هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی پڕۆژه‌یه‌کی نوێی هه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( پڕۆژه‌ی لێبوردن و ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی).
له پاش ده‌ستپێکردنی هێرشه ئاسمانیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و له‌شکری عێراق له ژماره‌یه‌ک له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا پێشڕه‌وییان کردووه.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئێستا ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ده‌رکه‌وتوون و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕژد بۆسه‌ر ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیشیان له ناوچه‌که‌دا.
شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌پێی پڕۆژه‌یه‌که له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌ڵگه‌ش بۆ ڕوانینهکهیان ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته له به‌شێکی عێراق و به‌شێکی سوریادا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستێکی 404 که‌سی که هه‌ر هه‌موویان ئافره‌تن و به پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشین کراون مشت ومڕێکی نوێی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هێناوه‌ته ئاراوه له‌سه‌ر دۆسێی گه‌نده‌ڵیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا.
جارێکی تریش سه‌رکرده‌ی ستونه له‌شکریه‌کانی تورکیا ئاگاهی ده‌دات که سوپای وڵاته‌که هه‌رچیه‌کی له توانادا بێت ده‌یکات ئه‌گه‌ر بێتوو هاوکاتی وتووێژه‌کانی ئانکه‌ره بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا هێڵه سوره‌کان ببه‌زێندرێن.
جارێکی تریش حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاسپێردراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق جه‌خت له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌کاته‌وه به‌ڵام ده‌شڵێت پێویسته ئه‌م کێشانه له ڕێی ده‌ستوری وڵاته‌که‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان دابین کردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نوری ئه‌لمالیکی ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌لام هێشتاش به‌رده‌وامه له وتاره تونده‌کانی که هه‌ندێک پێیان وایه بۆ ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م عه‌بادیه تا نه‌توانێت له واده‌ی خۆیدا حکومه‌تی نوێی عێراقی پێکبهێنێت.
داعش بۆته دیفاکتۆیه‌کی نه‌خوازراو له ناوچه‌که‌دا، مه‌ترسیه‌کانی هه‌ر ئه‌وه‌نده نین بۆ مه‌ودایه‌کی کورتخایه‌ن بن.
توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر ته‌نها مه‌ترسی نین بۆسه‌ر باری ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکو وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن مه‌ترسیشن بۆسه‌ر به‌ره‌وپێشچونه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن تورکیا چاوپۆشی له جم و جۆڵی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات له سوریا و له عێراقیشدا.
"کچه‌کانمان بگه‌ڕێننه‌وه" ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه ژماره‌یه‌ک چالاکوان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیان پێکردووه وه‌ک هه‌وڵ فشارێک بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و کچانه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌ی شنگال و ناوچه‌کانی تر ڕفاندویانن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، ڕاسپێردراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له راگهیاندنێککیدا وابه‌سته‌یی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له هه‌ولێر.
چه‌کداره توندڕه‌وکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هه‌زاران کچ و ژنی ئێزیدیان ده‌ست به‌سه‌ر کردووه بۆ مه‌به‌ستی جیاواز.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق داوا له جێگره‌وه‌که‌ی ده‌کات به هیچ مه‌رجێکی کورد و عه‌ره‌بی سوننه قایل نه‌بێت هاوکاتی وتووێژه‌کانی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق.
له پاش کوژرانه‌که‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی جه‌یمس فۆڵی، جارێکی تریش سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌وتۆته‌وه سه‌ر قه‌یرانی خوێناوی سوریا.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و کۆمه‌ک بۆ ئاواره‌کانی شنگال ده‌ستی پێکردووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستنیشانکراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌ستیکردووه به هه‌وڵه‌کانی و کۆبوونه‌وه کردن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق.
ئه‌مڕۆ 23 / 08 / 2014 ، پێنج سه‌د ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی چاڵدێراندا ڕه‌ت ده‌بێت که له نێوان ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی تورکه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی فارسه‌کاندا ڕوویدا.
زیاتر نیشـان بده