به‌و جۆره‌ی له میدیاکاندا هاتوه پرۆژه‌ی یاسای پاراستنی پیرۆزه ئاینیه‌کان له لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراوه.
ئێران ساڵانێکه به هۆی جۆراو جۆر رووباری ئه‌ڵوه‌ن که سه‌رچاوه‌کانی له کێوه‌کانی داڵاهۆیه و له قه‌سر شیرین وه به ناو خانه‌قین تێپه‌ر ده‌بێت ووشک کردووه. چه‌ند ڕۆژێکه ئێران ئاوه‌که‌ی به‌رداوه‌ته‌وه و وه‌زیری بازرگانی عێراق ده‌ڵێت رێکه‌وتنامه بازرگانیه‌کانیان به ئاوی ئه‌ڵوه‌نه‌وه به‌ستراوه
زۆر جار هه‌ر کاتێک خه‌ڵاتێک به که‌سایه‌تیه‌ک وه یاخود لایه‌نێک پێشکه‌ش کراوه، لایه‌نێک پێ شاد ده‌بێت و لایه‌نێکیش پێ دڵگران ده‌بێت .خه‌ڵاتی نۆبلی ساڵی 2012 به یه‌کێتی ئه‌وروپا دراوه که بگره زۆر له خودی ئه‌وروپاییه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوونه
به‌رنووسی یاسایه‌کی ناکۆکی له‌سه‌ر به ناوی پاراستنی پیرۆزه ئایینیه‌کان بریار وا بوو له ناو په‌ڕله‌مانی کوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، ئاخۆ چین ئه‌و هۆیانه‌ی که بۆنه‌ته هۆی هێنانی یاسایه‌کی پێشنیارکراوی له‌و جۆره‌دا بۆ ناو په‌رله‌مان
به پێ ڕاگه‌یاندنه‌کان پێشێلیهکان به‌رامبه‌ر به ژنان له هه‌رێمی کوردستان تا دێت له په‌ره‌سه‌ندندایه و رۆژ نییه گوێمان له کوشتن، خۆ کوشتن وه یاخۆ سووتاندنی ژنان نه‌بێت. ئایا که‌می له یاساکانه بۆ پاراستنی ژنان وه یاخود پیاده‌کردنی ئه‌و یاسایانه؟
به‌ندی 140 ئه‌وه‌ندی باسی له‌سه‌ر بکرێت هه‌ر که‌مه، چونکه باش نزیکه‌ی 8 ساڵ به پێ زۆر له لایه‌نه‌کان هیچ ههنگاوێکی گرنگ له‌و باره‌یه‌وه نه‌نراوه. ئایا له ڕاستیدا هچ خواستێک له ئارادا هه‌یه بۆ جێبه‌جیکردنی ئه‌و بریاره وه یاخود ئه‌مه‌ش وه‌کو کێشه‌کانی قوبرس، که‌شمیر و ئۆرشه‌لیم ی لێ دێت؟
هەفتەیەک لەمەو پێش و پێش دەستپێکی کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان لە میدیاکانی تورکیادا سەر و سەدایەک زۆرهەبوو کە سەرۆک وەزیری تورکیا لەوانەیە بگەرێتەوە گفت و گۆەکانی ئۆسلۆ و دانیشتنن لەگەڵ نوێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و رێبەری زیندانی کراویان ئۆجەلان
شاندێکی په‌رله‌مانی هه‌ریمی کوردستانی عێراق که پێکهاتوه له سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و ئه‌ندامێکی تری لیژنه‌که ، به مه‌به‌ستی که‌ڵک وه‌رگرتن له سیستمی په‌روه‌ده و فێرکردن سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکای کردووه
کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان یان ئاکه‌په له کاتێکدا به‌رێوه ده‌چێت که شه‌ڕی گریلاکانی پارتی کارگه‌رانی کوردستان له په‌ره‌سه‌ندندایه وهێڕشه ئاسمانیه‌کانی تورکیا به‌رده‌وامه و شه‌ڕی سوریاش له ئارادایه. ئاخۆ چ جوره چاوه‌ڕوانیه‌ک له لایه‌ن کورده‌وه له کۆنگره ده‌کرێت؟
بێگومان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باس له به‌ره‌و پێشه‌وه چوون ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستان، له هه‌مان کات هه‌ندێ له‌و که‌سانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه باس له هه‌ندی لایه‌نی نیگه‌تیڤانه ده‌که‌ن له شێوه‌ی به‌ڕێوه چوونی کاروباره‌کان
زیندانی کورد ئه‌نوه‌ر حوسه‌ێن په‌ناهی که له پێشدا بریاری مردنی به‌سه‌ر درابوو و پاشان بۆ 16 ساڵ، نزیکه‌ی 6 ساڵه له زیندانی سنه‌دا بوه، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌دا بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه که بوه‌ته جێ نگرانی خانه‌واده‌که‌ی
له کاتێکدا گرژیه‌کان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه حکومه‌تی ناوه‌ند وه‌کو باس ده‌کرێت به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێبازه گوایه شۆفینیه‌کانی چ به درووست‌کردنی هێزی دیجله وه یاخود ئاڵۆزترکردنی باری ناوچه دابڕاوه‌کان. ئاخۆ مانه‌وه‌ی باره‌که به‌و شێوه ئالۆزه له به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه؟
ده‌مێکه شه‌ڕیكی سه‌خت له به‌شی ڕۆژئاوای تورکیا له ئارادایه به تاێبه‌تی له ناوچه‌ی حه‌کاری له نێوان له‌شکه‌ری تورکیا و گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان. زۆر که‌سان چونه سه‌روه‌ی شه‌ڕ له‌و ناوچانه هاوکاته ده‌بینن له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخی ئێستای سوریا
ئه‌مرۆ خانه‌قین هه‌ر وه‌ک شاره‌کانی تری کوردستان خاوه‌نی چه‌ندین رێکخراوه‌ی پێشه‌ییه به مه‌به‌ستی به بارهێنان و ڕاهێنانی لاوه‌کان له به‌شه جیاکاندا، له نێوانیان رێکخراوه‌ی گه‌نجانی خانه‌قین
بێگومان دابڕان، دابه‌شبوون و جیابونه‌وه له نێوان رێکخراوه کوردیه‌کاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ک هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا نییه به‌ڵکۆ دژ به بزوتنه‌وه‌که‌ی و ئامانجه‌کانیه‌تی و ده‌ڕژێته ئاسیاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران. خۆشبه‌ختانه جۆره نزیکبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان باڵه‌کانی حیزبی دیموکرات‌دا له ئارادایه هه‌رچه‌ند هێشتا هیچ ههنگاوێکی گرنگ نههاویشتوون به‌ڵام په‌ێوه‌ندی هه‌یه. ئایا له‌و باره‌یه‌وه له نێوان کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕسگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کورستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کورستان شتێک له ئارادا هه‌یه که ئێمه ئاگادار نه‌بین
له ڕۆژ ژمێری حیزبی دیموکرات‌دا چه‌ندین ڕۆژی هه‌ره دیار هه‌ن، له‌وانه تیرورکردنهکانی دکتۆرعهبدولرهحمان قاسملوو و دکتۆر سادیق شه‌ره‌فکه‌ندی که سبه‌ی 17/9 بیستمین ساڵیادی تیرورکردنی شه‌ره‌فکه‌ندیه به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران
به هۆی درووست‌کردنی فیلمێک له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاییه‌ک به ڕێچهڵهک میسری گوایه سۆکایه‌تی به ئیسلام کردوه، توند و تیژی لێکه‌وتوه‌ته‌وه. گومانی تێدا نییه نه‌ک هه‌ر سۆکایه‌تی به ئایین به‌ڵکۆ به فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتوری هه‌ر میلله‌تێک و بگره تاکه‌ش ئه‌گه‌ر هات و سنووری خۆی تێپه‌ڕاند نابه‌جێه، به‌ڵام بۆ ده‌بێت وه‌ڵامدانه‌وه‌که له توند و تیژیدا خۆێ بنوێنی؟
ده‌ڵێت یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی له نێو هه‌ر یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کان له ناوخۆی ئێران‌دا هه‌تا ڕاده‌یه‌ک به‌دڵی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست نیـیه، وه بگره یه‌کگرتوویی گشت نه‌ته‌وه‌کانیشیان پێ خۆش نیـیه
له کۆتایی هه‌فته‌ی ڕابووردودا 24 مین کۆنگره‌ی سۆسیالست ئینترناسیۆنال له شاری Cape Town له باشوری ئه‌فه‌ریکا به‌رێوه چوو. چه‌ندین له رێکخراوه کوردیه‌کان له به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستانه‌وه تێدا به‌شداریان کرد له نێوانیان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
ساڵانێکه هه‌ڕه‌شه و گۆڕهشهیهکی زۆر هه‌یه له نێوان ڕۆژئاوا ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل به تاێبه‌تی وه ئێران بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناو‌کی، به‌ڵام ئێران وا هه‌ر به‌رده‌وامه گوایه له‌سه‌ر کاره‌کانی بۆ به‌دستهێنانی چه‌کی ناو‌کی. ئایا ئێرانه گوێ نادات به‌و هه‌ڕه‌شانه وه یاخود هه‌ڕه‌شه‌کان بادبادهکی و ڕاسته‌قینه نیین؟
زیاتر نیشـان بده