خانم گوڵاڵه که‌مانگه‌ر چالاکی کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌که‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت مێژوی خه‌باتی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کار و چالاکی سیاسیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان به هۆێ ئه‌وه‌ی مه‌رامنامه‌که‌ی پێداگری له‌سه‌ر بوون و ئاماده بوونی ژنان کردوه وه‌کو هێزێک له ناو کۆمه‌ڵگادا و له به‌شی چواری به‌ندی 21 ئه‌و مهرامنامهشدا باس له‌وه ده‌کات ژنان له هه‌مو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و سیاسی مافی هاو چه‌شنی پیاوانیان هه‌یه که دیاره ده‌بێته هۆێ ئه‌وه‌ی خه‌باتی ژنان له کوردستان جیاوازیه‌کی هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌باتی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه لیژنه‌یه‌کی 9 که‌سی که له ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانی عێراق پێکهاتبو دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش 6 که‌سمان سه‌ردانی کامپه‌که‌مان کرد به نیازی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتێک له‌و باره‌یه‌وه بۆ په‌رله‌مان، حه‌سه‌ن جیهاد ده‌شڵێت باریان ئه‌وه‌نده به‌د و شڕه که ناکرێ باس کرد، له کاره‌ساتدا ده‌ژێن.
ڕۆژنامه‌وان سه‌لام عه‌بدوڵا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مرۆ له ناوه‌ندی که‌لتوری خانه‌قین یادی دوو ژنه خه‌باتگێڕ ، دوو قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ێنه‌وه له‌ێلا قاسم و شیرین عه‌له‌م هولو که هه‌ردوکیان له دوو چالاکی جیاواز دژ به ڕژیمی فاشیستی سه‌ددام له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا و شیرین عه‌له‌م هولو له فرۆکه‌خانه‌ی تاران چالاکیان ئه‌نجام دا و هه‌ردوکیان روبه‌رو له سێداره‌دان بوون و هه‌ردوکیان بونه سومبولی خه‌باتی به‌رخۆدانی ژنان له کوردستان و له سه‌ر ئاستی جیهان.
مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رۆکی ده‌زگای ئیسرائیل – کورد و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شێ کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت لێدوانه‌کانی عوزێم حوسه‌ێنی شتێکی تازه نییه، کونسولوی ئێران له ماوه‌ی ساڵانی رابوردوودا و چ له ئێستاشدا و له درێژایی مێژوو نانی هه‌ڕه‌شه ده‌خۆن. ئافه‌ند ده‌شڵیت تاوانبار کردنی کورد به په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه یاخود دام و ده‌زگای ئیسرائیلی وه یاخود کومپانیایه‌کی ئیسرائیلی له هه‌رێمی کوردستان جم و جۆڵیان هه‌یه شتێکی بێ بنه‌مایه و دیاره ئاراسته‌یه‌کی سیاسی هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایل
خانم مەلایەکە عەلم هولو کە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شیرین عەلم هولویە لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت له راستیدا ئه‌و دوو ساڵه بۆ بنه‌ماڵه‌ی شیرین زۆر زه‌حمه‌ت بوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان جێه‌کی تاێبه‌تیان هه‌بوه هه‌م له‌ناو خانه‌واده و هه‌م له ناو گه‌له‌که‌یاندا، چونکه ئه‌وان گه‌لێک سه‌ربه‌رز و تێکۆشه‌ر و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بوون له ناو سیاچاڵه‌کانی دوژمن‌دا. عه‌له‌م هولی ده‌شڵێت په‌یامی ئێمه له یادی ئه‌و گیان بهختوانهدا یه‌کگرتنی گه‌لی کورد زۆر به پێویست ده‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردی ئێمه یه‌کگرتوو نه‌بێت ناتوانی به راستی شه‌هیدانیشی به باشی یاد بکاته‌وه، ئه‌وان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بوون له ناو زینداندا .
کامه‌ران کوردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی چاک وه نوێنه‌ری چاک له ئه‌مه‌رێکا و ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ئه‌و رووداوه وه یاخود ئه‌و کاره‌ساته ئه‌وه‌یه ده‌بێت له چه‌ند رویه‌که‌وه سه‌ێری بکه‌ێن، یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یه کێشه‌ی توند و تیژی یان له‌به‌ر چی کاتێک کاره‌ساتێک ئه‌بێ یان رووداوێک ئه‌بێ، ئێمه یان کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه، چ ده‌سه‌ڵات چ هاوڵاتی به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی له رێگای گفت و گوهوه نایه‌ن ئه‌م شتانه باس بکه‌ن و چاره‌سه‌رێک بۆ بدۆزنه‌وه
دکتۆر که‌ماڵ ئارتین سه‌رۆکی ئێستای KNC له هه‌ڤپێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کونفرانسه‌که له ژێر دروشمی ئاشتی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ره‌و یه‌کبون بینێکی پێشره‌وه که ده‌ڵه‌ی هیوادارن KNC رۆڵی خۆی، نه‌خشی خۆی ئه‌نجام بدا بۆ یه‌کبونی نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌ره‌و پێشه‌وه بروێن بۆ داهاتویه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بۆ کوردستان.
عه‌تا جه‌مالی نووسه‌ر و چالاکی کاروباره‌کانی سڤیل و یه‌كێک له ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و کامپه‌ێنه له هه‌ڤپێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵه ته‌نها له لایه‌ن ئێمه‌وه نییه به‌ڵکۆ له چه‌ندین لای تره‌وه کاری بۆ ده‌کرێت هه‌م له ناو و هه‌م له ده‌روه‌ی ئێران، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان هێشتا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتون چونکه ئه‌نجامه‌که‌ی له رۆژی 19 گوڵاندا دیاری ده‌کرێت.
به‌شدار عوسمان: په‌یامی ئێمه ئه‌و سیناریۆ گاڵته جاریانه با ئێتر به‌س بێت و ده‌ست هه‌ڵگرن له سۆکایه‌تی کردن به سه‌رده‌شت و ئازادی خوازانی کوردستان. هۆزان مه‌حمود: کۆڕه‌که‌مان تاێبه‌ته چوون به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه که گوایه 5/5 بکرێته رۆژی ئازادی له کوردستان و هه‌ر وه‌ها یادکردن له سه‌رده‌شت وه بۆ سووربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر داکۆکی له‌و کهێسهی سه‌رده‌شت و ره‌وایی بۆ خۆی و خانه‌واده‌که‌ی.
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر عه‌لی که‌ریمی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی زیندوودا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ته‌وه‌رێکی زۆر گرنگتان ده‌ستنیشان کردوه و له‌و په‌ێوه‌ندیه‌دا کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات بێ که‌م و کۆڕی نیین وه گله‌یی و گازنده‌یه‌کی یه‌کجار زۆریان هه‌یه چ له باری ژیان وه چ له هه‌مو گرنگتر له باری ئاسایشه‌وه ، که‌ریمی ده‌شڵێت کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆریان هه‌یه له حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که تا ئێستاش وه‌کو په‌نابه‌ر، نامۆ وه یاخود وه‌کو خه‌ڵکی وڵاتێکی تر ته‌ماشایان ده‌کات.
ئەمساڵ ئێران دیسانەوە لەسەر دەستەی هەرە ١٠ وڵاتانی پێشلکارە لە ئازادی رۆژنامەوانی و سانسۆرکردن لە جیهاندا بووە و بگرە سەدان لە رۆژنامەوانان لەسەر ئەنجامی کارەکانیان زیندانی کراون
سەمیر موحەمەد نور سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت به‌ڵێ شاره‌وانی خانه‌قین لیستێک لا هه‌یه به‌و شوێنه‌وارانه‌ی سیما، کۆنیه‌تی، جوانی وه یاخود مێژوی شاری خانه‌قین نیشان ده‌دات، به‌ڵام زۆربه‌یان خاوه‌نداریه‌تی تاێبه‌تن نه‌ک گشتی واته حکومه‌ت خاوه‌نی نییه وه ده‌بنه دوو به‌شه‌وه یه‌کێکیان ئه‌وانه‌ی له ناو خانه‌قین و ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین که له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واره‌کانه‌وه پارێزراوه و پاسه‌وانی ده‌کرێن
شه‌مال به‌شیری به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک ) له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێکومان ئێمه دوای ئاگر به‌سی هاوین که به ناوبژیوانی هێزه‌کانی باشوری کوردستان هاته ئاراوه تا ئه‌مرۆکه هه‌وڵمان داوه پابه‌ند بین به‌م ئاگر به‌سته و خۆ له‌هه‌ر چه‌شنه پێکدادانێک ببورین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م چالاکیه‌ی کردوه ئه‌مجاره‌یان دیسان سوپای پاسدارانی کوماری ئیسلامی ئێران بوه.
خانم سوره‌یا فه‌لاح له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م خه‌ڵاته له لایه‌ن شۆرای دابه‌شکاری پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس گه‌وره‌وه پێشکه‌ش کرا که ساڵانه 15 که‌س له بواری خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا، کاروبار و به‌رگری له مافی مرۆڤ و رێکخراوه‌یی و به‌رێوه‌بردن وه ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی که به ووته‌ی خۆیان خه‌ریکن به جلی پولیسه‌وه خزمه‌ت به خه‌ڵک ده‌که‌ن هه‌ڵده‌بژێرن و خه‌ڵاتیان ده‌که‌ن
رۆژنامه‌وان کاوه قورێشی له به‌رنامه‌ی ته‌له/ رادێوێ ئهمروماندا شه‌ممه 28/4 راسته‌و خۆ له‌گه‌ڵماندا به‌شداریکرد و له‌و باره‌یه‌وه ووتی ئه‌مه گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه له‌و روه‌وه که بۆ یه‌کم جاره ناوی کورد وه یاخود چالاکێکی به‌ندکراوی کورد تا ئه‌و ئاسته به‌رز ده‌کرێته‌وه، له رویه‌کی تریشه‌وه ئه‌زمون پێشانی داوه له ساڵانی رابوردوا هه‌ر کهێسێک له ئاستی سه‌ره‌وه چ له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی بهرهنگاریکاری مافی مرۆڤ وه یاخود ده‌وڵه‌تان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه سه‌باره‌ت به ئێران قسه‌ی له‌سه‌ر کرابێت دوای ماوه‌یه‌ک توانیوه کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر باری ئه‌و زیندانیه.
له رۆژی سێشه‌ممه له BROKING INSTITUTE IN WASHINGTON DC سیمینارێک بۆ شاندی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP به‌رێوه‌وه چوو که سه‌لاحدین دیمیرتاش، گوڵته‌ن کهشهناک و ئه‌حمه‌د تورک تێدا به‌شداریان کرد. دیمیرتاش: کێشه‌ی کورد هه‌ر له تورکیادا گرنگ نییه به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها گرفتی ناوچه‌که‌یه وه به‌و شێوه کێشه‌یه‌کی جیهانیه.
نووسه‌ر، روناکبیر و بوێژ(شاعر) مامۆستا سامان خانه‌قینی که چه‌ندین جار سه‌ردانی کوردستان و شاری له داێکبووی خانه‌قین کردووه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی له‌گه‌ڵ 8 ساڵ له‌مه‌و پێش جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره بوه ، شتی نوێ کراوه، به‌ره‌و پێشه‌وه چوون هه‌بوه به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نه‌بوه به تاێبه‌تی به‌رامبه‌ر به شاره‌که‌مان خانه‌قین که مێژویه‌کی دورو درێژی هه‌یه
نیگار عنایه‌تی چالاکوانی کورد و یه‌کێک له مانگرتوه‌کانی ستراسبۆرغ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وان توانایی له ده‌ست نه‌دا به‌ڵکۆ له سه‌ر داخوازی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK و زۆر له پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان ده‌ستیان له مانگرتنه‌که‌یان هه‌ڵگرت، به‌ڵام ئێمه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌مان به ده‌ستیهێنا وه توانێما ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ی که له ئه‌وروپاشدا هه‌یه بشکێنین .
کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌به‌سه‌ت له سه‌ردانه‌که‌ی به‌شداریکردن له چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئوپوزسیونی ئێرانی وه هه‌ر وه‌ها " وه‌گڕ خستنی شوێن ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵه له ئه‌مریکا که که‌سێکی دیاریکراومان بۆ ئه‌و کاره هه‌بو، ئاشنا کردنی خۆمان به کاروباری ئه‌مریکا
زیاتر نیشـان بده