بڕیاره ڕۆژی 5شه‌ممه جارێکی تر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق کۆببنه‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیده‌کانی هه‌ردوو پۆستی وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆش.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقیش ده‌ڵێن له‌وبڕوایه‌دان به‌بێ پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ڕی داعش له عێراقدا ناکرێت.
تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌خوازن به سه‌ربڕین ترس و تۆقاندن له دڵی خه‌ڵکدا بچێنن و زانایه‌کی ئیسلامیش داوای پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی میانڕه‌وه ئیسلامیه‌کان و خه‌ڵکی سیکیولار ده‌کات بۆ به گژدا چوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئیسلامی.
نه‌نواندنی هه‌ڵوێست له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی ئه‌م دواییه‌ی شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دژی کورد له عێراقدا نیگه‌رانی له شه‌قامی کوردی‌دا هێناوه‌ته ئاراوه و هه‌روه‌هاش له‌لای هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی کوردیش ئه‌و نیگه‌رانیه دروستبووه.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌ییه‌که‌یدا جارێکی تریش ستراتیژیه‌تی به‌رفراوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای دووباره کرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێکشکاندنی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
جارێکی تریش پاش مشت و مڕێکی زۆر کورد گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا و به‌شداریکردن له حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌گوترێت هونه‌ری شێوه‌کاری به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره فه‌رهه‌نگیه‌کانی تری کوردی‌دا نوێیه به‌ڵام به‌و مانایه نییه که خاوه‌نی مێژووی خۆی نه‌بێت و نه‌یتوانیبێت شوێنێکی گرنگ له فه‌رهه‌نگدا بۆخۆی بگرێت.
تورکیا له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رامبه‌ر کورد له عێراقدا هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه و کوردیش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت پێشوازیه‌کی گه‌رم له ستراتیژیه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کرێت له عێراقدا و به پشتیوانێکی گه‌وره ناودێری ده‌کات بۆ خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش.
13 ساڵ پاش هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی 11 ی سه‌پتێمبه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که‌وتۆته‌وه هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی له هه‌ردوو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا بۆشه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که له سوریا و عێراقدا ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندووه.
به‌شداری کورد له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا ناڕه‌زایی شه‌قامی کوردی لێکه‌وتۆته‌وه و ئه‌ندامێکی کوردی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش ده‌ڵێت کورد ناچارکرا به‌شداری له حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا بکات.
یه‌کلا نه‌کردنه‌وه‌ی پۆسته سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق نیگه‌رانی هێناوه‌ته ئاراوه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که داوای یه‌ک هه‌فته مۆڵه‌تی کردووه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌یان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرا ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کی حه‌یده‌ر عه‌بادی دوا بکه‌وێت به‌ڵام دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه کارنامه و حکومه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که په‌سه‌ندکرا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه له هاوپه‌یمانێتیه‌کدا دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رینی عێراق و سوریادا.
وه‌ها بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ندامانی شاندی دانوستاندنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا کۆببنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاووتوێکردنی دواترین په‌ره‌سه‌ندنه‌کان له وتووێژه‌کانیاندا له به‌غدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پاش تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا به‌ڵام هێشتا له شاری سلێمانی پۆستی پارێزگار یه‌کلانه‌بۆته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانیدایه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی له نێو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیشدا دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێن جارێکی تریش دۆسێی لادانی پارتی کرێکارانی کوردستان له لیستی تێرۆریستاندا ده‌بێته‌وه باس و خواسێکی گه‌رم و گوڕ.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له به‌غداوه ده‌ڵێن حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌توانێت له واده‌ی یاسایی خۆیدا حکومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌نێت.
له شیعری هاوچه‌رخی کوردی‌دا ده‌نگه‌کان جۆراوجۆرن، سه‌رچاوه‌کانی ئه‌زموونه‌کانیش ڕه‌نگاوڕه‌نگن و هه‌ر یه‌که له‌و شاعیرانه‌ش که خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگی تایبه‌ت به خۆیانن، جیهانبینیه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه ناسنامه و خۆیانمان پێده‌ناسێنن.
زیاتر نیشـان بده