شه‌ڕه‌کانی کۆبانی هه‌ر ته‌نها شه‌ڕێک نین له پێناو پاراستنی شارێکدا، هه‌ر ته‌نها پێکدادانێک نییه سنورێکی دیاریکراوی گرتبێته‌وه.
وڵاتی تورکیا نه‌یتوانی ببێته ئه‌ندامی کاتیی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به تێکڕای ده‌نگ پشتیوانی بۆ خواستی ڕۆژئاوای کوردستان په‌سه‌ند کرد.
هێشتاش "کۆبانی" له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هێرشی تێرۆریستانی داعشدایه وێڕای به‌رده‌وامیی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا له شاری دهۆک کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی لێک‌نزیک بوونه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کانیان له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا کوردستانی سوریا پیایدا ڕه‌ت ده‌بێت.
تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ک ده‌گوترێت سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌یی داراییان هه‌یه و به‌شێک له‌و سه‌رچاوه داراییه له ڕێی فرۆشتنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
کۆبانی هه‌ر به ته‌نها له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا نییه به‌ڵکو کوتووشهته به‌ر مه‌ترسی ڕوودانی کاره‌ساتێکی مرۆڤایه‌تیشه‌وه.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن له‌وبڕوایه‌دان ئیسلامیه میانڕه‌وه‌کان ده‌کرێت ببنه به‌شێک له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئایینی.
هێشتاش شه‌ڕێکی قورس له کۆبانی به‌رده‌وامه و تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر شاره‌که.
هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت شه‌ڕ له کۆبانی قورسه و تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێرشیان ده‌ستپێکردووه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕه‌وشێکی نائارام و ناجێگیر هاتۆته ئاراوه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌هۆی داعشه‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که‌شه‌وه.
ڕه‌خنه و گله‌ییه‌کی زۆر ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌هاش له حکومه‌تی هه‌رێم بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌تانه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر کۆبانی.
ستیڤان دێ مستۆرا نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا ده‌ڵێت هه‌مو جیهان زۆر په‌شیمان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و داعش ده‌سـتبگرێت به‌سه‌ر شاری کۆبانی که به ئازایهتیـیهوه داکۆکی له‌خۆی ده‌کات و ئێسـتا ئه‌و توانایییهی نه‌ماوه
سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت کۆبانی له‌سه‌ر که‌وتنه و بۆردومانکردنی هێزه‌کانی داعش به ته‌نیا به‌س نییه به‌ڵکو پێویست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تر هه‌یه.
هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده) نکوڵی له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی میدیای تورکیا ده‌کات که ده‌ڵێن ئانکه‌ره مه‌رجی له‌سه‌ر په‌یه‌ده داناوه له به‌رامبه‌ر به‌شداری تورکیا له شه‌ڕی دژی داعش له کۆبانی.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له تورکیا ده‌ڵێن ئانکه‌ره مه‌رجی هه‌یه بۆ به‌شداری له‌شکریی له شه‌ڕی کۆبانیدا.
کاردانه‌وه‌کان بۆ کۆبانی به‌رده‌وامه و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌شداره له‌و که‌مپینانه‌ی بۆ به‌ته‌نگه‌وه چوونی کۆبانی و هه‌روه‌هاش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
واپـێده‌چێت کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆیان بۆ که‌وتنی شاری کۆبانی به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه ئاماده‌بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به بڵاوپـێـکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری پـۆلیسی دژه ئاژاوه
زارا مستۆ به‌رپرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن داعش ئاڵای خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی به‌رزکردووه‌ته‌وه
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌رچیه‌کی له توانادا بێت ده‌یکات تا شاری کۆبانی نه‌که‌وێته ژێرده‌ستی داعشه‌وه.
زیاتر نیشـان بده