەوتی بە قاچاغ بارکردووە
مایک پەمپـێـیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە توندی هێرشەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی نێو ڕێستورانتێکی شاری هەولێری شەرمەزارکرد
ئەنجومەنی لەشکری دەسەڵاتداری سودان و هاوپەیمانێتی لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن ڕێکەوتنێکی سیاسیـیان واژوکرد بە ئامانجی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە قۆناغی گواستنەوەی وڵاتەکە بەرەو دیموکراسی
دادگایەکی ئستەنبوڵ ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا نوێنەری ڕێـکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور لە تورکیا و دوو چالاکوانی دیکە، بێ تاوانن لەو تۆمەتانەی ماوەی سێ ساڵە ئاڕاستەیان کرابوون بە گومانی پـڕۆپاگەندە بۆ پەکەکە
میدیا خۆجێـیەکان لە شاری هەولێر دەڵێن لە تەقەکردنێکدا لە نێو ڕێستورانتێکی شارەکەیان جێگری کونسوڵی تورکیا کوژراوە
دەزگای ئاسایشی نەرویژ PST ڕایگەیاند نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار دەستگیرکراوە لەسەر داوای دادوەری ئیتالیا بە تۆمەتی پـلان دانان بۆ کاری تێرۆرستی
تورکیا ئەو کۆمەڵە سزا سەرەتایـیەی یەکێتی ئەوروپای ڕەتکردەوە کە بەسەریدا سەپاندوویەتی لە ئەنجامی بەردەوامبوونی لە کارەکانی پـشکنین بە دوای نەوت و گازی سروشتی لە نزیک کەنارەکانی قوبرس
سەرۆکی ئەمەریکا کۆمەڵێک ڕەخنەی توندی لە ژمارەیەک ژنی ئەندامی کۆنگرێس گرت و داوای لێکردن بگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەی لێی هاتوون، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا
کاربەدەستێکی خۆجێی لە شاری ڕەققەی سوریا دەڵێت ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی مانگی ڕابردوو لە نزیک شارەکەیانەوە دۆزرایەوە هەتا ئێستا ئێسک و پـروسکی 313 کەسیان تیایدا دۆزیوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەو ڤیزایەی وڵاتەکەی بە وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی داوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتننامەیەیە کە وڵاتەکەی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیەتی
سەرۆک وەزیری کەنەدا ئەو هێرشە تێرۆرستیـیەی شەرمەزارکرد کە ڕۆژی شەممە لە شارێکی سۆماڵ ڕووی دا و بووە هۆی کوژرانی 26 کەس، لەوانە ڕۆژنامەوانێکی ژنی کەنەدی بە ڕەچەڵەک سۆماڵی
زیاتر نیشـان بده