له 7- 6 مانگی ئاگۆست 24 مین کۆنگره‌ی سۆسیالست ئینترناسیۆنال که نزیکه‌ی 160 پارت و رێکخراوه له خۆ کۆده‌کاته‌وه لهCape Town باشوری ئه‌فریکا به‌ڕیوه چوو و چه‌ندین له پارته کوردیه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان تێدا به‌شداریان کرد.
کێشه‌ی به‌ندی 140 و ناوچه دابڕاوه‌کان هه‌ر له ساڵی 2003 وه تاکو ئێستا هه‌ر وا به‌رده‌وام و درێژه‌ی هه‌یه. ئاخۆ هیچ هیوایه‌ک له ئاسۆدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه؟
وه‌کو له میدیاکاندا هاتوه کۆمیته‌ی به‌ندی 140 ئه‌ندامه‌کانی له 37 وه بۆ 17 که‌مکردوه‌ته‌وه. تا چه‌ند ئه‌م گۆڕانکاریه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانی له ئاینده‌دا.
به هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران و به فه‌رمانی گوایه خومه‌ێنی کۆمه‌ڵێک کوشتار له کوردستان رووی دا له نێوانیان به کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی قه‌ڵاتان و قارنا نزدیک به شاری نه‌غه‌ده.
له 7 – 9 مانگی سپتامبر له شاری نه‌شفیل له ئیاله‌تی ته‌نیسی یه‌کمین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی هونه‌ری کوردی به‌ڕیوه ده‌چێت.
له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌نجومه‌نی دیالی سه‌رگه‌رم وه یاخود سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی ئوستاندارێکی نۆێه پاش ئه‌وه‌ی ئوستانداری پیشین له رووداوێکی ترافیکدا گیانی له ده‌ست دا.
هاوڵاتیانی خانه‌قین ده‌مێکه له بێ ئاوی ده‌ناڵێنن، ئێستاکه‌ش سکاڵای ئه‌وه ده‌که‌ن که له ڕۆژانی جه‌ژنیش نه ئاویان هه‌بوه وه نه ئه‌لنتریک. ئاخۆ کێ به‌رپرسه له به هانا گه‌ێشتنی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره؟
زۆر جار باس له‌وه ده‌کرێت کوردستان خاوه‌ن ئابوریه‌کی خۆی نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه ڕاسته، هۆی چیه؟ ژێر خان له چیه‌وه ده‌ست پێ دکات و که‌ره‌سته‌کانی پێکهاتنی ئه‌و ژێرخانه چین؟
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێری کوردستانی ڕێککه‌وتنامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان واژوو کردوون بۆ پێکه‌وه کارکردن و هاو ئاههنگردن له بواره جیاوازه‌کاندا.
سنان ئوناڵ نوێنه‌ری پارتی دیموکراسی و ئاشتی له ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پارته‌که‌یان به توندی شه‌رمه‌زاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نتاب ده‌کات و هه‌ر وه‌ها هێڕش بردنه سه‌ر بارگای پارته‌که‌یان له شاره‌که‌دا، ده‌شڵێت پارته‌که‌یان هه‌ر وه‌ها سه‌رخۆشی خۆی ده‌ڕبریوه بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشه‌ویستانیان له ده‌ست داوون و بۆ هه‌موو گه‌لی تورکیا.
ساڵانێکه ده‌بینین و ده‌بیستین حوسه‌ێن شه‌هرستانی له‌سه‌ر هه‌ر پۆستێک بوه هه‌میشه تیر و که‌وانه‌که‌ی ئاراسته‌ی کورد کردووه. ئاخۆ له‌به‌ر چی شه‌هرستانی و که‌سانێک وه‌کو ئه‌و هه‌میشه وا به‌رامبه‌ر به کورد تیژ بوونه؟
جه‌لالدین سه‌غیر ئه‌ندامی پێشووی په‌ڕله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شوڕشی ئیسلامی له عێراق له ڤیدیو کلیپێکدا باس له بارودۆخی ناوچه‌که ده‌کات و په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردا که زۆر که‌سان نگرانی خۆیان له باره‌ی قسه‌کانی دهربڕێون و به دژی ڕاوه‌ستاوون.
وه‌زیری بازرگانی عێراق دکتۆر خهێڕوڵا حه‌سه‌ن له سه‌ردانی ئه‌م دواییهێدا له‌گه‌ڵ تیمێکدا بۆ ئێران وه‌کو باس ده‌کرێت هه‌ڵوێستیکی جوامیرانه‌ی وه‌رگرتووه که ئاماده نه‌بوه رێکه‌وتن نامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا مۆر بکات به هۆێ دابڕاندنی ئاوی چه‌ندین رووبار له نێوانیان رووباری ئه‌ڵوه‌ن که سه‌رچاوه‌کانیان له ئێرانه‌وه‌یه، به‌ڵام بۆ تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بیری له هه‌ڵوێستیکی له‌و جۆره نه‌کردوه‌ته‌وه؟.
پرس وه یاخود کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کورردستان هه‌میشه وه‌کو شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا له هه‌ڵکێشان و داکێشاندا بوه. ئاخۆ هوی چیه میلله‌تێک که به‌لای که‌م 35 میلیون که‌سه نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاواته ، ئایا ژێر خان و بنه‌مای ئابوری به‌شێکی گرنگه بۆ ئه‌و ئامانجه، ئاخۆ باره‌که گونجاوه، رێبه‌ران تا چه‌ند کاریگه‌ریان له‌وه‌دا هه‌یه، ئه‌م مافه که له جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا هاتوه ئایا مافی گه‌لی کورده وه یاخود به سیهقهی سه‌ر پێ ده‌درێت وه ئایا کورد ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ده‌ره‌کی بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته وه یاخود بریارێکه به ده‌ستی خودی کورد.
ئیلام یه‌کێک له شاره کورد نشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که بێگومان له هه‌موو روێێکهوه باری له شاره کورد نشینه‌کانی تر باشتر نییه و حکومه‌تی ناوه‌ندی گرنیه‌کی پێ نه‌داوه و له زۆر پرۆژه و به‌ڕنامه‌ی ئابوری بێ به‌شکراوه.
ڕۆژنامه‌ی سیاسه‌ی کوێتی ڕایگه‌یاندوه گوایه ڕێکه‌وتنێک له نێوان به‌شار ئه‌سه‌د و مالکی هه‌یه بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی عیزه‌ت الدوری جێگری پێشینی سه‌رۆک کۆماری عێراق، له لایه‌کی تره‌وه باس له‌وه ده‌کرێت گوایه تورکیا به نیازی دوو به‌ره‌کی نانه‌وه‌یه له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کان و ته‌گه‌ره درووستکردن له‌به‌رده‌م کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
کۆبۆنه‌وه‌یه‌ک له هه‌ولێر به‌رێوه چوو بۆ وت‌و وێژکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێک بۆ وت‌و وێژکردن له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند.
زۆر جار له میدیاکاندا ده‌بیستین گوایه تورکیا فۆبیای کوردی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر چاوگرتنی ئازمایشهکانی باشوری کوردستان و هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی تورکیا، ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و بۆچوونه ڕاسته؟
هه‌ر وه‌ک ده‌بینین هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌مه‌ریکا نزدیک ده‌بێته‌وه و دوێنی بژاردی کۆماریه‌کان بۆ سه‌روکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا مت رامنی، پۆڵ راین بۆ جێگری خۆی ده‌ستنیشانکرد. جێگری سه‌رۆک کۆمار چ گرنگیه‌کی هه‌یه له هاوسه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌کان؟
وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان هیلری کلینتن له ده‌می سه‌ردانێدا بۆ تورکیا ئه‌مرؤ 11/8/2012 له‌گه‌ڵ هاوتا تورکیه‌که‌ی داوود ئوغڵو پشتیوانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان بۆ تورکیا دووپاتکرددهوه به تاێبه‌تی له هه‌وڵدانه‌کانیدا له سوریادا و هه‌ر وه‌ها له شه‌ڕی له‌شکه‌ری تورکیادا دژ به پارتی کارگه‌رانی کوردستان. ئه‌ڵبه‌ته پشتیوانیکردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا کارێکی نوێ نییه، به‌ڵام له‌م کاته‌دا شیانی چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه؟
زیاتر نیشـان بده