چین داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی ڕێکەوتننامە ناوەکیـیەکە بن، ئەوەی لە ساڵی 2015 زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێراندا واژویانکرد
پاش ئەوەی تورکیا سووربوونی خۆی نیشانداوە لە پشکنین بە دوای گاز و نەوت لە نزیک کەنارەکانی قوبرس، یەکێتی ئەوروپا تاووتوێی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکات
کاربەدەستانی ئاسایشی کوردی دەڵێن ئۆتۆمبیلێ بۆمبڕێژکراو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەردەم کڵێسای عەزرای ناوچەی وستای شاری قامیشلو تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 12 کەس بە سووکی برینداربوون
بەریتانیا ئەو هەواڵانە پشتڕاستدەکاتەوە کە دەڵێن چەند بەلەمێکی هێزی ئێران هەوڵیان دابوو ڕێگری بکەن لە کەشتیـیەکی بازرگانی بەریتانیا لە تەنگەی هورمز.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە دروازەی شارەکە لە ناوچەی ترندە ڕوویداوە کە لەوێ ئۆتۆمبیلەکان بۆ پـشکنین ڕیزدەبن
باڵیۆزی بەریتانیا بۆ ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا داوای دەست لەکارکێشانەوە بکات پاش ئەوەی کەوتە بەر ڕەخنەی توندی سەرۆک ترامپ کە بە "دەبەنگ" ناودێری کرد
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دانیشتنێکدا متمانەی بەخشیـیە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ECHR دەڵێت دەسەڵاتدارانی تورکیا مافی ئازادی ڕادەربڕینی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پـێشووی هەدەپەیان پـێشێلکردووە، کاتێک بە تاوانباریان داناوە لەسەر دەربڕینی تێڕوانینێکی لە میانەی چاوپـێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا
ڕێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لەوەتای مانگی چوارەوە زیاتر لە 1000 کەس لە شەڕ و پـێکدادانی نێوان ئەو هێزە چەکدارانەی لیبیادا کوژراون کە هەوڵ دەدەن تەرابلوسی پایتەخت کۆنترۆڵبکەن
حکومەتی ئەڵمانیا داوایەکی ئەمەریکای ڕەتکردەوە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ باکوری سوریا، ئەمەش پاش ناڕەزایی پارتی سۆشیال دیموکراتی بەشدار لە حکومەت
عەلی باباجان ئەندامی باڵای ئاکەپە و جێگری پـێشووی سەرۆک وەزیری تورکیا وازی لە پارتەکەی هێنا و بە نیازە بەشداربێت لە ڕاگەیاندنی پارتێکی نوێ لە تورکیا
مەسرور بارزانی ڕاسپـێردراوی پـێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی ئەو کەسانەی ڕەوانەی پەرلەمانی هەرێم کرد کە پـێشنیار دەکات لە کابینەی حکومەتەکەیدا بن
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بڕێکی گەورەی ماددەی هۆشبەریان گرتووە لە ناو یەکێک لەو فڕۆکەیانەی شاندی بەڕازیلی بەرەو ژاپـۆن دەبرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی G20.
دسەڵاتدارانی عێراق هێرشەکەی شەوی پـێنجشەممەی سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغدا شەرمەزاردەکەن و دەڵێن ئاسایشی باڵیۆزخانەکان هێڵی سوورە
یەکەم دیبەیتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 شەوی چوارشەممە لە شاری میامی ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوەچووە و تیایدا 10 کاندید بەشداریان کرد
دوو تەقینەوەی خۆکوژی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە پایتەختی تونس ڕوویانداوە و لە ئاکامدا کەسێک کوژراوە و 9 کەسی دیکە برینداربوون
دادگایەکی عێراق بڕیاری دا ژنێکی ئەندۆنیسیایی 15 ساڵ زیندانی بکرێت بە تاوانی پەیوەندیکردن بە داعشەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت هیوادارە وڵاتەکەی دووچاری شەڕ نەبێت لەگەڵ ئێراندا، بەڵام ئەگەر بوو، ئەوا ئەمەریکا هێزێکی ئێجگار گەورە بەکاردەهێنێت
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت هیچ بەڵگەیەکیان لەلا نیـیە بیسەلمێنێت ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو دامەزراوە نەوتیـیەکانی سعودیـیەیان کردە ئامانج، لە عێراقەوە دەرچووبن
نێردراوی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ دەڵێت وڵاتەکەی ڕێگە نادات تورکیا فڕۆکەی F-35 بەکاربهێنێت ئەگەر دەستبەرداری بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕووسیایی نەبێت
زیاتر نیشـان بده