دکتۆر خالید خه‌یاتی له کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌ڵات که له هه‌فته‌ی رابوردوودا له سوید به‌رێوه چوو باس له مرۆڤی کورد له دیاسپورا وه یاخود له هه‌نده‌ران کردبوو، که زۆرتر تێشکی خستبوه سه‌ر ژنانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به هه‌ڵمان زانی گوێگرانمان له روانینی دکتۆر خالید له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار بکه‌ێنه‌وه.
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته رامیاریه‌کان له زانکۆی لینشوپینگ/ سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیاسپورا ئه‌و که‌سانه‌یه که وڵاتانی خۆیان به‌جێ هیشتوون و میژویهکیان له بڵاوبونه‌وه‌دا هه‌یه، یا له ژێر زه‌برو زه‌نگ وه یا به دڵخوازی وڵاتانی خۆیان به‌جێ هیشتوون به‌لام هه‌ندی په‌ێوه‌ندی هاو سۆزی و هه‌سته‌یی و ڕاستی له‌گه‌ڵ وڵات‌دا هێشتونه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌ها پاراستنی ناسنامه‌ی خۆیان له‌و وڵاتانه‌ی تێدا ده‌ژێن. دکتۆر خالد ده‌ڵێت ئهمرو له سوید( ئیلیتێکی) کورد له بواری سیاسه‌تدا ، له بواری که‌لتور و فه‌رهه‌نگ دا، له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری دا ببینین، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تایبه‌تی تری ئه‌و ئیلیته ئه‌وه‌یه ژنان تێدا دیسان زۆر به‌رچاون و له 349 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوید 5 یان کوردن که سێانیان ژنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:12 خوله‌كه.