به هۆی درووست‌کردنی فیلمێک له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاییه‌ک به ڕێچهڵهک میسری گوایه سۆکایه‌تی به ئیسلام کردوه، توند و تیژی لێکه‌وتوه‌ته‌وه. گومانی تێدا نییه نه‌ک هه‌ر سۆکایه‌تی به ئایین به‌ڵکۆ به فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتوری هه‌ر میلله‌تێک و بگره تاکه‌ش ئه‌گه‌ر هات و سنووری خۆی تێپه‌ڕاند نابه‌جێه، به‌ڵام بۆ ده‌بێت وه‌ڵامدانه‌وه‌که له توند و تیژیدا خۆێ بنوێنی؟
ئارام قادر سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌لی ئیسلامی له په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت " بێگومان توند و تیژی نواندن به‌رامبه‌ر ده‌ڕبڕینی خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر وه یاخود به‌رامبه‌ر پشتیوانیکردن بۆ پێغه‌مبه‌ر، توند و تیژیهگهش ئه‌وش بۆ خۆی په‌سه‌ند نییه چونکه هه‌ر به پێ قورئان له کاتێکدا ئه‌گه‌ر بێت و که‌سانێک هه‌بن جوێن یا تشهیر به خوای موسڵمانان بکات وه یان به پێغه‌مبه‌ریان بکات نابێ به هه‌مان شێوه جوێن بده‌نه‌وه . ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین بابه‌تێکه وه هه‌ڵوێست نواند و پشتیوانی نواندن بابه‌تێکه به‌ڵام تند و تیژی بابه‌تێکی تره و له ده‌ره‌وه‌ی یاساکانی ئیسلام دایه ".