هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له به‌غداوه ده‌ڵێن حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌توانێت له واده‌ی یاسایی خۆیدا حکومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌نێت.
هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ش هه‌ن له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه که هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کانی حکومه‌ت ڕێکنه‌که‌وتوون.
ئه‌مین به‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت پێشبینی ده‌کرێت حه‌یده‌ر عه‌بادی له واده‌ی خۆیدا حکومه‌ته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه نا که زه‌مینه‌یه‌کی ناوخۆیی له عێراقدا ڕه‌خساوه به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاره ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر ڕێبه‌رانی وڵاته‌که زۆره تا به زوویی ئه‌م حکومه‌ته پێکبهێنرێت.
به‌ڕێز به‌کر ده‌شڵێت زۆر گه‌شبین نییه تا بگوترێت له ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌دا عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت بتوانێت خۆی بونیات بنێت و ده‌شڵێت چوار ساڵی ئاینده وه‌ک ئه‌زموونێکه بۆ عێراق ئایا به چ ئاڕاسته‌یه‌کدا ده‌ڕوات و ئایا ده‌توانێت پره‌نسیپ و به‌هاکانی دیموکراسی و فێدراڵی جێبه‌جێبکات؟
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌مین به‌کرد کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: